سەرۆکی کۆریای باکور کیم جۆنگ ئون ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند وڵاتەکەی لە ئایندەیەکی کورتدا تاقیکردنەوەی کڵاوەی ئەتۆمی و هەروەها موشەکی بالستی ئەنجام دەدات ، ئەمەش واتای ئەوەیە کە کۆریای باکور درێژە بە شێوازی بەربەرەکانێکردنی زەقی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی خۆی دەدات
ئەمڕۆ سێشەممە بەڕیوەبەرایەتی ئۆباما یاسا و رێساکانی گەشتکردنی بۆ کوبا خاوکردەوە ، هەوەها بەکارهێنانی دۆلاری ئەمریکایی لە لایەن حکومەتی ئەو وڵاتەوە. بەم جۆرە ئەمریکا ئەو کۆت و پێوەندانە لادەبات کە لە پیناو خولقاندنی پەیوەندی زیاتر دۆستانەی نێوان ئەمریکاو کوبایە
ئاژانسی واڵای ئاسمانی ئەوروپایی و ئاژاسنی رۆسکۆسمۆس ی روسیایی هەوڵەکانیان یەکخست بۆ رەوانەکردنی کەشتیەکی ئاسمانی بۆ هەسارەی مەریخ هەتا بزانن ئایا ژیان لەوێ هەیە
چاوەڕوانکردن بۆ زانینی ئەنجامەکانی پشکنینی تاقیگە سەبارەت بە کێشەی نەخۆشیە مەترسیدارەکان، ڕەنگە مەسەلەی ژیان و مەرگ بێت. دوو ئامێری قەبارە بچوک کە ئێستا کار لەسەر دروستکردنیان دەکرێت، دەتوانن بە خێرایی هەندێک حاڵەتی نەخۆشی دیاری بکەن
کۆمەڵێک هۆکار هەن ئەوانەی درێژە بە گروپە ئیسلامیە توندڕەوەکانی هاوشێوەی داعش دەدەن کە هۆکاری بابەتی و خودین . ئەم جۆرە گروپانە بنەمایەکی ئایدیۆلۆژی پێکی هێناون و پێکەوە کۆیکردونەتەوە کە لە روی دەرونییەوە هێز و توانایان پێدەبەخشێت.
سەنەتۆر جۆن مەکەین ئەندامی کۆنگرسی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا دەڵێت جەنگی سوریا و مەسەلەی کۆچبەران گەورەترین قەیرانە نوێیەکانە کە روبەروی خۆرئاوابوەتەوە
کۆریایی باشور و وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا دەستیان بە مانۆڕی ساڵانەی هاوبەشی خۆیان کردوە کە هاوکاتە لەگەڵ رەوشی گرژی روولەهەڵچوو بەهۆی ئەو تاقیکردنەوە ئەتۆمییە و موشەکە بالستییەی کۆریایی باکور بەمدوایانە ئەنجامیدان
رۆبەرت مۆگابی سەرۆکی زیمبابۆی دەڵێت لە بڕیای بۆ کۆنترۆڵکردنی پیشەسازی ئەڵماس لە وڵاتەکەیدا پاشگەزنابێتەوە ، مۆلەتی نەوەد رۆژی داوەتە کۆمپانیا بیانیەکان بۆ ئەوەی کارکردن لە دەرهێنانی ئەڵماس راگرن و وڵات بەجێ بهێڵن
ئەو هێرشەی ئەم دواییەی چەکدارانی داعش کردیانە سەر ناوچەی ئەبو غرێب لە خۆرئاوای بەغددای پایتەختی عێڕاق زیاتر بە مەبەستی کاریگەری دەرونی بوو لەوەی لەشکری بێت ، لەبەر ئەوەی ئەم ناوچەیە نزیکە لە فرۆکەخانەی بەغدای نێونەتەوەیی.
وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ئاگاهی دەدات لەمەڕ مەترسیەکانی کارەساتی هەرەسهێنانی بەنداوی موسڵ و ئەو بڕە ئاوە زۆرەی ئەم بەنداوە کە ئەگەر هەرەس بێنێت ئەوا هەرچی لە بەردەمدا بێت رایدەماڵێت
رژێمی پێشوی عێراق بە سوتاندنی گوندەکان و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و سوتاندن و بڕینەوەی دارستانەکان زیانی ژینگەیی گەورەی بە هەرێمی کوردستان گەیاندوە.
کاندیدانی سەرۆکایەتی پارتی کۆماری و دیموکرات بیروڕای زۆر جیاوازیان لەسەر چەندان مەسەلەی سیاسی هەیە ، هاوکات هەموان هاوڕان لەسەر پێویستی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا بۆ ئەوەی رۆڵ لە تێکشکاندنی گروپی دەوڵەتی ئیسلامیدا بگێڕێت.
سەرۆکی کۆمسیۆنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە رەوشی مافەکانی مرۆڤ لە سوریا ئەمڕۆ دووشەمە گوتی؛ تاوانەکان لە دژی مرۆڤایەتی ئەوانەی لەلایەن هێزەکانی حکومەتی سوریا و گروپی دەوڵەتی ئیسلامی دەکرێن بەردەوامە
ئەبو عەلی سیجۆ فەرماندەی سەرهەڵداوانی سوری بۆ چەندان مانگە کە شەڕ لەدژی ملیتانانی دەوڵەتی ئیسلامی دەکات، هاوکات بەگژ هێزەکانی بەشار ئەسەدیشدا دەچێتەوە.
وەزیری کشتوكاڵ و سەرچاوە ئاوییەکان دەڵێت کەرتی کشتوكاڵ لەهەرێمی کوردستان لە چەندان لایەنەوە لەلایە حکومەتی هەرێمەوە فەرامۆشکراوە
هوشیار عەبدوڵا ئەندامی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت دیارترین ئاستەنگ لە بەردەم کۆنترۆڵکردنەوەی شاری موسڵ مەسەلەی پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی شارەکەیە
ئەو وڵاتانەی مەسەلەی چەکیان تێدا کۆنترۆڵکراوە ، سەلامەت و تەندروست ترن بە بەراوەرد لەگەڵ کۆمەڵگەکانی ئەمریکایی
ئەمین بەکر دەڵێت لایەنی گرنگی گرتنەوەی شاری رومادی لەوەدایە کە هێزەکانی حەشدی شەعبی شیعە بەشداریان لە گرتنەوەی ئەو شارەدا نەکرد.
دامەزراندنی هاوبەندی سوننی بە رابەرایەتی شانشینی سعودی جگە لە پشتیوانکردنی لە سوننەکان لە هەرێمەکەدا بۆ ئەوەشە ئەگەر ناچار بن دەوڵەتێکیان بۆ دروست بکەن کە ناوچەکانی پارێزگای ئەنبا ر و سەڵاحەدین و موسڵ و هەروەها لە چەند ناوچەیەکی سوننی لە سوریا دەگرێتەوە
حەسەن جیهاد دەڵێت بە هۆی بوردومانی توندی فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانان کە رۆژانە بنکە و هێزەکانی چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی دەکەنە ئامانج، داعش توانای بەرگریکردنی وەک جاران نەماوە و لە پاشەکشێ و شکستدایە.
زیاتر نیشـان بده