ڕۆژی پێنجشەممە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و شاندێکی یاوەری سەردانی هەرێمی کوردستانیان کرد و لەگەڵ کاربەدەستە باڵاکانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.
بەشێکی زۆر لە فەرمانبەران و مامۆستایان و هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بەردەوام ڕەخنە دەگرن و ناڕازین لەم ڕەوشەی ئێستا و داوای چارەسەرکردنی گرفت و قەیرانەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن و پێیان وایە دەبێت پەرلەمان هەڵویستی جدی هەبێت لەمەڕ ئەو قەیرانانە و چارەسەریان بکات.
بڕیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە زاری وتەبێژەكەیەوە سەبارەت بە پابەندبوونی فەرمانبەران بە دەوامی فەرمی بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ لە هەفتەدا كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا
بەڕێوبەری گشتی دیوانی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە فشارێکی زۆر لەسەر وەزارەتی تەندروستی هەیە و داوای هاوکاری زیاتری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و حکومەتی فێدراڵی عێراقیش دەکات.
لە هەولێر سەیران محەمەد نوێنەری ڕێکخراوی چەپک بۆ گەشەپێدانی مرۆیی و چالاکی ژن، بەپێی سەرچاوەکان لە لایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیرکراوە و دەستگیرکردنەکەشی بۆ بڵاوکردنەوەی چەند پۆستێکی فیسبوک دەگەڕێننەوە.
لە هەولێر بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبوون و مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا خەڵکێکی زۆر ئەوانەی کەلە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە ڕوو لە سەنتەری خوێنی هەولێر دەکەن بۆ بەخشینی پلازمای خوێنیان و دەڵێن لەوانەیە بەهۆی پلازمای خوێنی ئەوانەوە بەشێکی زۆر لە تووشبووانی ئێستای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە مردن ڕزگار بکرێن.
ڕۆژی شەممە خۆپێشاندان لە بەشێک لە شارو شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو تێیدا ژمارەیەک لە چین و توێژی جیاجیا بەشداریان کرد و چەند داواکاریەکیان خستەڕوو بەڵام وەک بەشێک لە خۆپێشاندەران ئاماژەی پێدەکەن لە هەولێر ڕێگریان لێکراوە و ڕێگەنەدراوە خۆپێشاندان بەڕێوە بچێت.
هێزە ئەمنیەکان نووسینگەی کەناڵی ئێن ئاڕ تیان لە هەولێر داخست، و کارمەندانی کەناڵەکەش کە لەکاتی دەوامی ئاسایی خۆیان بوون وەک دەڵێن نێردرانەوە بۆ ماڵەوە.
کۆبوونەوەکانی شاندی عێراقی لە ئەمەریکا بەردەوامیان هەیە بەپێی زانیاریەکان بۆ گفتوگۆ و دانوستاندن لە بوارەکانی سیاسی و سەربازی و ئابوری و وزە.
لە هەولێر ژمارەیەک لەو کەسانەی کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبن سەردانی نەخۆشخانە و پزیشکی پسپۆر ناکەن بۆ پشکنینی زیاتر و وەرگرتنی چارەسەری پێویست
بەپێی زانیارییەکانی پزیشکان لە هەرێمی کوردستاندا ڤایرۆسەکە لە لووتکەدایە بەڵام هێشتا نەخۆشخانەکانیان لە توانایاندا هەیە کە تووشبووانی کۆرۆنا وەربگرن و چارەسەریان بکەن
لە هەولێر ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ڕێژەی تووشبووانی کۆرۆنا لە زیادبووندایە و چاودێرانی کەرتی تەندروستی پێشبینی دەکەن لە ڕۆژانی داهاتوودا ڕێژەکە زیاتر بەرزببێتەوە لە ئەگەری پابەندنەبوونی خەڵک بە رێنماییە تەندروستییەکان
کۆبوونەوەکانی نێوان پارتی و یەکێتی بەردەوامیان دەبێت و ڕەخنە و گلەیی و ناڕەزایەتیەکانی خەڵک و شەقامیش تا دێت زیاتر دەبن و خۆپیشاندانەکان و گردبوونەوەکان لە چەند شار و شارۆچکەیەکی هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچن
لە دەڤەری سیدەکانی سەر بە قەزای سۆران لە ئاکامی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا دوو فەرماندەی باڵای پاسەوانی سنورەکانی عێراق کە سەر بە لیوای دووی پاسەوانی سنورن گیانیان لەدەستدا
بڕيارە شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی عێراقی لەسەر چەند پرسێکی چارەنوسسازی نێوان هەردوولا، بەپێی زانیاری سەرچاوەکان گرنگترین ئەو پرسانەش بابەتی نەوت و موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانە.
لە ڕاپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لە ڕووداوی چەند ڕۆژی ڕابردووی نەخۆشخانەی ڕزگاریدا هاتووە هیچ نەخۆشێک بەهۆی نەمانی ئۆکسجینەوە گیانی لەدەست نەداوە بەڵام بە پێی گوتەی کەسوکاری قوربانیان چەند کەسێک لە نێو ئەو نەخۆشخانەیە بەهۆی نەمانی ئۆکسجینەوە گیانیان لەدەستداوە.
کەسایەتی و سیاسەتمەداری کورد جەلیل گادانی دوای 75 ساڵ لە خەبات و تێکۆشان و زیندانیکردن لە پێناو گەلەکەی، دواجار بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان گیان لەدەستدەدات و خەڵکێکی زۆر دڵگرانی خۆیان بەهۆی کۆچی دوایی ئەو کەسایەتیە دەربڕی.
بەهۆی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر باری تەندروستی ژمارەیەکی زۆر لە تووشبووان ناجێگیرە و دکتۆر و کارمەندانی کەرتی تەندروستی داوا لە هاووڵاتیان و چین و توێژە جیاوازەکان دەکەن پابەندی ڕێنماییە تەندروستیەکان بن چونکە بارودۆخەکە خراپە و ڕۆژانە حاڵەتی ناجێگیر تۆمار دەکرێن.
لە ئێستادا هەولێر لە لووتکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنایەو داوا لە خەڵک دەکرێت پابەندی رێنماییە تەندروستیەکان بن تا وردە وردە مەترسیەکان و ژمارەی تووشبوون و مردن بەو ڤایرۆسە کەم دەبێتەوە.
لە بانگەوازێكی بەپەلەدا وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت داوا لەو تووشبووانەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكەن ئەوانەی كە چاكبونەتەوە پلازمای خوێنیان ببەخشن
زیاتر نیشـان بده