لەگەڵ ئەوەشدا کە چەند ساڵێکە شەڕی دژی تێرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی لە سوریا و عێراقدا کۆتاییپێهاتووە، بەڵام دەیان هەزار ئاوارەبووی ئەو شەڕانە کە ئێستا لە هەرێمی کوردستانی عێراقن، نایانەوێت بگەڕێنەوە شوێنەکانی خۆیان. نەگەڕانەوەشیان دەگەڕێتەوە بۆ هۆکاری ئابوری و ئاسایشی.
زیاد لە هەفتەیەکه شەپۆلێک لە خۆپیشاندان دژ بە حکومەت و دۆخی دارایی ڕووی لە شار و شارۆچکەکانی پارێزگای سلێمانی کرد و خۆپیشاندەران کە زۆرینەیان گەنج بوون لە چەندین شوێنی جیاجیادا هەستان بە سووتاندنی بارەگا حزبی و حکومییەکان.
خۆپیشاندانەکان لە هەرێمی کوردستاندا درێژەیان هەیە و ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی سەرەڕای فشار و ڕێگری هێزە ئەمنییەکان، لە شاری سلێمانیدا هاوڵاتیان خۆپیشاندانێکیان ڕێکخست و لەگەڵ ڕژاندنی گازی فرمێسکڕێژ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، گرژی و پشێوی لێکەوتەوە و چەند خۆپیشاندەرێک دەستگیرکران.
خۆپیشاندانەکان لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان دژ بە حکومەتی هەرێم و دۆخی دارایی بەردەوامییان هەیە و لە شار و شارۆچکە جیاوازەکادا خۆپیشاندەران هەڵدەستن بە سووتاندنی بارەگا حزبی و حکومەییەکان و ماڵی بەرپرسەکان.
بەپێی فەرمانێکی کارگێری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، کە وێنەیەکی دەست دەنگی ئەمەریکا کەوتووە، بڕیار بە ڕاگرتنی پەخشی ئێن ئار تی دراوه.
خۆپیشاندەران لە شاری سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممه بەردەوام بوون لە خۆپیشاندانەکانیان دژ بە دۆخی خراپی دارایی و نەبوونی مووچە، هێزە ئەمنییەکانیش بە گازی فرمێسک ڕێژ، ئاوی قەتیسکراو و دەستڕێژی گولـلە بە ئاسماندا، هەوڵیان دا خۆپیشاندەران بڵاوەپێبکەن
لەو قەیرانە ئابوورییەی هەرێمی کوردستان پێیدا تێپەڕدەبێت بەهۆی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغداد و پرسی پێنەدانی مووچە، دۆخی دارایی هاوڵاتیان تادێت خراپتر دەبێت و ئەمڕۆش لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستاندا بۆ ئەو مەبەستە خۆپیشاندان بەڕێوەچوو.
دوێنێ شەو بەهادین نووری، سیاسەتمەداری کورد و عێراق، دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری سلێمانیدا گیانی سپارد ئەمرۆش تەرمەکەی برایەوە بۆ زێدی خۆی و لەوێدا بە خاک سپێردرا.
لە ئێستادا بۆچوونێکی نوێ درووستبووە کە دیموکراسی هەروەها بریتییە لە مافی پێکهاتەکانی کۆمەڵگا، بۆ نموونەش ژنان.
سەرەڕای لەمپەرەکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، هەوڵەدەدرێت کۆمەڵێک چالاکی جۆراوجۆر ئەنجامبدرێن بە مەبەستی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لەسەر کەمپینەکە و توندوتیژی دژ بە خانمان.
پێی وایە ئەم جۆرە سیستەمە ڕێگایەکی باشترە بەرەو دیموکراسی و وا لە دەنگدەران دەکات بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ و نزیکیان هەبێت لەگەڵ ئەو کاندیدانەی دەنگیان پێدەدەن
دوای گیانلەدەستدانی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، تەرمی کەسایەتی و سیاسیی سەربەخۆی کوردستان، قادری حاجی عەلی لە شاری سلێمانی بەخاکسپێردرا و پارێزگاری سلێمانیش 3 ڕۆژ پرسەی ماتەمینی لە پارێزگاکەدا ڕاگەیاند
جیاکردنەوەی دەنگەکان و بڵاوکردنەوەی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا بەردەوامیی هەیە و چارەنووسی ئەنجامی هەڵبژاردنەکە لەسەر دەنگەکانی چەند ویلایەتێکی کەم ماوەتەوە دیاری بکەن کە ئایا دانۆڵد ترەمپ یان جۆو بایدن بۆ چوار ساڵی داهاتوو دەبێتە سەرۆک.
لەگەڵ هاتنی وەرزی پایزدا، ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستاندا ڕوویان لە زیادبوون کرد و لە ئێستادا زۆرینەی نەخۆشخانەکانی تایبەت بە ڤایرۆسەکە پڕبوون و لایەنە پەیوەندیدارەکان داوا لە هاوڵاتیان دەکەن پابەندی ڕێنماییەکان بن بۆ کەمکردنەوەی فشار لەسەر کەرتی تەندرووستی.
نوعمان عەبدولڕەحمان، لە وتووێژێکیدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا باسی لەوە کرد "گەرچی بەشێوەیەکی بەرچاو هەلی خوێندن بە یەکسانی بۆ کوڕان و کچان لە زۆربەی شوێنەکاندا دابینکراوە، بەڵام لە هەندێک جێگا کچانی منداڵ لە ١٦ ساڵییەوە دەخرێنە ژیانی هاوسەرگیرییەوە و ڕێگایان نادرێت خوێندنەکەیان تەواو بکەن.
بەڕێوەبەرایەتی ڕووبەڕووبوونەوەی ماددەی هۆشبەر لە سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دەستبەسەرداگرتنی بەسەر ٢٥ کیلۆ ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ ڕادەگەیەنێت.
لەگەڵ دەستپێکردنەوەی خوێندن لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا خۆپیشاندان لە زۆر ناوچەی هەرێمی کوردستاندا دەکرێن و خۆپیشاندەران داوای مافەکانی خۆیان دەکەن.
شارەزایان پێیان وایە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا زیانێکی زۆری بە ئابوری هەرێمەکە گەیاندووە. بەڵام لە ئێستادا کاردارییە بچووکەکان و دوکان و بازاڕەکان کراونەتەوە و ئابوری لە قۆناغی هاتنەوە سەرخۆدایە لە کاتێکدا ژمارەی حاڵەتەکانی ڤیرۆسەکە لەبەرزبوونەوەدان.
لە هەریەک لە شارەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ڕانیە و کەلار و زاخۆ، خۆپیشاندان و ناڕەزایی بەڕێوەچوون و لە هەندێک لە شارەکانیش بەردەوامییان هەیە.
پزیشکانی نەخۆشخانەی شار کە نوێنەرایەتی نزیکەی هەزار پزیشکی سنووری پارێزگای سلێمانییان دەکرد، گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان ئەنجامدا و داوای پێدانی موووچەکانیان دەکرد و بڕیاری مانگرتنیان ڕاگەیاند. بەمەش شاری سلێمانی و دەوروبەری لە ئێستادا خاوەنی هیچ یەکەیەکی فریاکەوتنی تەندرووستیی گشتیی نییە.
زیاتر نیشـان بده