Accessibility links

حکومەتی فەڕەنسا چارەسەری گرفتی کەم ئاوی گوندێکی کاکەییەکان لە پارێزگای هەڵەبجە دەکات


لەسەر ئەرکی حکومەتی فەڕەنسا بە ئامانجی گرنگی دان بە پێکهاتەکان و نیشتەجێ بوونیان لە ناوچەکانی خۆیان، پڕۆژەیەکی ئاوی درێژخایەن بۆ دانیشتوانی گوندی هاوار کە کاکەیی و خاوەن ئاینی جیاوازی خۆیانن کرایەوە، پڕۆژەکە ئاو بۆ 73 ماڵی کاکەیی نشین لە گوندی هاوار دابین دەکات.

حکومەتی فەڕەنسا دەڵێت پشتگیر و پشتیوانی پێکهاتە ئاینیە جیاوازەکان دەبێت لە پارێزگای هەڵەبجە لە پێناو مانەوەیاندا لە زێدی خۆیان کە لە ساڵانی 2000 بۆ2003 لەلایەن گروپە ئاینیە توندڕەوەکان بە تایبەتر گروپی ئەنسار ئیسلام گوندەکەیان پێ چۆڵکراوە.

لۆرا بە نوێنەرایەتی ڕێکخراوی سۆڵیداریەتی نێودەوڵەتی کە ڕێکخراوێکی مەدەنی فەڕەنسیە ڕایگەیاند، لە ساڵی 2017وە لە هەرێمی کوردستانین و خزمەت دەکەین بەتایبەت بە پێکهاتەکان، پڕۆژەکە پێکهاتووە لە بیرێکی گەورەی 250 مەتر قوڵ و خەزانێکی گەورە ئاو و دابەشکردنی تۆڕی ئاو بۆ کاکەییەکان کە خاوەن ئاین و سرودی ئاینی تایبەت بەخۆیانن و لە هەڵەبجە دەژین.

هیجرا ئەنجومەنی گوندی هاوار ڕایگەیاند ئەم پڕۆژەیە زۆر گرنگە بۆ گوندەکەمان، سوپاسی حکومەتی فەرەنسا دەکەین، ئاومان نەبوو بۆ خواردن، ئاوی باخەکەمان بەکاردەهێنا، لە بەر بێ ئاوی گوندەکەمان چۆڵ دەبوو ئێستا 73 ماڵ لە گوندەکە ئاوەدان کراونەتەوە هەموویان کاکەیین.

گوندەکە تا ئێستا قوتابخانە و بنکەی تەندروستی تێدا نیە، ڕێگای قیرتاوی گوندەکە بە چەند گوندێکدا تێپەڕ بووە تا بەدووری دوو کیلۆمەتر لە گوندەکانی هاوار و هەوارە کۆن و دەرەتفێ کۆتایی هاتووە کە هەرسێ گوندەکە کاکەیین، ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە دەڵێت هەوڵ دەدەین ئەو کێشەی قیرتاوە چارەسەر بکەین.

کاکەییەکان پێکهاتەیەکی ئاینین لە هەڵەبجە و پەیڕەوی ئاینی یارسانن، ئەوان ئاینەکەیان جیاوازە لە خەڵکی هەڵەبجە، لە ئێستادا بە شێکیان لە سەنتەری هەڵەبجە نیشتەجێن و بەشێکی دیکەیان لە گوندەکانی هاوار و هەوارە کۆن و دەرەتفێنن ، ئەوان تا ئێستا هیچ بەرکەوتنێکی ئاینیان لەگەڵ پەیڕەوکارانی ئاینی ئیسلام نەبووە، بەڵکو بە پێکەوەییان سیمایەکی شارستانی ئاینیان بە هەڵەبجە بەخشیووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:08 0:00

XS
SM
MD
LG