رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران 36 ساڵی به‌سه‌ر برد و سه‌ره‌رای هه‌موو قه‌یرانه ئابوریه‌کان و ئه‌و فیشاره ده‌ره‌کیانه‌ی که له‌سه‌ر دایه هێشتا هه‌ر به‌رده‌وامه.
پاش پێنج ساڵ له ماڵئاوایی کردنی مامۆستا شێخ عیزه‌دین حوسه‌ینی، ئه‌مرۆ مرۆڤێک وه‌کو ئه‌و له ناو کوردا چۆن یاد ده‌کرێته‌وه؟
له پێشوازی ساڵیادی شۆرشی گه‌لانی ئێران، مرۆڤ له کوێه‌وه دست پێده‌کات، خۆشی یادکردنه‌وه‌ی سه‌رنگونکردنی رژێمیکی سته‌مکاری تۆتالیتاری شاهنشاهیهتی وه یاخود هاتنه سه‌ر کاری رژێمیکی ئاخوندی ده‌یان به‌رامبه‌ر سته‌مگه‌ر!
سه‌ره رای ئه‌و یه‌ک نه‌گرتن و جیاوازیه‌ی که له نێوان لایه‌نه کوردیه‌کاندا له ئارادایه، داعش وای کرد گه‌ریلا و شه‌رڤان به هانای پێشمه‌رگه بگات و پێشمه‌رگه‌ش به هانی گه‌ریلا و شه‌رڤانان بگات. ئێستاکه ئه‌و گله‌ییه وه یاخود ئه‌و ره‌خنه هه‌یه که دان به بوونی گه‌ریلاکان له‌به‌ره جیاوازه‌کاندا نانرێت.
نه‌بوونی یه‌کرێزی، یه‌کێیتی و هاوده‌نگی له نێوان کوردا تا ئێستا یه‌کێک له هه‌ره ده‌رده کوشنددهکانیهتی. ئه‌مرۆ که کورد به هه‌موو هێز ۆ لایه‌نه‌کانیه‌وه روبه‌رووی دوژمنێکی هاوبه‌شن که ئه‌وه‌ش رێکخراوه‌ی تیرۆریستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیدایه، هۆێ چییه که بگره فه‌رمانده‌یه‌ک وه‌کو موراد قه‌ره‌ییڵان فه‌رماندی گشتی هه‌په‌گه ئاماژه‌ش پێی ده‌کات که ئه‌م هێزانه به فه‌رمانده و فه‌رمانی جیاواز کار ده‌که‌ن؟
بێگومان شه‌ری ره‌وانی یه‌کێک له‌و ئامرازانه‌یه وه یاخود رێگایانه‌یه بۆ کارکردنه سه‌ر هه‌ست و ره‌وشی مرۆڤ وه یاخود هاووڵاتیان بۆ ئاسانکردن له گه‌یشتن به ئامانجه‌کان. رێکخراوه‌ی تیرۆریستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی – داعش بێجگه له شه‌ری به‌ره‌کانی جه‌نگ ئه‌و جۆره تاکتیک و ره‌وشه‌ی به کار هێناوه. داعش تا چه‌ند له‌و کاره‌دا سه‌رکه‌وتووه بوه.
شهر بۆ به ده‌ستهێنانی مافه ره‌واکان ته‌نها له رێگاێ چه‌که‌وه به ده‌ست نایه‌ت به‌ڵکۆ رێگاکانی تریش کاریگه‌ری خۆیان هه‌یه، چ له رێگای دام و ده‌زگاکانی راگه‌یاندن به مه‌رجێک که به‌رژه‌وه‌ندیه نیشتمانیه‌کان له‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌موو شت ره‌چاو بکرێت، شهر له خیابانه‌کاندا، مه‌به‌ست رێپێوان وه له پاێته‌ختی وڵاتاندا له رێگای دیپلۆماسیه‌وه، به‌ڵام ئایا کورد هونه‌ری شاره‌زایی ئه‌و جۆره خه‌باته‌ی هه‌یه؟
سه‌رهه‌ڵدانی کوت و پڕی داعش له عێراق و سوریا هێشتا به روونی یه‌کلا نه‌بۆته‌وه چۆن ئه‌م رێکخراوه تیرۆریستیه له داێک بوو. له‌و باره‌شه‌وه راونینی جیاواز هه‌یه.
