پاش نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی تەرمی شێخ محەمەد عەبدولکەریم کەسنەزانیی بە فڕۆکەیەکی تایبەت لە نەخۆشخانەیەکی ئەمەریکاوە گەیشتەوە شاری سلێمانی و دوای پێشوازیکردن لە تەرمەکەی لەلایەن پارێزگاری سلێمانی، هەڤاڵ ئەبوبەکرەوە، بەرەوە تەکیەکەی بردرا
بە مەبەستی بەشداریکردن لە مەڕاسیمی ناشتنی شێخ محەمەد عەبدولکەریم کەسنەزانیی لە شاری سلێمانی، نزیکەی ٢٠٠٠ موریدی تەریقەتی قادریی کەسنەزانیی لە وڵاتی ئێرانەوە هاتنە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ و چەند سەد موریدێک توانیان بە نایاسایی بێنە ناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە.
لە مانگی ڕابردوودا، وەزارەتی بەرگری تورکیا دوو ئۆپراسیۆنی سەربازی بۆ سەر چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە هەرێمی کوردستاندا دەستپێکرد لەژێر ناوەکانی چنگی هەڵۆ و چنگی پڵنگ.
لە شاری سلێمانیدا کۆمەڵێک لە پزیشکانی پسپۆر کۆبوونەوە و داوایان لە هاوڵاتیان کرد کە پرسی کۆرۆنا بە جدی وەرگرن و خۆیانبپارێزن، چونکە دۆخەکە مەترسیدارە و بەتایبەتیش سلێمانی کە بووەتە چەقی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستاندا.
سەندیکاکانی بەرگری لە مافی کارمەندانی تەندرووستی لە شاری سلێمانی بەیاننامەیەکیان ئاراستەی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی پەرلەمان کرد و تێیدا ڕایانگەیاند کە مۆڵەتی ٤٨ کاتژمێر دەدەنە حکومەت تاکو موچەی کارمەندانی کەرتی تەندرووستی بدات،
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی دەڵێت لە شەپۆلی ئەمجارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ژمارەی تووشبووەکان زیاترن، نیشانەکانیان قورسترە و سەرچاوەی ڤایرۆسەکەش نادیارە، ئەمەش لە کاتێکدایە ڕێژەی گیان لەدەستدان تێیاندا بەرزترە
بە مەبەستی چاودێری وردی قەزاکە و توندکردنەوەی ڕێکارەکان بۆ ڕێگرتن لە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ڕێککردنی کاروباری خاڵه سنوورییەکان، ئەمڕۆ پارێزگاری سلێمانی، د. هەڤاڵ ئەبوبەکر بە سەردانێک گەیشتە قەزای پێنجوێن و لەگەڵ کاربەدەستانی قەزاکەدا کۆبوویەوە.
ڕۆژی سێشەممە لە شاری سلێمانی خۆپیشاندانێک لە بەردەم باڵەخانەی قایمقامییەتی سلێمانی لەلایەن خاوەن دوکان و بازاڕەکانی شاری سلێمانییەوە بەڕێوەچوو بۆ ناڕەزایی دژی بڕیاری سەپاندنی قەدەغەی هاتووچۆ و، هێزە ئەمنییەکان بە مەبەستی بڵاوپێکردنی خۆپیشاندانەکە تەقەیان بەسەر خۆپیشاندەراندا کرد.
وەک چارەسەرێک بۆ پرسی خوێندنی ئەمساڵ حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە ڕێی فرمانێکی وەزارییەوە بڕیاریداوە بۆ ئەنجام نەدانی تاقیکردنەوەکانی خولی دووهەم لە وەرزی خوێندنی ئەمساڵدا.
سەنتەری میترۆ نیگەرانی هەیە لەوەی لایەنە ئاسایشییەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا بوونەتە ڕێگر لەبەردەم میدیاکاراندا.
پارێزگای سلێمانی بڕیاری کرانەوەی هەندێک لە بازاڕ و دوکانەکان دەدات بەڵام بە مەرج.
لە پێناو دەستەبەرکردنی بەشێک لە پێداویستی و خزمەتگوزارییە دیاریکراوەکانی ڕۆژانەی هاوڵاتیان، لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بڕیاریدا بە هەنگاونان بەرەو ئاساییکردنەوە
له شاری سلێمانیدا تیمێكی خۆبهخش ههڵدهستن به وهرگێڕانی كتێبێكی ٧٠ پهڕهیی له ماوهی ١٠ ڕۆژدا لهسهر ڤایرۆسی كۆرۆنا و ڕێكارهكانی بهرهنگاربوونهوهی كه لهلایهن پزیشكانی شاری ووهانهوه له چین نووسراوه.
نەبوونی زانیاری سەبارەت بە سەرچاوەی تووشبوون بە کۆرۆنا نیگەرانی کاربەدەستانی تەندروستی زیاتر دەکات لەسەر بڵاوبوونەوەی پەتاکە لە هەرێمی کوردستاندا
لە پارێزگای سلێمانی، هەرێمی کوردستانی عێراق، کاربەدەستە تەندروستییەکان باس لە ئەنجامی ئەرێنی ڕێکارە تەندروستییەکان دەکەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە لە شاری سلێمانیدا مامۆستایەکی ئاینیی گیانی لەدەستدا و وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان باس لەوە دەکات کە تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، بەڵام وەزارەتی تەندرووستی عێراق گومانی لەوە هەیە مامۆستا ئاینییەکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدابێت
ڕۆژی شەممە بەرواری ١١ی ١ی ٢٠٢٠، سەرۆک وەزیری کاربەڕێکەڕی حکومەتی عێراق، عادل عەبدولمەهدی لە میانەی سەردانێکیدا بۆ هەرێمی کوردستان سەردانی شاری سلێمانی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستاندا کۆبوویەوە.
دوکتور سهردار عهزیز توێژێنهری سیاسی باوهڕی وایه ئێرانییهکان نایانهوێت کارێک بکهن که له بهرژهوندی سهرۆکی ئهمهریکا دانۆڵد تڕامپ دابێت به تایبهتی که ئهو وڵاته له ساڵی ههڵبژاردن دایه.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی هێزەکانی ئەمەریکا هەریەک لە قاسم سولەیمانی، بەرپرسی فەیلەقی قودسی ئێران و ئەبو مەهدی ئەلموهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە نزیک فڕۆکەخانەی ئەمەریکا کردە ئامانج.
فۆتۆگرافەرێکی جەنگیی کورد باس لە ئەزموونی خۆی دەکات لە بەرەکانی جەنگدا و تایبەتمەندی و ئاڵنگارییەکانی فۆتۆگرافەری جەنگی ڕووندەکاتەوە
زیاتر نیشـان بده