"ئێمه‌ش بیستومانه په‌رله‌مانتاره‌كانی گۆڕان هاتونه‌ته به‌غداد له‌كاتێكدا له‌پێشوتر براده‌رانی گۆڕان زۆرترین كێشه‌یان له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌بووه."
ئەگەری هەیە یەکێتی خۆیان کاندیدەکەیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق بکشێننەوە هیوادارم خۆیان بکشێننەوە ."
سیروان غەریب سەرنووسەری سایتی وێستگەنیوز لە هەرێمی کوردستان دەڵێت لە کاتی ڕوماڵکردنی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە بنکەیەکی دەنگدان لەلایەن چەند پاسەوانێک هێرش کراوەتە سەری
"هیوادارین لایەنە سیاسیەکانیش دوای هەڵبژاردنەکان ئەنجامەکان بە"ڕۆحێکی وەرزشی"قبوڵ بکەن، چونکە پڕۆسەی دیموکراسی بەتەنها دەنگدان نیە بەڵکو قبوڵکردنی ئەنجامەکانیش بەشێکی گرنگ و سیمایەکی جوانی دیموکراسیە."
"بەدڵنیاییەوە د.فوئاد حوسێن دەبێتە تاکە کاندیدی فەرمی کورد وە سەرۆک کۆماری داهاتووی عیراقە."
" بۆیە شیعە ئەو پۆستە دەداتە کورد چونکە کورد مەترسی نیە، بەڵام ئەگەر بیداتە کەسێکی سوننە ڕەنگە بەشەش هەزار چەکداری سەرۆکایەتی کۆمارەوە کودەتای سەربازی ئەنجام بدات ئەوکات دەبێت شیعە لەکۆڵانەکانی بەغداد شەڕی چەکدار بکات."
دەکرێت لەگه‌ڵ یەکێتی لەسەر کاندیدێکی بێلایەن ڕێک بکەوین،نه مه‌كگۆرگ نه هیچ وڵاتێك پشتگیری هیچ كاندیدێك ناكه‌ن، ئەوە هەموو بانگەشەیە بۆخۆیانی دەکەن، تێبینیمان لەسەر خودی کەسایەتی کاندیدەکەی یه‌كێتی هەیە بەڵام ئێستا ناوترێت، كاندیدی باشتر هه‌بوو یه‌كێتی دیاری بكات."
لەناو لایەنە عیراقیەکان و کوردییەکان پشتیوانی زۆرم هەیە،بڕیارەکەی یەکێتی بۆ دیاریکردنی کاندید پەلەیی پێوە دیاربوو وەک ئەوە وابوو بەمەرجی پۆست هاتبێتەوە، یەکێتی وای فێرنەکردوین.ئەوە مەترسیدارە.
"هەموو سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەزانێت کە د.لەتیف خۆی کاندید دەکات چونکە پێشتر بەهەموومانی وت.لەحاڵەتی دەنگهێنان و دەرچونی بێگومان وەک یەکێتی و پشکی یەکێتی لە سەرۆک کۆمار مامەڵەی لەگەڵ دەکەین و بە هی خۆمانی دەزانین."
"بیرمان له‌دانانی سه‌رۆكێكی نوێ بۆ هاوپه‌یمانی كردۆته‌وه له‌پاش ڕۆیشتنی به‌رهه‌م ساڵح بۆ ناو یه‌كێتی"
ئەگەر من ببمە سەرۆک کۆمار هەرچی دەستوری بێت بێ سێ و دوو ئەوە دەکەم، لەوێ دانانیشم بەتەنها "موخەسەسات" وەربگرم پارێزەری دەستور و مافی کورد دەبم، هەر فشارێک لەکورد کرا بێ دەنگ لەوێ دانانیشم، یا بۆ نمونە ئەو ڕیفراندۆمەی کرا فشار لەکورد کرا لەوێ دەستم لەکاردەکێشایەوە و دەهاتمەوە هەولێر ,خۆم کەناربگرم بڵێم لای من خۆشە حەقی هیچم نیە، من ئەو سەرۆکایەتی کۆمارە ناکەم."
