ناسەقامگیری ئابوری، کارەسات و شەڕ کاردەکاتە سەر ژیانی خێزانەکان و بەتایبەتی ژنان دەخاتە مەترسییەوە. لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا قەیرانی ئابوری لە سەرانسەری جیهاندا دروستبووە ئەم قەیرانە ئابورییانەش دەبنە هۆی زیادبوونی گرفتە کۆمەڵایەتییەکان
بەشداری ژنان لە هەموو بوارێکدا گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ یەکسانی جێندەری و بەرەوپێشچوونی کۆمەڵگەکان. بەڵام بەشداری زۆری ژنان لە ڕاگەیاندندا گرنگییەکی زیاتری هەیە بۆ خستەڕووی گرفت و ئاستەنگەکانی خۆیان.
ژن وەک بوونێکی سەرەکی لە کۆمەڵگەدا ڕۆژانە ڕووبەڕووی گەلێک ئاستەنگ و گرفت دەبێتەوە، بەڵام ڕێژەی ئەو ڕووبەڕووبوونەوانە دەکەونە سەر ئەوەی لە کوێی ئەو جوگرافیایەدا نیشتەجێن.
کوردێکی دانیشوی بێژینگ لە وتووێژێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا باس لە چۆنیەتی گۆڕانکاریەکان بەسەر ژیانی ڕۆژانەی هاووڵاتیان لە چین دەکات.
ڕۆژی شەممە یەکگرووی ئیسلامی کوردستان هەشتەمین کۆنگرەی حزبەکەی لە شاری هەولێر دەستپێکرد.
ئەمڕۆ شەممە چوارەمین کۆنگرەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە شاری سلێمانی دەستیپێکرد، بڕیارە سبەینێ یەکشەممە ئەنجومەنی دانایان و ئەنجومەنی سەرکردایەتی هەڵبژێردرێن.
کۆشکی سپی بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوەو تیایدا دەڵێت " ئەمڕۆ لە ئەنجومەنی نوێنەران کۆتایی هات بە شەرمەزارترین زنجیرەی سیاسی لە مێژووی وڵاتەکەماندا." بەیاننامەکەی کۆشکی سپی کردارەکەی کۆنگرێس بە " ئیمپیچکردنێکی شەرمەزار" ناودێر دەکات.
ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان فتوایەکی لەبارەی سەرکەوتنی ژنان بە تەنها لەگەڵ شۆفێری تاکسی دەرکرد و پاشان ئەم فەتوایە کاردانەوەیەکی زۆری لەلایەن ڕێکخراوەکانی مافی ژنان لێ کەوتەوە.
بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە سوریا کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا. لە کۆنگرێسی ئەمەریکا بە ڕژدی تاوتوێی بابەتەکە دەکرێت و ڕەخنەیەکی زۆریش لە سەرۆک ترامپ گیراوە.
سەرباری جیاوازییەکانی لەگەڵ ڕێبەرانی جیهان لەسەر چین، بازرگانی، ئێران و چەندین بابەبتی تر پەیامی کۆتایی سەرۆک ترامپ لە کۆبونەوەی گروپی حەوت لە فەرەنسا، "یەکڕیزی" بوو
زۆرجا گوێمان لە دەستەواژەی گۆڕانی کەشو هەوا، پیس بوونی ژینگە، یان گەرمبوونی زەوی دەبێت. بەڵام ئایە لە ڕاستیدا ئەم گۆڕانی کەشو هەوایە چییە؟
چەند گرنگە نوسینەوەی ڕاستییەکانی کارەساتی شەنگال بە زمانە زیندووەکانی جیهان؟ چەند گرنگە بڵاوکردنەوەی رۆمان و ئەدەبیات و فیلمی دۆکۆمینتاریی لەبارەی ئەو کارەساتەوە؟
هونەر تەنها ئەو زمانە جیهانییە نیە کە تێکڕای مرۆڤایەتی لەبەردەم تابلۆیەکدا، لەبەردەم گوێگرتن لە موزیکێکدا، سەیرکردنی سەماو پەیەکەرێکدا بەبێ ئاخاوتن کۆدەکاتەوە. بەڵکو هونەر توانستی گوزارشت و دەربڕین و قوڵبوونەوەی هەیە بە ناو چەمکە فەلسەفی و هزرو ڕوانینە جیاوازەکاندا.
ڕۆژی چوارشەممە بۆریس جۆنسن وەکو سەرۆک وەزیری نوێی بەریتانیا دەستبەکار بوو، ئەمەش پاش سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنی پارتی پارێزکارانی بەریتانیا. ئەو جێگای تەریسا مەی دەگرێتەوە کە پاش چەندین هەوڵی سەرنەکەوتووی بۆ دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا دەستی لەکار کێشایەوە.
ڕۆژی دووشەممە سەرۆک وەزیری ڕاسپێردراوی هەرێمی کوردستان لە میانەی هەوڵەکانی بۆ پێکهێنانی کابینەی 9 سەردانی شاری سلێمانی کرد و لەوێ لەگەڵ لایەنە سیاسییەکاندا کۆبووەوە لە ناویاندا یەکێتی نیشمانی کوردستانیش.
خانمێکی کورد بەدەستی هاوسەرەکەی پێشووی لەنەرویج دەکوژرێت و دەبێتە جێی سەرنجی ناوەندەکانی راگەیاندن و رێکخراوەکانی ژنان لەو وڵاتەدا، بەڵام ئەمە یەکەمجار نییە ژنی کورد بەدەستی هاوسەر یان خانەوادەکەی لەئەوروپ دەکوژرێن.
ڕۆژی هەینی کەسێکی توندڕەوی ڕەگەزپەرست هێرشێکی تێرۆرستی کردە سەر دوو مزگەوت لە شاری کرایست چێرچی وڵاتی نیوزیلاند و لە ئاکامدا بە لایەنی کەم 49 کەسی بێ گوناح گیانیان لەدەست دا کە بۆ نوێژی هەینی لەو دوو مزگەوتەدا کۆبووبوونەوە
بیرکردنەوەی یەکسان، بونیاتنانی ژیرانە داهێنان بۆ گۆڕانکاری ، دروشمی هەشتی مارسی ئەمساڵە کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دانراوە. ئەمەش بە مەبەستی داهێنانەکانی کچان و ژنانە بۆ کچان و ژنانی تر بە مەبەستی هەوڵەکانیان بۆ یەکسانی جێندەر
ڕۆژی 14 ی مانگی دوو ڤاڵانتاینە ڕۆژێکە کە لەلایەن پاپا جیلەیسیس لە سەدەی 14 هەم دانرا بۆ ڕێزلێنان لە قەشە ڤاڵانتاین.
چل ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر شۆڕسی گەلانی ئێران، ئایە شۆڕشی گەلانی ئێران بۆ چی گۆڕا بۆ شۆڕشی ئیسلامی ئێران؟ چ شتێک هەیە کە لەم چڵ ساڵی ڕابوردووەدا گەلانی ئێران بەدەستیان هێنابیت یان بە پێچەوانەوە لە دەستیان دابێت.
زیاتر نیشـان بده