ژمارەیەكی زۆر لە جوتیاران و هاوڵاتیانی شار و شارۆچكە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان بەشداریان لەو ڤیستیڤاڵەدا كرد وەك جوتیاران دەڵێن دڵخوشن بەو ڤیستیڤاڵە وبەرهەمەكانیان نمایش دەكەن و خواستی زۆری لەسەرە و خەڵكی بە بەردەوامی بەرهەمەكانیان دەكڕن.
بڕیاری پەرلەمانی عێراق بۆ ڕاگرتنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان نیگەرانی لای بەشێکی زۆر لە مامۆستایان و فەرمانبەران و کاربەدەستان و پەرلەمانتارانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و نوێنەرانی کورد لە بەغدا دروستکردووە.
شادیە حەکیم، ئەو خانمە کوردەیە کە بە کاری ماسی گرتن هاوکاری خێزانەکەی دەکات و دایکیشی لەم کارەدا یارمەتی دەدات
بەشێک لە کاربەدەستان و لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان هێزەکانی پەکەکە بە کوشتن و بریندارکردنی ژمارەیەک لە پێشمەرگەکانی هەرێمی کوردستان و هێرشکردنە سەر پۆلیسی بیرە نەوتەکان تومەتبار دەکەن لە بەرامبەردا بەپێی سەرچاوەکان ئەندام و لایەنگرانی پارتی کرێکارانی کوردستان نیگەرانن.
لە هەولێر كاربەدەستانی هێزە ئاسایشییەکان ڕایانگەیاند لەكاتی ڕووبەرووبوونەوەی پۆلیس و تومەتبارێك سێ پۆلیس و بەڕێوەبەری پۆلیسی ڕۆژئاوای هەولێر بریندار دەبن و كوڕی بەرێوەبەری پۆلیسی ڕۆژئاوای هەولێر بەهۆی تەقەی ئەو تۆمەتبارەوە گیان لەدەست دەدات.
بەهۆی تووشبوون و گیان لەدەستدانی ژمارەیەكی زۆر لە خوێندكاران و مامۆستایان و توێژی جیاجیا بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستاندا بڕیاریدا دەوامی قۆناغەكانی 1 و 2 ی بنەڕەتی و 12 ی ئامادەیی (حکومی ـ ناحکومی) تا رۆژی (2020/12/1) ڕابگرێت.
لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکادا ملیۆنان ئەمەریکایی کە لە دەرەوەی وڵات دەژین دەنگی خۆیان دەدەن، ئەو ئەمەریکاییانەی لە هەرێمی کوردستان دەژین بە هەمان شێوە دەتوانن بە ڕێگای ئۆنلاین دەنگی خۆیان بدەن. لەم ڕاپۆرتەدا چەند کوردێکی ئەمەریکایی لە هەولێر باس لە ئەزمونی دەنگدانی خۆیان دەکەن
ڕۆژی سێشەممە لە گوندی ڕواڵەی سەر بە قەزای مەخمور بومبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێ هاووڵاتیەکی کورددا تەقیوەتەوە و بە پێی زانیاریەکان چوار کەس گیانیان لەدەستداوە کە بریتیبوون لە باوکێک و سێ کۆری کە دانیشتووی ناو قەزای مەخمورن.
ڕۆژی شەممە ژمارەیەک خۆپێشاندەر هێرشیان کردە سەر لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری بەغدا و ئاڵای هەرێمی کوردستان و پارەگەکەی ئەو حزبەیان سوتاند
بۆچوونی هاووڵاتیان و توێژی جیاجیا سەبارەت بە كێشەو گرفتەکانی و رێككەوتنەكانی نێوان هەرێم وبەغدا
پەرلەمانتارێکی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەڵێت جاری دووهەم کاتێک داوای لابردنی پارێزبەندیەکەی کرا دوای ڕۆژێک لە ئەنجامدانی خۆپێشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی دهۆک بوو کە خۆیشی بەشداری لەو خۆپێشاندانەدا کردووە
بەپێی خێزانی ڕۆژنامەنووسێک لە شاری هەولێر چەند کەسێک لە هێزە ئەمنیەکان بە جلی مەدەنی و پۆلیسەوە چوونەتە سەر ماڵەکەیان و هاوسەرەکەیان دەستگیرکردووە
لەو بابەتانەی چاوەڕوان دەکرێت سەرەک وەزیری هەرێمی کوردستانی عێراق باسیان بکات، پرسەکانی چاکسازی و بارودۆخی دارایی و دابهشكردنی موچه و هەروەها دانوستانهكان لهگهڵ حكومهتی عێراقی فیدراڵدان و هەروەهاش بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا.
بڕیاری پێدانی ژمارەی سپاردن بە کتێبەکان دوای پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندن لەلایەن لیژنەیەکی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە کاردانەوە و نیگەرانی لای بەشێکی زۆر لە نووسەران، ڕۆشنبیران و رەخنەگران دروست بووە
ڕێژەی مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر گەیشتووەتە 559 کەس بەپێی ئامارێکی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەیەکی ئەو شارەش پێی وایە رەوشەکە زۆر مەترسیدارە
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق زەنگی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندنی 2020-2021 یلێدا، لە قوتابخانەیەکی شارۆچکەی بەحرکەی نزیک هەولێر.
بەپێی ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێژەی مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستاندا گەیشتووەتە 1650 کەس لەو ژمارەیەش 552 کەس لە سنوری پارێزگای هەولێرن.
ڕۆژی 25 ی 9 ساڵڕۆژی ریفراندۆمی هەرێمی کوردستانە بەشێکی زۆر لە سیاسەتمەداران و هاووڵاتیان و توێژی جیاجیا بە ڕۆژێکی مێژوویی و گرنگ بۆ گەلەکەیان ناودێری دەدەن و بەشێکی تریش پێیان وایە ئەنجامدانی ریفراندۆم بریارێکی هەڵەی سیاسەتمەدارانی کورد بوو
باوکی کچێکی تەمەن 10 ساڵ لە سنوری پارێزگای هەولێر کە نەیویست ناوی خۆی و کچەکەی ئاشکرا بکات دەڵێت شەش کەس دەستدرێژیان کردووەتە سەر کچەکەی و گوتەبێژی داواکاری گشتیش دەڵێت کار لەسەر ئەو کەیسە دەکرێت و نابێت پەلە بکرێت چونکە مەرج نیە هەموو وتەکانی ئەو منداڵە ڕاست بێت.
بەپێی کاربەدەستانی کەرتی تەندروستی و بەشێک لە تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشێکی زۆر لەو کەسانەی کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبن سەردانی نەخۆشخانەکان ناکەن و لە ماڵەوە خۆیان کەرەنتینە دەکەن بەشێکیان هۆکارەکەی بۆ گرانی نرخی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەگەڕێننەوە.
زیاتر نیشـان بده