پاش تێپەڕبوونی چەند مانگێک بەسەر وادەی تەواوبوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێڕاق، هێشتا لایەنە براوەکانی ئەو هەڵبژاردنە، نەگەیشتونەتە رێکەوتن لەسەر دیاری کردنی سەرۆکێک بۆ عێڕاق لە نێوان لایەنە سیاسیە براوەکانی هەڵبژاردنەکە کە بەپێی دەستووری عێراق، دوو لەسەر سێی دەنگەکان بڕیار دەدات کێ دەبێتە سەرۆکی عێراق. پاش ئەوەش سەرۆک وەزیرانی هەڵبژێردراو کە لە لایەن کوتلەی زۆرینەی پەرلەمانیەوە دیاری دەکرێت، رادەسپێریت بۆ دروست کردنی کابینە وەزاریەکەی. بەڵام لە سی دانیشتنی پەرلەماندا نیسابی یاسایی تەواو نەبووە.
لە دوای سێ دانیشتنی شکست خواردووی پەرلەمانی عێڕاق، لە نێوان دوو بەرەی دژ بەر، بەرەی سەدرو حەلبوسی و پارتی و بەرەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی، هەروەها کۆمەڵی لایەنی تر کە نەیان توانیەوە خۆیان ساخ بکەنەوە بە چوونە پاڵ ئەو دوو لایەنە تاوەکو نیسابی یاسایی تەوا بکرێت و بە دەنگی 220 پەرلەمانتار سەرۆک هەڵببژێرن.
لەم بەرنامەیەی هەلەو واشنتن‌دا میوانداری دوو شارەزا و بە ئاگای دۆخی عێراق دەکەین، ئەوانیش بەڕێزان دکتۆر سەنگەر عەبدولقادر توێژەر لە سەنتەری ئیمارات بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیژی لە دیسکی عێراق، هەروەها پەیامنێری پێشووی بەغدادی ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشێتیدپرێس ئەنماڕ موجبەل.
لە پاش شکست هێنانی سێ دانیشتنی پەرلەمان و نەبوونی نیسابی یاسایی بۆ پێکهێنانی دانیشتنەکان، زۆرێک لە چاودێران باس لەوە دەکەن کە پرۆسە سیاسیەکەی نێوان لایەنە سیاسیەکانی عێراق بەرەو بنبەست چوون دەڕوات. هەندێکی دیکەش هاوتای میوانەکەمان ئەنمار موجبەل پێی وایە سیاسەت هونەری مومکینەو دەرچەی تر دەدۆزرێتەوە " له سیاسه‌تدا بوون به‌س بوون نییه و سیاسه‌ت هونه‌ری مومكینه، ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی باش و دروست سیاسه‌ت بكرێت، ئه‌وه‌ی كه نامۆیه له‌م وڵاته‌دا شتی سه‌یر سه‌یر ڕووده‌دات، ئه‌وه‌ی به خه‌یاڵتدا نایه‌ت له عێراق روویداوه.
ببینه به‌شێك له ده‌نگی په‌رله‌مانتاران، كاری سێ به‌شه‌كه‌ی تری راگرتووه. له هیچ شوێن و مێژوویه‌كی سیاسی شتی وه‌ها رووی نه‌داوه. مه‌گه‌ر بڵێین ئه‌وه دیموكراسیه‌ته، به‌ڵام خۆ ده‌بێت دیموكراسیه‌تیش ڕێڕه‌وه راسته‌كه‌ی خۆی بگرێت. ئه‌وه‌ی كه ئێستا رووده‌دات گۆڕانكارییه له سیستمی سیاسی‌دا، ئه‌وه‌ش ئاسان نییه، كه له دوای ٢٠٠٣ وه حوكمڕانێكی شكست خواردوو بووه. سیستەمێكی جاڵجاڵۆكه‌یی له گه‌نده‌ڵی ده‌یبرد به‌ڕێوه، هەر ئەو دەسەڵاتە به هه‌موویانەوە، عێراقیان گه‌یاندووه‌ته ئەم دۆخەی ئێستا.
