ژنە عەفرینییەکانی کە ئاوارەی هەرێمی شەهبا بونە پشتگیری لە چالاکییەکانی مانگرتنی پەرلەمانتاری هادەپە لەیلا گوڤەن دەکەن.
لە دووا ساتەکانی ساڵی 2018 عەفرینییەکان بە ساڵێکی پڕ لە ئازار ناودێری دەکەن کە تیایدا هێرش کرایە سەر هەرێمەکەیان و بە ناچاری کۆچیان کرد و لە ماڵەکانی خۆیان هەڵاتن.
جێگری فەرماندەی گشتی جەیش ئەلسوار یان هێزی شۆڕشگێران ئەحمەد سوڵتان ئەبو عەراج ڕایگەیاند، هێزی سوریا نەچوونەتە ناو شاری مەنبجەوە و لە شارۆچکەی ئەلعالیمەی کە نزیکەی 20 کیلۆمەتر دوورە لە شارەکەوە جێگیر بوون.
کارگێڕی شوێنەوارەکان بە هاوکاری یەكێتی ڕووناکبیرانی عەفین سمیناریکیان لە ناوچەی شەهبای باکوری سوریا پێکهێنا لەسەر ئەو زیانانەی بە ئاسەوارەکانی عەفرین کەتووە بەهۆی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرین و هەروها تاڵانییەکانی کە دوابەدوای شەڕەکە هاتەوە ئاراوە.
ئاوارەکانی خەڵکی عەفرین لە ناوچەی شەهبا لە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان ڕوویان لە گۆڕستانی ئەحرەسێ کرد کە لەوێ ڕۆڵەکانیان لە هێزەکانی یەپەگە و یەپەژە و سوریای دیموکرات بە خاک سپـێردراون
لە چەند ڕۆژی ڕابوردوو ژمارەیەک ڕووداوی ئاسایشی و لەشکری لە ناوچەی عەفرین، کە لە ژێر دەستی تورکیا و چەکدارەکانی هاوپەیمانیاندایە، ڕوویداوە.
پاش ئەوەی لەشکری تورکیا و گروپە ئیسلامیـیەکانی لایەنگری لە ئۆپـۆزسیۆنی سوریا دەستیانگرت بەسەر ناوچەی عەفرین، بە سەدان هەزار کەسی خەڵکی سیڤیلی عەفرین ئاوارە و دەربەدەربوون
هاوسەری ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی پـێشووی پارتی یەکێتی دیموکراتی دەڵێت داوای تورکیا بۆ ڕادەسـتکردنی ساڵح موسلیم یەکێکە لە هەوڵەکانی تورکیا بۆ ڕێگەگرتن لە ئەزمونەکەیان
لەشکری تورکیا جارێکی دیکە بە دەیان تۆپ و موشەک بە قورسی گوندەکانی عەفرینی بۆردومانکرد لە ناوچەکانی شەرا و شێرەوا و هەرێمی شەهبا و لە ئاکامدا 3 کەس گیانیان لەدەستدا و 10 کەسی دیکە برینداربوون
ژمارەیەک لە ڕیش سپـیانی کورد و عەرەبی کانتۆنی عەفرین و هەرێمی شەهبا دەڵێن هەڕەشە و دەستێوەردانەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی سوریا ڕەتدەکەنەوە