وتەبێژێکی لەشکری عێراقی رایگەیاند کە سوپای عێراقی بە پاڵپشتی فرۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمان بە رابەرایەتی وڵاتەیەکگرتوەکانی، ئەمڕۆ دەستیان کرد بەو کردە لەشکریەی لەمێژە چاوەڕوانی ئەنجامدانی دەکرێت بۆ گرتنەوەی شاری موسڵ لە باکوری عێراق و وەدەرنانی چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی لەو شارە.
فرماندەیەکی هێزی پێشمەرگەی کوردی بە دەنگی ئەمریکای گوتوە کە توندڕەوانی دەوڵەتی ئیسلامی مەشق وراهێنان بە منداڵانی عێڕاقی و سوری تەمەن هەشت ساڵ و بەرەو ژوور دەکەن ، بۆ ئەوەی هێرشی خۆکوژیان پێ ئەنجامبدەن و شەڕیان پێبکەن هەتا دەکوژرێن.
بە هەزاران کەس لە شاری دیاربەکری زۆرینە کورد نشین لە تورکیا گردبونەوە بۆ گێڕانی ئاهەنگی رێورەسمی نەورۆز . دەسەڵاتدارانی تورکی لە ناوچەکانی دیکەی وڵات کە تیایاندا حکومەتی تورکیا ئاهەنگێڕانی نەورۆزی قەدەغەکردبوو ، ژمارەیەک هاوڵاتیان دەستگیر کردوە.
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا گەشبینی خۆی لەمەڕ پرۆسەی ئاشتی لە سوریا دەربڕیوە ، هاوکات هانی گەمەکارانی نێونەتەوەیی و هەرێمی دەدات بۆ ئەوەی هیوا لەسەر رەوشی هەنوکەی گونجاو و پەیوەست بە پرۆسەی ئاشتی سوریا هەڵبچنن.
سەرۆک براک ئۆباما تەواوی یەکەم رۆژی سەردانە مێژوییەکەی بۆ کوبا ئەمڕۆ بۆ وتوێژکردنی روو بەڕوو لەگەڵ سەرۆکی کوبا راوڵ کاسترۆ بەسەر دەبات ، هاوکاتی ئەوەی هەردوو سەرۆک هەنگاو بەرەو کۆتایی هێنان بە پتر لە 50 ساڵ لە دوژمنایەتی نێوانیان دەنێن.
بەرپرسێکی باڵای کوردی بۆ کاروباری دژەتیرۆر بە دەنگی ئەمریکای گوتوە کە شەڕی چاوەڕوانکردنی گرتنەوەی شاری موسڵ و رزگارکردنی لە دەستی ملیتانانی دەوڵەتی ئیسلامی شەڕێکی خوێناوی دەبێت.
لێکۆلەرەوان لە روداوی کەوتنەخوارەوەی فرۆکەی هێلێ ئاسمانی flydubai ئەوەی دوێنێ شەمە رێکەوتی 19 ی مارس لە ناوچەیەکی باشوری روسیا کەوتەخوارەوە و سەرجەم 62 سەرنشینەکانی گیانیان لەدەستدا، سندوقە رەشەکەی ئەو فرۆکەیەیان وا لە بەردەستدایە
ئەو رێکەوتنەی لە نێوان یەکێتی ئەوروپا و وڵاتی تورکیا مۆرکرا وەک هەوڵێک بۆ راگرتنی چوونی لێشاوی پەنابەران بۆ وڵاتانی ئەوروپا، ئەو ڕێکەتنە ئەمڕۆ یەکشەمە دەکەوێتە بواری جێبەجێکرد.
رابەری باڵای ئێران دەڵێت واشنتن لە دوژمنایەتیکردنی وڵاتەکەی بەردەوام بووە ، ئەمەش بە گوتەی خۆی وێڕای پەیامەکەی سەرۆک ئۆباما بە بونەی ساڵی نوێی فارسییەوە پێشکەشیکرد.
دامەزراوەی ئەمریکای بۆ چاودێری و پاراستنی هەڵۆ، لە سپێدەی ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند کە یەکەمین دوو بەچکە هەڵۆ لە هێلکەکانیان تروکان . لەو بارەیەوە ماڵپەڕی دامەزراوەی ئەمریکایی بۆ چاودێری وپاراستنی ئەم باڵندە گۆشت خۆرە لە سەر پەیجی خۆی لە فەیس بوک نوسیویەتی و دەڵێت؛ دوای تروکانیان بە تەواوی و هاتنە دەرەوەیان لە هێلکەکانیان ،ئێستا نەرمە پەڕی خۆڵەمێشی بە جەستەی ئەو دوو بەچکە هەڵۆیەوە بەدیدەکرێت.
