ماوەیەک لەمەوبەر ئاژانسی واڵایی ئاسمانی ئەمەریکا پـێشبڕکێـیەکی بۆ وێنەکانی زەوی ئەنجام دا، ئەوانەی لە واڵایی ئاسماندا گیراون. لە پـێشبڕکێکەدا خوێنەرانی ماڵپەڕ و سۆشیال میدیاکانی ناسا دەنگیان دا بۆ هەڵبژاردنی باشترین وێنە.
دانیشتنی دادگا لەسەر دۆسێی ڕۆژنامەوانە دەستگیرکراوەکانی ئاژانسی مەزۆپۆتامیا، عەدنان بیلەن و جەمیل ئوغور، ڕۆژنامەواونانی ئاژانسی ژن نیوز شەهریبان ئەبی و نازان سالا و ڕۆژنامەوان نەینەب تورغوتی کە هێشتا دەستگیر نەکراوە لە دادگای تاوانی قورسی وان بەڕێوە چوو.
لە دادگایی تاوانە قورسەکانی وان دۆسێی دادگاییکردنی 12 کەس بە تۆمەتی کوشتنی 61 پەناخواز دەستیپێکرد.
دادگای تاوانە قورسەکانی شاری موش بڕیاری دا ڕۆژنامەوان ئیدریس سایلجان 4 ساڵ زیندانی بکرێت بە تۆمەتی پـرۆپاگەندە بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان
زۆرترین ژمارەی کۆچبەر لە جیهاندا لە وڵاتی تورکیادان کە گەورەترین ڕێژەیان خەڵکی سوریان و ئەفغانستانییەکانیش بە پلەی دووهەم دێن.
لەگەڵ دەستپێکردنی پایز کۆچەرییە کوردەکان گەشتەکانیان لە کوێستانەکانی، وان، شەڕناخ ، هەکاریی و بەتلیسەوە بەرەو دەشتاییەکانی بۆتان دەستپێدەکەن.
جوتیارێک بە ناوی سەرڤەت تورگوتی تمەن 55 ساڵان، کە بە پێی ڕاپۆرتی پزیشکی " لە شوێنێکی بەرزەوە کەوتۆتە خوارێ" لە نەخۆشخانەی هەرێمیی وان گیانی لەدەستدا.
شاندێکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) و پارتی مرۆڤ و ئازای (پیا) سەردانی نەخۆشخانەی وان دەکەن بۆ ئەوەی چاویان بە سەرڤەت تورگوت و عوسمان شیبان بکەوێت. ئەو دوو گەنجەی کە پاش دەستگیرکردنیان لەلایەن لەشکرەوە بە سەختی بریندار بوون
دوو جوتیار بە ناوەکانی سەروەت تورگوت و عوسمان شیبان، کەسوکاریان دەڵێن لەلایەن لەشکری تورکیاوە دەستگیرکراون لە شارۆچکەی بێیتوشەباب (بێشەبابا) لە شرنەخ و پاش سێ ڕۆژ لە دەستگیرکردنەکەیان لە نەخۆشخانەی هەرێمیی وان دۆزراونەتەوە.
ڕێکخراوی پارێزەرانی وان ڕاپۆرتێکی لەسەر قەیرانی ئەو پەنابەرانە ئامادەکردووە کە بەلەمەکەیان لە27ی مانگی شەش لە دەریاچەی وان نوقم بوو و لە ئاکامدا 61 کەس گیانیان لەدەستدا.
بەبۆنەی شەشهەمین ساڵیادی کارەساتی شەنگال ڕێورەسمێکی هونەری لە شاری وان ئەنجام درا. ڕێورەسەمەکە لەلایەن تەڤگەری ژنی ئازاد ئەنجام دراو تیایدا لاوانەوەی دایکان، شانۆ و پێشانگای وێنە نیشان درا.
دانیشتوانی وان بە مەبەستی کڕینی پێداویستییەکانی جەژن ڕژانە سەر شەقام و بازاڕەکانی وان. پزشکانیش هۆشداری بڵابوونەوەی زیاتری ڤایرۆیس کۆرۆنا دەدەن و دەڵێن پێویستە هاووڵاتیان لە ڕۆژانی جەژندا خۆیان بپارێزن.
پاش دوو هەرەسی بەفر لە هەفتەی ڕابوردوو لە شارۆچکەی میکسی وان هەوڵەکانی گەڕان و ڕزگارکردنهێشتا لە شوێنی ڕووداوەکە بەردەوامە.
شارەوانی شاری بدلیس نەسروڵا تانگلای کە لە سەر لیستی پارتی دەسەڵاتداری ئاکەپە هەڵبژێردراوە فەرمانی لێکردنەوی ئەو تابلۆیەی داوە کە بە کوردیش لەسەر باڵەخانەکە نوسرابوو و پێشتر هەدەپە داینابوو.