لە قەزای چۆمان و دەوروبەری 21 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، ڕۆژی سێشەممە هەڵمەتێکی گەورەی پشکنین لەو قەزایە دەستیپێکرد و کاربەدەستانی دەڤەرەکەش پێیان وایە حاڵەتی چۆمان مەترسیدارە.
لە هەرێمی كوردستاندا ژمارەی تووشبووان و گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەڵكشاندایە بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندرۆستی حكومەتی هەرێمی كوردستان تا ئێستا 1،222 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە لە نێویاندا 24 كەس مردوون
لە هەولێر بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا پیاوێکی تەمەن 51 ساڵان پاش مانەوەی لە نەخۆشخانە بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ گیانی لەدەستدا و شازدە کەسی تریش لە خزمو کەسە نزیکەکانی کەرەنتینە کران.
جەلال پەرێشان ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەڵێت کۆمەڵێک لە هونەرمەندە گەورەکانی کوردستان پڕۆژەیەکی زۆر باشیان گەڵاڵە کردووە و هەروەها پڕۆژەیەکی وەرزشی گەورەشیان پێیە بۆ داهاتوو،
بەهۆی تووشبونی چەندین كەسی تر لە شارە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و مەترسی تووشبوونی زیاتر و دواگۆڕانکاریەکانی دۆخی تەندروستی و ڕێنمایی و ڕاپۆرتەکانی دامەزراوەکانی وەزارەتی تەندروستی
لوقمان وەردی ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان خۆی لادەدات لە وەڵامدانەوەی پرسیارێکی ئەحمەد زێباری پەیامنێری دەنگی ئەمریکا سەبارەت بە دانیشتنی داهاتووی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتارێکی دەربارەی پلانی حکومەتی هەرێم بۆ رووبەرووبوونەوەی قەیرانی دارایی پێشکەش کرد،
بەتەمەنترین پەرلەمانتاری خولی پێنجەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی ئاراستەی سەرجەم لایەنەکانی نێو پەرلەمانی کوردستان کرد لە پەیامەکەیدا داوا دەکات تا ڕەوشەکە زیاتر گرژی و ئاڵۆزی تێنەکەوتووە
دکتۆر ئیسماعیل سگێری، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی جەخت دەکاتەوە لەوەی لە هەر شوێنێكی هەرێمی کوردستانی عێراقدا خۆپیشاندان هەبێت یەكگرتوو لەوێ ئامادە دەبێت. دكتۆر ئیسماعیل سگێری
کێشە و ناکۆکییە سیاسییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەردەوامن سەرەڕای هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنیان و رێکەوتن لە هەردوولا ئەنجام دراوە بەڵام وەک خۆی جێبەجێ ناکرێت و هاووڵاتیان و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش داوای چارەسەری ڕیشەیی ئەو کێشە وگرفتانەی نێوان هەردوولا دەکەن.
بڕیار وایە 6 فراکسیۆنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق ن لە ناو باڵەخانەی پەرلەمان كۆببنەوە بۆ بڕیاردان لەسەر بەشداربوون لە دانیشتنەكانی پەرلەمان یاخود بەردەوامبوون لە بایكۆت و هەڵویست وەرگرتن.
موحەمەد سەعدەدین ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فڕاکسیۆنی پارتی گەشەپێدانی تورکمانی لە وتووێژێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا دەڵێ ئەوان لە پەرلەمانی کوردستان نوێنەری ڕاستەقینەی پێکهاتەکانن بە تایبەتی ئەوان کە نوێنەرایەتی نەتەوەی تورکمان حزبی سیاسی خۆیان هەیە و سیاسەت دەکەن.
ڕۆژی پێنجشەممە لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بە دەنگی 57 پەرلەمانتار پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان سۆران عومەر هەڵگرت
پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەستی بە دانیشتنەکانی کردەوە پاش ئەوەی بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، حکومەت چەند ڕێکارێکی گرتبۆبەر. هەر لە ڕۆژی چوارشەممە بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا و تێیدا کۆمەڵێک بڕیاری دەرکرد
هەڵگرتنی پارێزبەندی لە سەر چەند پەرلەمانتارێك، لەوانە پەرلەمانتاری كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان "سۆران عومەر" نیگەرانی لای بەشێك لە كاربەدەستان و خەڵكی هەرێم دروستكردووە و لە بەرامبەریشدا بەشێکی تری خەڵک و کاربەدەستان داوای سەروەربوونی یاسا و پەنابردن بۆ دادگا دەكەن.
ڕۆژنامەنوو هێمن مامەند باسی ئەو هوکارانە دەکات کە لەسەری دەستگیر دەکرێت لەوبارەیەوە ناوبراو دەڵێت " تۆڵەیەکی سیاسیە نزیکەی بیست ساڵە ڕۆژنامەنووسم دەیان دۆسیەی گەندەڵیم بڵاوکردووتەوە
لە قەزای سۆران هەتا ئێستا ژمارەی ئەو کەسانەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون گەیشتووەتە 23 کەس و بەشێکیان چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە.
نەقیبی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان گوتی دەبێت دان بەوەدا بنێین لە کوردستان هەندێک گرفتمان هەیە گرفتی یەکەم بریتیە لە کەموکورتی لە پرۆفێشناڵی ڕۆژنامەنووساندا
دوای تێپەڕبوونی 122 ساڵ بەسەر دەرچوونی یەكەم ڕۆژنامەی كوردیدا، پیشەی ڕۆژنامەوانی و نوسین بەگشتی و دەزگای میدیایی،بە كۆمەڵێك كێشە و گرفت و ئاستەنگدا تێپەڕیوە لە سەردەم و قۆناغە جیاجیاکاندا.
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق، لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆسێی موستەفا سەلیمی پێکدەهێنێت.
زیاتر نیشـان بده