کۆمەڵگەی هیندۆس لە پاکستان گازەندە دەکەن و دەڵێن ساڵانە بە دەیان کچیان کە زۆربەیان تەمەنیان لە ژێر 18 ساڵانەوەیە دەڕفێندرێن و بە زۆرە ملێ دەکرێنە ئیسلام و شوو بە رفێندەرانیان دەکەن.
جگە لە داکۆکیکردن لە مافەکانی خانمان،هاوکات گروپی ژیان بەدواداچوون بۆ دۆسیەکانی کوشتنی ژنان و هەروەها سەنگ دەخاتە سەر ئەو توندوتیژیانەی بەرامبەر ژنان لە هەرێمی کوردستان دەکرێن .
جۆن کێری وەزیری دەرەوەی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا ئەمڕۆ کە هاوکاتبوو لەگەڵ دوا موڵەتی 17 ئەم مانگە ی بەڕیوەبەرایەتی ئۆباما بۆ بڕیاردانی لەسەر ئەو تاوانکاریانەی ملیتانانی دەوڵەتی ئیسلامی لە دژی کەمینە ئاینەی و نەژادیەکان ئەنجامیان داوە ، جۆن کێری گوتی ئەو تاوانکاریانەی گروپی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و سوریا ئەنجامیانداوە دەگەنە ئاستی جینۆساید.
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ئەمڕۆ پێنجشهممه گەیشتە شاری هەولێر و له شارۆچكهی پیرمام له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا لهگهڵ مهسعود بارزانی سهرۆكی ههرێمی كوردستان ووتی " ئێمه بهردهوام دهبین له هاوكاریكردن له بواری سهربازی بۆ ههرێمی كوردستان و ئێمه له بواری مهشق پێكردن توانیومانه مهشقی بە سێ ههزار پێشمهرگه بكهین
بەرپرسانی لەشکری پاکستانی دەڵین لە دوو رووداوی شەڕ و پێکدادان ، دوو کەس لە هێزەکانیان و هەشت لە ملیتانانی بەشداربوی شەڕەکان کوژراون.
رابەرانی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا ئەمڕۆ جەختیان کرد لە سەر ئەو پلانانە ی پەیوەستن بە رەوانەکردنەوەی دەیان هەزار لە کۆچبەران بۆ تورکیا ، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ ناکۆکی و جیاوازی قوڵیان سەبارەت بەوەی کە چۆن مامەڵە لەگەڵ رەوشی نائاسای مەزنترین لێشاوی کۆچبەران لە ماوەی دە ساڵدا بکەن.
بەرپرسانی لەشکری ئەمریکا دوێنێ چوار شەمە نیگەرانیان دەربڕی سەبارەت بە توانیان لە شەرکردن لە جەنگی نەریتی لە دژی هێزە چەکدارەکانی وڵاتانی وەک چین و روسیا و ئێران و هەروەها کۆریای باکور.
بە گوتەی کونسڵخانەی ئەڵمانی لە ئەستەمبوڵ ، کارە دپلۆماتیەکانی ئەو وڵاتە و هەروەها خۆێندنگەیەکی بەهۆکاری ئاسایشی لە تورکیا داخستوە ،ئەم هەنگاوەی ئەڵمانیا وەک گرتەنبەری رێوشوێنی خۆپاراستنە
ڤلادمیر پۆتنی سەرۆکی روسیا ئەمرۆ ئاگاهیداو گوتی وڵاتەکەی دەتوانێت لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا هیزەکانی خۆی بگەینێتەوە سوریا ئەگەر پێویست بکات ، گوتیشی هێزەکانی لە لێدانی گروپە توندڕەوەکانی نێو سوریا بەردەوام دەبێت.
بنکەکانی دەنگدان ئەمڕۆ سێشەممە لە پێنج ستانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکرێنەوە و تیایاندا دەنگدەران لە دەنگدانی بەرایـیدا پاڵێوراوانی خۆیان بۆ سەرۆکایەتی هەڵدەبژێرن، هاوکاتی ئەوەی کە دۆناڵد ترەمپی کاندیدی کۆماری و خاتو هێلەری کلنتنی دیموکرات هەوڵی زیاتری خۆیان دەدەن بۆ ئەوەی لە ریزبەندی پێشەنگیدا بمێننەوە
زیاتر نیشـان بده