د. ئالان نووری تاوتوێی دۆخی ئێستای عێراق و خۆپیشاندانەکانی بەغداد و ناوچەکانی تری باشووری وڵاتی کرد
لە شاری سلێمانی بەرەی پشتیوانی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا درووستبوو و سبەینێ پێنجشەممە هەڵدەستن بە ئەنجامدانی خۆپیشاندانێک بۆ پشتگیری کوردانی سوریا
ئەمڕۆ هەڵبژاردنە نێوخۆییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو و تێیدا عومەری سەید عەلی بۆ جاری دووهەم بە ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرایەوە.
کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر هەڵدەستێت بە دابینکردنی ١٥٠ هەزار دۆلاری ئەمەریکی بۆ پڕۆژەیەکی دیجیتاڵکردنی وێنە و بڵاوکراوە و دەستخەتی کوردی
لەگەڵ نزیکبوونەوە لە جەژنی قوربان، لە شاری سلێمانی هاوکاری جەژن بۆ مناڵانی کەمدەرامەت و خاوەن نەخۆشیی درێژخایەن کۆدەکرێتەوە بە مەبەستی کڕینی جل و بەرگی جەژن
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە شاری سلێمانیدا ئامار و داتاکانی خستە ڕوو
لە شاری سلێمانیدا یازدەهەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووس سۆرانی مامە حەمە بەرز ڕاگیرا و خەڵاتی ئەمساڵی سۆرانی مامە حەمە پێشکەش بە سێ کەسایەتی کرا
ئەمڕۆ سێ پەرلەمانتاری کوردستانیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی کەیسی نەوتی هەرێمەوە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییان بەست و دژایەتی خۆیان بۆ ناشەفافی پرسی نەوتی هەرێمی کوردستان خستەڕوو.
بە مەبەستی ڕێککەوتن لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سەرۆکی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەت سەردانی شاری سلێمانی کرد و لەگەڵ چەند لایەنێکدا کۆبوویەوە
دوای ئەوەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە ١٥ی ٣ ێی ئەمساڵەوە قەدەغەکردنی ڕاوی ماسی ڕاگەیاند، وا بڕیارە لە ١٥ی ٦ەوە وەرزی ڕاوکردنی ماسی دەستپێبکاتەوە
لە ئەم دواییانەدا گوتاری ئەمەریکا و ئێران بەرامبەر بە یەکتر توندتر بووە و شارەزایان پێیان وایە ئەمەریکا بە کۆکردنەوەی هێزی سەربازی لە کەنداودا زەنگی جەنگ لێئەدات دژ بە ئێران.
شاندێکی باڵای بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار و گەشتوگوزاری پارێزگای کوردستانی ئێران سەردانی پارێزگای سلێمانییان کرد و لەگەڵ پاڕێزگار و بەڕێوبەری گشتی گەشتوگوزاری پارێزگای سلێمانیدا کۆبوونەوە
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دانپێدانانی چەند "خۆبەخش"ێکی نەوەی نوێی بڵاوکردەوە کە بە تۆمەتی تێوەگلان لە کەیسی شادیە نەوزاد دەستگیرکرابوون
بەرپرسێکی باڵای جوڵانەوەی نەوەی نوێ هەموو ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکاتەوە کە ئەوان لە نەوەی نوێ هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی "وێنە و ڤیدیۆی نەشیاو"ی ئەندامپەرلەمانەکانیان کردبێت و پێی وایە کە ئەمەی ئێستا ئەگوزەرێت تەنها قۆناغێکی کاتییە و وەکو حزب تێیئەپەڕێنن
لە ساڵیادی دامەزراندنی بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکادا، هاوڵاتیانی شاری سلێمانی پیرۆزبایی خۆیان ئاراستەی کارمەندانی بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەکەن و ستایشی دەزگاکە دەکەن
بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی هەستا بە سازدانی فیستیڤاڵێک بۆ خوێندکارەکانی پەیمانگای هیوای نابیستان، لە چوارچێوەی هەفتەی نابیستاندا لە شاری سلێمانی، کە خۆی لە چەندین چالاکی جۆراوجۆر ئەبینییەوە
لە شاری سلێمانیدا ڕێکخراوی هۆڕایزن هەوڵی بەدیهێنانی خەونی ئەو منداڵانە دەدات کە باوکیان لە شەڕی داعشدا لەدەستداوە
بەڕێوەبەری سەنتەری جێندەر بۆ گەشەپێدان و لێکۆڵینەوە ڕەخنە لە سیستەمی کۆتای ٣٠%ی ئەگرێت بۆ ژنان و داوا دەکات لایەنە سیاسییەکان ڕێگە بدەن کە ژنان لە هەر سێ دەسەڵاتەکدا بە قەبارەی خۆیان لە کۆمەڵگادا بەرپرسیارییەتیان پێبدرێت
شێوەکاری گەنج، گۆران محەمەد پێشانگایەکی هوونەری لە شاری سلێمانی دەکاتەوە کە خۆی لە ٢٠ تابلۆی هونەریدا ئەبینێتەوە و بەپێی خوێندنەوەی شێوەکار، تابلۆکان باس لە بوونی مرۆڤ و ئەوین دەکەن
زیاتر نیشـان بده