حکومهتی ههرێمی کوردستان له کۆبوونهوهکهی ڕۆژی چوارشهممهیدا بڕیاری پێکهێنانی ئهنجومهنێکی داوه به ناوی "ئهنجومهنی باڵای داهات" بە مەبەستی سەرپەرشتی کردنی داهاتەکانی هەرێم و هەروەهاش چۆنییەتی خەرجکردنیان.
دوو پەرلەمانتار لە هەرێمی کوردستانی عێراق یاداشتنامەیەک ئاڕاستەی حکومەتی هەرێم دەکەن بۆ چاکسازی و هەروەهاش خستنەڕووی مەترسییەکان ئەگەر بێتوو ئەم قەیرانانەی هەرێم بەردەوام بن.
لەگەڵ درێژەکێشانی قەیرانی دارایی و زۆربوونی ڕێژەی بێکاری و هەروەهاش دەرکەوتنی دیاردەی برسێتی هەروادێ و دەنگی ناڕەزایی و بێزاری لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا زۆرتر دەبن.
ڕێککەوتنی ناوکی نێوان ئێران و کۆمەڵگای نێونەتەوەیی کەوتۆتە قۆناغی جێبەجێکردنەوە و دەزگای نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمیش وابەستەبوونی ئێرانی پشتڕاست کردۆتەوە.
دوابەدوای ئەوەی دەزگای نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی وابەستەبوونی ئێرانی پشتڕاست کردەوە بە ڕێککەوتنی ناوکییەوە، وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپاش سزاکانیان لەسەر ئێران هەڵگرت.
قەیرانی دارایی لە هەرێمی کوردستانی عێراق هەروادێ و قوڵتر دەبێتەوە.
(هۆمهر دزهیی) دهنگێک پڕ له ههست و سۆزێکی عاشقانه، دهنگێک وهک چۆن له ساڵانی حهفتاکانی سهدهی ڕابردووهوه به چریکهکهی ئاشنا بووین ئاوههاش تا ئێستا له ناخماندا ئامادهیه و له قوڵایی ئهم دهنگه ناوازهیهدا دهژین.
گەلێک لە چاودێر و شیکەرەوە لەوبڕوایەدان بنەماکانی ڕێکخراوە تێرۆریستیەکەی دەوڵەتی ئیسلامی لە ئێستادا بەرەو تێکشکان دەڕوات.
پێشتر له ساڵی 2005 بوو هاوکاتی ههڵبژاردنه گشتییهکهی عێراق ڕیفراندۆمێک کرا بۆ جیابوونهوهی کورد له عێراق بەبێ هەبوونی هیچ جیاوازی و مشتومڕێکی سیاسی.
بەردەوام پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و شانشینی عەرەبستانی سعودیە پەیوەندییەکی ناجێگیر بووە و لەم ماوەیەی ڕابردووشدا پشێوی ئاڵۆزی زیاتری تێکەوت بەهۆی قەیرانەکانی ناوچەکە و بە تایبەتیش لەسەر دۆسێکانی سوریا و یەمەن.
ڕێکخراوەکانی لە ناو تورکیادا چاودێری ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ دەکەن دەڵێن لەوەتای پشێوی سیاسی و ئاسایشی لە ناوچە کوردنشینەکانی تورکیادا دەستیان پێکردووە زیاتر لە سەد کەسی سیڤیل کوژراون و سەدانی تریش بریندارن.
شیعر لای (لازۆ ئازاد) گهڕانێکی بهردهوامه به دوای دۆزینهوهدا، دۆزینهوهی ڕهههندهکانی بیرکردنهوهیهکی نوێ، نهک ئهو جۆره بیرکردنهوه ئامادهکراوانهی تا ئهوپهڕی ڕاده سنووردارن.
پارێزەر ( ناز یەعقوبی ) لە ڕۆژی یەکشەممەوە لە شاری هەولێر پایتەختی هەرێمی کوردستانی عێراق دیارنامێنێت و دواتر تەرمەکەی لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا دەدۆزرێتەوە.
سایکس پیکۆ، ئهو پهیماننامهیهیه که گهلانی ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست به کارهسات ناودێری دهکهن. ئێستاش کە تەمەنی ئەم پهیماننامهیه سهد ساڵه، به سهرچاوهی کێشهکانی ئهو ناوچهیهی جیهان دادهنرێت.
شانشینی عەرەبستانی سعودیە بڕیاری خۆی داوە تەواوی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران زلهێزی شیعە ئاینزاکاندا ببڕێت.
دوابەدوای لە سێدارەدانی ڕێبەرێکی شیعەکان لە شانشینی عەرەبستانی سعودیە کاردانەوەکان لە کۆماری ئیسلامی ئێران گەیشتە ئاستی پەلاماردانی باڵیۆزخانەی عەرەبستانی سعودیە لە تاران.
شەڕو پێکدادانەکان لە شارو شارۆچکە کوردنشینەکانی تورکیادا بەردەوامن کە لەوەتای هەڵوەشاندنەوەی ئاگربەست لە نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان و حکومەتی تورکیا دەستیان پێکردووە.
هونەری شانۆ یەکێکە لە پێداویستییە مرۆڤایەتییەکان لە ئاستی هزری و جوانییەکان و هەروەهاش لە ڕووی ژیارییەوە.
لەگەڵ هاتنی ساڵی نوێی 2016 دا گەلێک ڕوانینی تایبەت هەن سەبارەت بەوەی کورد چۆن دەچێتە ئەم ساڵە نوێیەوە لە دەمێکدا لە ساڵی ڕابردوودا گیرۆدەی گەلێک کێشەو قەیران هاتبووەوە.
دەکرێت بگوترێت کە ساڵی 2015 ساڵێکی پڕ بووە لە قەیران و کێشە و ئاڵۆزی و وەک زۆرێک لە چاودێریش دەڵێن پێناچیت ساڵی 2016 ش ناوبنرێت ساڵێک بۆ ڕەواندنەوەی هەر هیچ نەبێت بەشێک لەو قەیرانانە.
زیاتر نیشـان بده