Accessibility links

شاندێکی ئێرانی سەردانی سعودیە دەکات بۆ جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی کردنەوەی باڵیۆزخانەی ئێران


Iran Saudi Arabia
Iran Saudi Arabia

ئاژانسی هەواڵی ئیسنای نیمچە فەرمیی ئێران دەڵێت شاندێکی ئێران لەم هەفتەیەدا سەردانی شانشینی عەرەبستانی سعودیە دەکات بۆ ئامادەکاری کردنەوەی باڵیۆزخانەی ئێران لە ڕیاز.

ئەم ڕاگەیاندنەی ڕۆژی یەکشەممە دوای چەند ڕۆژێک لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و سعودیە دێت لە پەکەین، کە یەکەم کۆبونەوەی فەرمیی دیپلۆماتە باڵاکانی هەردوو وڵاتە لە ماوەی زیاتر لە حەوت ساڵدا، پاش ئەوەی بە نیوەندگیری چین ڕێککەوتنێکیان بۆ گەڕاندنەوەی پەیوەندییەکانی ئەنجام دا.

ئاژانسی ئیسنا ڕادەگەیەنێت شاندە ئێرانییەکە سەردانی " باڵیۆزخانەی ئێران لە ڕیاز دەکات و ئامادەکارییەکان دەکات بۆ دووبارەکردنەوەی باڵیۆزخانەکە لە عەرەبستانی سعودیە."

وەزارەتی دەرەوەی سعودیەش ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کاربەدەستان سەردانی تارانیان کردووە بۆ تاوتوێکردنی ڕێکارەکان بۆ کردنەوەی باڵیۆزخانەی سعودیە لە کۆماری ئیسلامی ئێران.

ئیسنا دەشڵێت " شاندە سعودییەکە ئەم بەیانییە ( سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ) سەردانی باڵیۆزخانەی عەرەبستانی سعودیەیان کردووە لە تاران."

XS
SM
MD
LG