کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوامە لە تۆپباران و بۆردومانی ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردوستانی عێراق.
بەهۆی نەمانی ئۆکسجی شل لە نەخۆشخانەی ڕزگاری شاری هەولێر، وەک هەندێک چاودێر دەڵێن ژمارەیەک لە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناو نەخۆشخانەکەدا گیانیان لەدەستداوە
محەمەد جەواد زەریف لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ هەولێر لەگەڵ کاربەدەستە باڵاکانی هەرێمی کوردستاندا کۆبۆوە بۆ تاوتوێیکردنی چەندین بابەتەی سیاسی و ئابوری.
لە هەولێر بۆ تاوتوێکردنی دوایین پێشهات و رەوشی ناوچەکە ژان ئێف لودریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەگەڵ هەریەکە لە سەرۆکی هەرێم
لە سنووری پارێزگای هەولێر رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا توندتر دەکرێن بەهۆی ئەوەی کە خەڵکێکی زۆر لەو شارەدا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و تا دێت ژمارەکان لە هەڵکشاندایە
هەڵمەتی دادپەروەری 34 گردبوونەوە و خۆپیشاندانیان کردووە وەک خۆیان دەڵێن بۆ کەمکردنەوەی گەندەڵی وەک هەڵوەشاندنەوەی موچەی خانەنشینی نایاسایی و کەمکردنەوەی موچەی پلە باڵاکان و نەهێشتنی جیاوازی نێوان منداڵانی بەرپرسان و هەژار
لە هەرێمی کوردستاندا بە پێی هەندێک ڕاپۆرت پێشێلکاریەکی زۆر بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن کراوە بەشیکی زۆر لە ڕۆژنامەنووسان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن رێگری و لەمپەری زۆر دەخرێتە بەردەم
بەهۆی توشبوونی خەڵکێکی زۆر لە هەرێمی کوردستاندا بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دکتۆر و کاربەدەستانی کەرتی تەندروستی ئاماژە دەکەن کە بەرەو لوتکەی ڤایرۆسەکە دەچن و پێویستە رێنماییە تەندروستیەکان توندتربکرێن
پەرلەمانتارێكی پەرلەمانی كوردستان لە نێو بینای پەرلەمان مانی گرتووە و ڕایگەیاندووە تا كۆبوونەوە لەسەر ڕەوش و بژێوی خراپی خەڵك و بڕینی موچە نەكرێت بەردەوام دەبێت لە مانگرتنەكەی
سەبارەت بە ڕەوشی تەندروستی و ڕێکار و ڕێنماییە تەندروستییەکان لە پارێزگای هەولێر و دۆخی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دوایین پێشهاتەکانی کەرتی تەندروستی، دکتۆر دلۆڤان محەمەد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر بۆ دەنگی ئەمەریکا دەدوێت.
لەگەڵ ئەوەی قەدەغەی هاتوچۆ لە سنوری پارێزگای هەولێر ڕادەگەیەنرێت بەڵام ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەڵکشاندایە و تا ئێستاش 200 كەس لە هەرێمی كوردستان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە
لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراقدا، هاوڵاتیانیش داوای خۆیانیان هەیە و ئاڕاستەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراقی دەکەن.
لەبارەی دوایین پێشهات و شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان پەکەکە و تورکیا و بۆردومانی سەر ناوچەکە و زیانە گیانی و ماڵیەکان و ئامانجی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان و ڕەوشی گوندنشینان گوتەبێژی کەجەکە بۆ دەنگی ئەمەریکا دەدوێت.
هاووڵاتیان و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نیگەرانن لە کێشە و گرفتەکانی ناوچەکە و داوا دەکەن پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەست بە کۆبوونەوەکانی بکاتەوە و چارەسەرێک بۆ ئەم کێشە و گرفتانە بدۆزنەوە کە بەرۆکی ناوچەکەیان گرتووە
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەردەوام بۆردومانی ناوچە سنووریەکانی سەر بە ناحیەی سیدەکان دەکەن و زیانێکی زۆری ماڵیش بە خەڵکی ئەو ناوچانە دەگەیەنن
لە ئەنجامی هێرش و بۆردومانەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا و کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر ناوچەکانی سیدەکان و حاجی ئۆمەران، زیانی گیانی ماڵی گەیشتۆتە خەڵکی ئەو ناوچانە.
بەرپرسی دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دەڵێت ئێران ڕۆژی سێشەممە بە تۆپ و کاتیۆشا دەڤەری حاجی ئۆمەرانی بۆردومانکردووە و هاوکات فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئێرانی بەسەر ئاسمانی ناوچەکە سوڕاونەتەوە
هێرشە بەرفراوانەکەی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و بێ دەنگی و هەڵوێستی کاربەدەستە باڵاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان نیگەرانی لای بەشێکی زۆر لە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دروستکردووە
لەم وتووێژەدا، دیندار زێباری سەبارەت بە ڕەوشی ڕۆژنامەگەری و پێشێلکاریەكان و میدیای ئازاد و ئازادی ڕۆژنامەگەری لە هەرێمی كوردستان دەدوێت .
بەهۆی تووشبوونی چەند کەسێک لە نێو پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیاردرا بۆ ماوەی دوو هەفتە کارەکانی نێو پەرلەمان کە دەزگای تەشریعیە و شوێنی دەرکردنی یاسایە ڕابگیرێن.
زیاتر نیشـان بده