ببینە له دوای ده‌ركه‌وتنی ئاكامه‌كانی هه‌ڵبژاردن و بردنه‌وه‌ی لیسته‌كه‌ی موقته‌دا لایه‌نه شیعییه‌كانی تر ده‌رگا نه‌ما نهیكوتن تاوەکو زۆرترین كات بكوژن، هه‌ق بوو ئه‌و لایه‌نانه رێگه‌یان بدایه به دروست كردنی حكومه‌تێكی زۆرینه‌ی نیشتیمانی و با ئه‌وه‌شمان تاقی بكردایه‌ته‌وه."
دکتۆر سەنگەر عەبدولقادر پێی وایە پرۆسەی سیاسی عێراق بە بنبەست گەیشتووە، پێشی وایە، ئەوە خواستی لایەنە دۆڕاوەکانی بەرەی نزیک لە ئێرانە کە هەر لە سەرەتاوە کاریان بۆ ئەم رۆژە کردووە، کە دۆخەکە وەهای لێ بێت تاوەکو هەڵبژاردنی جارێکی تر دووبارە بکرێتەوە، بەهۆکاری تێپەڕینی وادە دەستوریەکەی.
لەو بارەیەوە سەنگەر دەڵێت "ئەوەی کە ئێستا روو دەدات لە عێراق بەریەک کەوتنی دوو پرۆسەی جیاوازە، یاخود دوو ئاراستەی جیاوازە لە عێراق، یەکێکیان لە لایەن بەرەیەکەوە پێشرەوی دەکرێت کە بە بەرەی ئەمەریکا و کەنداو دەناسرێت. بەرەی دووهەمیان کە بە بەرەی کەمینە دەناسرێت، یاخود ئەوەی کە خاوەنی یەک لەسەر سێی پەکخەرن کە ئەوانە بەرەی ئێرانن. بۆیە هەتاوەکو ئەو دوو بەرەیە پێکەوە دانەنیشن و نەگەنە رێکەوتنێک، هیچ دەرچەیەک لە ئارادا نییە، تاوەکو حکومەتی نوێ سەر پێی خۆی بکەوێت. ئەوەی کە ئێستا باسی لێوە دەکرێت پرسە دەستوریەکەیە، کە کاتەکەی لە شەشی مانگی چواردا کۆتایی دێت، دەبێت جارێکی تر هەڵبژاردن بکرێتەوە. پرسیارەکە ئەوەیە ئایا عێراق ئامادەیە و دۆخی سیاسی و ئابووری لەبارە بۆ سەرلە نوێ هەڵبژاردنێکی دیکە."
دۆخی ئابووری و سیاسی عێراق پێ ناچێت گونجاو بێت بۆ وەرگرتنی بڕیاری لەو چەشنە، سەرلەنوێ هەڵبژاردنەوە. رەنگە ئەوەش دەرئەنجامێکی دوور بێت، پەیامنێرەکەی پێشووی ئەسۆشیتدپرێس لە بەغداد لای وایە لایەنە سیاسیەکان دەگەنە رێکەوتنێک.
لە لایەکی دیکەشەوە، دوا تویتی موقتەدا سەدریش کە رابەری هاوپەیمانە سێ قۆڵیەکە دەکات، رایسپاردوون کە دانوستان لەگەڵ هەموو لایەنەکاندا بکرێت بۆ دۆزینەوەی دەریچەیەک و دروست کردنی حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی. لەو بارەیەشەوە ئەنماڕ موجبەل دەڵێت " چاره‌سه‌ری هه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌موو نیشتیمانه‌كه‌یان له‌به‌ر چاو بێت، هه‌موو هه‌وڵ بۆ دروست كردنه‌وه‌ی بده‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر لایه‌نێك هه‌بێت بخوازێت له رابردوو چۆن بووه، ئێستاش وه‌ها بمێنێته‌وه، كه‌وابوو هه‌ڵبژاردن بۆ كرا؟
ڕێگریكردن له دروست كردنی حكومه‌تێكی زۆرینه‌ی نیشتیمانی لام سه‌یره كه رێگریان كرد، ئه‌م عینادیه به كوێ ده‌گات، ئه‌ڵبه‌ته پێویسته به‌ردانه‌واندن بۆ یه‌كتری بكه‌ن و ئه‌و دۆخه چه‌قبه‌ستووه تێپه‌ڕێنن.