له درێژایی ساڵاندا خانه‌قین وه‌کو هه‌ر شارێکی تری کوردستان به‌شی خۆێ له رۆڵه‌کانی پێشکه‌ش به گه‌له‌که‌ی کردووه و له پێناویدا هه‌میشه گیانیان له‌سه‌ر ده‌ست بوه، که دوواترینیان زینده یاد حوسه‌ێن مه‌نسوره. خانه‌قین چۆن پێشوازی له ته‌رمه‌که‌ی کرد؟
ئه‌وه‌ی ره‌چاو ده‌کرێت هه‌ر له ده‌ستپێکردنی شه‌ری نێوان تیرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی – داعش و کورد، ئه‌م تیرۆریستانه هه‌ر له‌و په‌ری کوردستانه‌وه بگره، له کۆبانی و شه‌نگاڵه‌وه تا که‌رکوک و جه‌له‌ولا به ئاسانی ئاڵۆگۆری هێزه‌کانیان ده‌که‌ن. ئایا هێزه کوردیه‌کان له تاکتیکه‌کانی داعش تێگهێشتوون؟
له دوو رۆژی رابوردوودا رێکخراوه‌ی تیرۆریستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی هێڕشه‌کانی بۆ ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری که‌رکوک چرتر کردوه‌ته‌وه که زیانیکی گیانی زۆری لێ که‌وتوه‌ته‌وه. ئاخۆ ئه‌مه هه‌وڵێکی داعشه بۆ داپۆشینی شکه‌سته‌که‌ی له کۆبانی؟
راسته گه‌لی یۆنان و زۆری حکومه‌ته‌کانی دۆستی کورد بوونه به‌ڵام هاتنه سه‌ر کاری که‌سێک وه‌کو Alexis Tsipras سه‌رۆک وه‌زیرێکی چه‌پ گه‌را، چ گرنگیه‌کی بۆ کورد هه‌یه؟
هه‌ر پاش راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی له کۆبانی و وه ده‌رنانی تیرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، کاربه‌ده‌ستانی تورکی له جیاتی ئه‌وه‌ی پیرۆزبایی له‌و سه‌رکه‌وتنه بکه‌ن، ئه‌ردوگان هاته ده‌نگ و ترسی به‌رامبه‌ر به راگه‌یاندنی ئۆتۆنمی رۆژئاوای راگه‌یاند.
له هه‌فته‌کانی رابوردوودا تیمێک له که‌نه‌داوه به سه‌رپه‌رشتی دکتۆر سارین ئازه‌ر سه‌ردانی ئۆردوگای په‌نابه‌رانی کورده‌کانی رۆژئاوای له تورکیای کرد و 250 کێلۆ ده‌رمانیان پێ بوو به‌ڵام له گومرگی ئیستامبول ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.
ئه‌وه ساڵێک تێپه‌ری و هێشتا نووسه‌ر و رۆناکبیری کورد دکتۆر به‌هزاد خۆشحاڵی له پشتی لوله‌کانی زیندانه‌وه ژیانی به‌سه‌ر ده‌بات، ئه‌وه‌ش نه‌ک له زیندانه‌کانی ئێران‌دا به‌لکو له زیندانه‌کانی هه‌رێمی کوردستان.
مه‌لا کرێکار، مه‌لای داوا کراو له هه‌رێمی کوردستان و دامه‌زرێنه‌ری رێکخراوه‌ی ئه‌نسار ئیسلام، پاش دوو ساڵ ئه‌مرۆ له زیندانێکی وڵاتی نۆ‌رویژ ئازاد کرا. ئاخۆ مه‌لا له نۆ‌رویژ ده‌مێنیته‌وه یان به نیازی گه‌رانه‌وه‌یه بۆ هه‌رێمی کوردستان؟
پشت گوێ خستن و دوور راگرتنی کورد له کۆنفرانسی دژه تیرۆری ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له له‌ندن، کوردی نگران کردووه له ده‌مێکدا کورد رۆڵی هه‌ره سه‌ره‌کی ده‌بینێت له دژی ئه‌و رێکخراوه تیرۆریستیه‌دا.
کێشه‌ی گوایه به کانتۆن کردنی شه‌نگاڵ له لایه‌ن پارتی کریکارانی کوردستان لێکدانه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی جۆرا و جۆرێ لێکه‌وتوه‌ته‌وه. ئاخۆ بۆ له‌م کاته‌دا په‌که‌که ههنگاوێکی له‌و جۆره له‌به‌ر گرتووه؟
له‌سه‌ر ئه‌نجامی هێرشه‌کانی مانگانی کۆتایی ساڵی رابوردووی تیرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و به‌رده‌وام بوونی ئه‌و شه‌ره، ژماره‌یه‌کی زۆر له هاوڵاتیانی ناوچه‌کانی تر روویان کردوه‌ته خانه‌قین.
سه‌ره رای ئه‌و هه‌موو بانگه‌شه و هه‌وڵانه‌ی که تا ئێستا بۆ نزدیکبوونه‌وه‌ی پارته‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دراوه و ده‌ر ئه‌نجامێکی ئه‌وتۆێ لێ نه‌که‌وتوه‌ته‌وه، هه‌وڵه‌کان هه‌ر به‌رده‌وامن.
زیاتر نیشـان بده