د. بەرهەم گفتوگۆی گۆی ڕێكه‌وتنی سیاسیمان له‌گه‌ڵ ناكات ، بەڵكو گفتوگۆی گەڕانەوەی بۆ ناو یەكێتیمان له‌گڵ ده‌كات.ئەگەر د. بەرهەم بەفەرمی ڕایگەیاند گەڕاومەتەوە ناو یەكێتی ئەوكات ڕەنگە ببێتە یەكێك لە 5 كاندیدەكەی سەرۆك كۆمار بۆ ئەوەی سەركردایەتی بڕیاری لێ بدات."
"ته‌حه‌دا ده‌كه‌م ئه‌و لایه‌نانه‌ی باسی ژماره‌ی مردوو و ساخته‌كارییان ده‌كرد له تۆماری ده‌نگده‌ران، یه‌ك ژماره‌یان ڕاست ده‌رچوبێت، هەموو ئەندامانی ئەنجومەنی بە پارتی و یه‌كێتیشه‌وه سورین لەسەر ئەوەی دەنگی دەنگدەر بپارێزین"
"وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌ڕێز مامۆستا نازم ده‌ڵێت، نه‌خێر شتی وانه‌بووه ئێران په‌یام به‌لایه‌نێكی سیاسی یاحکومهتی هه‌رێمی کوردستانبگهیهنێت به‌هیچ جۆرێك په‌یامی وامان پێ نه‌گه‌یشتووه و كه‌س سه‌ردانی نه‌كردوین بڵێن ئه‌گەر واز له‌و چالاكیانه نه‌هێنن ئه‌وا ئێران موشه‌ك بارانتان ده‌كات."
"هەوڵ دەدەین دەنگەکانمان زیاتر بکات، بەڵام ناتوانین بڵێین لەسەدا سەد ئەم هەڵبژاردنە خاوێن دەبێت، بەڵام دەڵێن هەوڵ دەدەین ئەم هەڵبژاردنە خاوينتر بێت لەوانی تر جا بابزانین چۆن دەبێت؟"
"خۆیان جەختیان لەوە کردۆتەوە ئامادەن بەشداری بکەن لە حکومەتی داهاتووی عیراق ، هەڵوێستیان و پێگەیان ئۆپۆزسیۆن نابێت لەحکومەتی داهاتووی عیراقدا.'
لەسێدارەدانی سێ گەنجی کوردی ئێڕان پەیوەندی بە ئێـمەوە نیە، ئەوە کاروباری ناوخۆی ئێڕانە، ئەوەی لەبەیاننامەکەی سوپای پاسداران هاتبوو وەک قسەکانی ئيێمە بوو کە پێشتر کردبومان."
هەرێمی کوردستان پێویستی بە قۆناغێکی گواستنەوه و حكومه‌تێكی "ئینتقالی"یه ئەگەرنا من پێم وایە هەڵبژاردن بە تەنها بەس نیە"
"جا پڕۆژه یاسا چیه من به‌نیو كاتژمێر ئاماده‌ی ده‌كه‌م" ئەگەر هەڵبژاردنیش دوابکەوێت ، ده‌بت حكومه‌تێكی ڕه‌شیق دروست بكرێت.
"حه‌ز ده‌كه‌ن ئه‌م حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاته به‌رده‌وام بێت هیچ مانایه‌كی تر هه‌ڵناگرێت، ئایا هیچ واتای تری هه‌یه من له‌وان ده‌پرسم؟"ئه‌ی چی جوابی خه‌ڵكی خۆیان ده‌ده‌نه‌وه تا دوێنێ ده‌یانوت حكومه‌ت گه‌نده‌ڵ و دیكتاتۆره بابڕوخێت."
زیاتر نیشـان بده