له‌و باوه‌ڕیه‌دام هاوپه‌یمانیه سێقۆڵیه‌كه رێگه‌ی خۆیان ده‌گرنه‌به‌ر، ئه‌وه‌تا لیژنه‌كانی په‌رله‌مان داده‌مه‌زرێنن، هه‌روه‌ها ده‌توانن ده‌ستیان بگات به گۆڕانكاری له پێگه حكومییه‌كان كه زیاتر لایه‌نه‌كه‌ی بهرامبهردهگرێتهوه. كه له دوو كه‌وانه‌دا ناویان ده‌نێم هاوپه‌یمانی په‌ك خەر، هه‌رچه‌نده خۆیان ناویان له خۆیان ناوه به هاوپه‌یمانی زه‌مانه‌ت. ده‌رباره‌ی دروست كردنی بڕیاری سیاسی عێراقی به‌راستی ئه‌وه كاری به كۆمه‌ڵه، هه‌ردوو لایه‌نه‌كه‌ش ده‌توانن له دروست كردنی بڕیاری سیاسی‌دا رۆڵ بگێرن. به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌و بڕیاره سیاسیانه به‌كه‌ره‌سته‌ی عێراقی دروست ده‌كرێت، یان هاورده‌كراو ده‌بێت. كه له ماوه‌ی ساڵانی رابردوو بڕیاره سیاسیه‌كان هاورده‌كراو بووه. بەهاتنە کایەی بڕیاری سیاسی عێراقی، نەک هاوردەکراو. ئه‌وسا رای شه‌قامیش له‌گه‌ڵ حكومه‌تدا ده‌بێت، ئه‌وه‌ش به دڵنیاییه‌وه له خۆشه‌ویستیان بۆ حیزبه‌كان نییه، ئه‌وه خۆشه‌ویستیانه بۆ عێڕاقێكی وێرانه كه له ماوه‌ی ١٥ ساڵی رابردوودا به بوونی ئه‌و هه‌موو بودجه خه‌یاڵیانه و هیچ گۆڕانكاریهكیشیان نه‌كرد."
لایەنە سەرەکییە کوردیەکان کە لە نێوان پارتی و یەکێتیدایە و هەر لایەکیشیان لەگەڵ بەرەیەکدا ماونەتەوە. گریمانەیەکی سیاسی لە ئارادەیە، ئەگەر هەردوو لایەنە کوردیەکە پارتی و یەکێتی لە یەک بەرەدا بونایە، بە ئاسانی نیساب تەوا دەبوو، رەنگە کورد لەو پرۆسەیەدا بیتوانیایە باری لاسەنگی نێو ماڵی شیعەو پرۆسەکەش راست بکاتەوە، بەڵام کوردیش دابەش بوون.
بەو ئاراستەیەش، لە ماوەی رابردوو چەند پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لە لایەن موقتەدا سەدرو پافڵ تاڵەبانیەوە کراوە، لەو بارەیەوە سەنگەر دەڵێت "ئەو پەیوەندیەی موقتەدا لەگەڵ پافڵدا جۆرێک بوو لە مناوەرەی سیاسی لە لایەن سەدرەوە، سەدر لەوە دڵنیایە لە ئێستادا یەکێتی نیشتیمانی دەتوانێت بە کورسیەکانی پۆستی سەرۆک کۆمار یەکلایی بکاتەوە، چونکە ئەگەر بێت و یەکێتی بەشداری بکات بە دڵنیاییەوە نیسابی یاسایی تەواو دەبێت، بەڵام ئەوەی رێگرە لەو هەنگاوە دوو هۆکارە، یەکێکیان پارتی دیموکراتە کە بە بەربژێرەکەی یەکێتی رازی نین، خودی مەسعود بارزانی ڤیتۆی لەسەر بەرهەم ساڵح هەیە. خاڵی دووەمیان، یەکێتی نایەوێت هەمان هەڵەی پارتی دووبارە بکاتەوەو بچێتە پاڵ بەرەیەکی دژ بە ئێران."