ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دانپێدانانی یەکێک لە ئەنجامدەرانی هێرشە موشەکیەکەی 15_2_2021 ی سەر شاری هەولێری بڵاوکردەوە کە بەهۆی ئاراستەکردنی چەند موشەکێک زیانی گیانی و مادی لێکەوتەوە.
نمایشکردنی کۆمەڵێک ئاژەڵ و باڵندەی مۆمیاکراوی کێوی لەنێو زانکۆی گەرمیان، لەکاتێکدا ڕاوکردنی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی قەدەغەیە، بەڵام خاوەنی پێشانگاکە دەڵێت سودی لە ئاژەڵ و باڵندەی مردارەوە بوو بۆ مۆمیاکردن وەرگرتووە.
بەرپرسی سەنتەری لێکۆڵینەوەی ستراتیژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، ئاماژەبەوەدەکات دۆخی عێراق لەوپەڕی خراپیدایە، هۆکارەکەشی بۆ هاوکارنەبوونی هێزە ئیقلیمی و نێودەوڵەتیەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دەگێڕێتەوە.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەبارەت بە دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنوس و چالاکوانانی بادینان و تۆمەتبارکردنی حیزبەکەی بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی توند بەرامبەر بە ڕۆژنامەنوس و چالاکوانان،
لەم وەرزەدا، کنگر دەبێتە یەکێک لە خواردنە دڵخوازەکان، هەرچەندە دەستخستی ئاسان نییە، بەڵام خەڵکێکی زۆر روو لە دەشتودەر دەکەن، بۆ بەدەستهێنانی
دوای سزادانی شڤان سەعیدی برای بە 5 ساڵ زیندانیکردن، کە یەکێکبوو لە 5 ڕۆژنامەنوس و چالاکوانە سزادراوەکانی بادینان، لەلایەن دادگای تاوانەکانی هەولێرەوە، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ئەیهان سەعیدیش دەرچوو، کە ناوبراو یەکێکە لە چالاکوانەکانی بادینان و لە ئێستادا لە شاری سلێمانییە.
بۆ ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو، ئێران دەروازە سنوریەکانی بەڕووی گەشتیاراندا داخست، لە کەرکوکیش قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیەندرا، بەرپرسانی گەرمیانیش خۆیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی شەپۆلی نوێی کۆرۆنا ئامادە دەکەن.
ئەندامێکی شانەی قەیرانە تەندروستیەکان لە کەرکوک، ئاماژەبەوەدەکات تا ئێستا لە کەرکوک 820 کەس بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، ئەوەش لەکاتێکدایە لەوکاتەوەی ڤایرۆسەکە بڵاو بووەتەوە تا ئێستا، نزیکەی 36 هەزار کەس لەو پارێزگایە توشی ڤایرۆسەکە بوون.
دژی حوکمدانی ڕۆژنامەنووس و چالاکوانەکانی بادینان و لەدرێژەی ناڕەزایەتیـیەکاندا، ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانانی گەرمیان داوای ئازادکردنی دەستگیرکراوەکان و بەرتەسک نەکردنەوەی ئازادی بیروڕاوکاری میدیایی دەکەن.
ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، پێیوایە موشەک بارانەکەی شەوی ڕابردووی هەولێر، لە دوو سەرچاوەوە بووە، سەرچاوەیەکیان فێڵ بووە و بۆ تەشویش دروست کردن بەکارهێنراوە
بەرپـرسێکی حەشدی شەعبی ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە باس لەوە دەکەن هێزەکانی حەشدی شەعبی موشەکەکانیان گرتبێتە شاری هەولێر.
وەزیری ناوخۆی عێراق و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای سەربازی و ئەمنی گەیشتنە شاری کەرکوک، لەگەڵ گەیشتنیان، چوونە نێو کۆبوونەوەیەکی سەربازی داخراوەوە لەگەڵ فەرماندە ئەمنی و سەربازیەکانی پارێزگاکە، هۆکاری سەردانەکەشیان بۆ جم و جۆڵە بەردەوامەکانی داعش دەگێڕدرێتەوە
بەهۆی هێرشەکانی داعش و گروپە توندرەوەکانی تر بۆ سەر ناوچە کاکەیی نیشینەکانی باشووری کەرکوک، تا ئیستا 450 کاکەیی گیانیان لەدەستداوە، بەڵام ئەوان دەستبەرداری جل و بەرگ و ئاینەکەیان نەبوون.
هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، لەبارەی شایستە داراییەکانی هەرێم و ناردنی پشکە بودجەکەی، خەریکە لە ڕێککەوتن نزیک دەبنەوە، هەرێم ڕەزامەندی نیشانداوە لەسەر ڕادەستکردنی 250 هەزار بەرمیل نەوت یاخود داهاتەکەی بەبەغدا و هێزە عێراقیەکانیش تاڕادەیەک نەرمیان نواندووە.
ماوەی چەند مانگێکە کەمپینێک بۆ بەهەرێمکردنی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەکانی دەوروبەری ڕاگەیەنراوە، لەئێستادا ئەندامانی کەمپینەکە، سەرقاڵی ئیمزا کۆکردنەوەن و چەندین هەزار ئیمزاشیان کۆکردووەتەوە، بڕیارە دواتر ئیمزاکان ڕادەستی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بکەن
بەڕێوەبەری پێشووی پۆلیسی قەزاو ناحیەکانی کەرکوک ڕوونیکردەوە، داعش بەردەوام گۆڕانکاری لە فەرماندە سەربازیەکانیدا دەکات، تا دەزگا ئەمنیەکان زانیاریان نەبێت لەسەریان، هەندێک کاتیش گۆڕانکاریەکان بۆ ئەوەن، نەک لینک لەگەڵ دەزگا ئەمنیەکاندا دروست بکەن.
زیاتر نیشـان بده