بەڕێوبەرایەتی گواستنەوەی سلێمانی وا بڕیارە پاسی شەوان بۆ سلێمانی دابین بکات و کارکردنی شۆفێرانی تەکسیش ڕێکبخات، بە مەبەستی هاندانی هاوڵاتییان بۆ بەکارهێنانی گواستنەوەی گشتی
بە مەبەستی ناساندنی هونەری کارسازانی کوردی ڕۆژهەڵات، لە شاری سلێمانیدا پێشانگایەکی کاری دەستی بۆ دەستڕەنگینانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرایەوە و هونەرمەندان کارەکانی خۆیانیان تێدا نمایش کرد
لە شاری سلێمانیدا و لە چوارچێوەی پلاتفۆرمی دابڕاندا دووهەمین کۆنفرانسی فێمێنیزمی ڕۆشنگەری بەڕێوەچوو کە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بوو و تێیدا چەندین پانێڵی جیاواز پێشکەشکران تایبەت بە پرسی ژن، جیاوازی چینایەتی و یەکسانی جێندەری.
بە مەبەستی یارمەتیدانی کتێبخانەی زانکۆی هەڵەبجە، پۆلێک لە خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی لە کۆلێژە جیاوازەکان، هەستاون بە کۆکردنەوەی کتێب بۆ کتێبخانەی زانکۆکه لەژێر ناونیشانی "پڕۆژەی دۆستانی کتێب" و لە ئێستاشدا کەمپینەکە بەردەوامی هەیە
کورتە فیلمێکی کوردیی بوو بە براوەی فیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی CKF لە وڵاتی بەریتانیا و دەرهێنەرەکەشی خەڵاتی باشترین دەرهێنەری وەرگرت
دکتۆر بەختیار ئەمین بارام لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا وتی "هێرشبەرەکان وتوویانە ئێمە سەر بە کۆسرەت ڕەسووڵین"، و دواتریش تەقەیان لە هێزە ئەمنییەکان کردووە.
بەڕێوبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت کە بڕیار وایە شەوی ٢٤ لەسەر ٢٥ی ئەم مانگە یەکەم گەشتی ئاسمانی لە تورکیاوە بگاتە فڕۆکەخانەی سلێمانی دوای هەڵگرتنی گەمارۆی ئابووری لەسەر فڕۆکەخانەکە لەلایەن تورکیاوە
ئەمڕۆ ڕۆژی دوو شەممە و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند کە بەدواداچوون لەسەر کەیسی سووتانی ژنێک و سێ مندالەکەی لە قەزای چەمچەماڵ بەردەوامە و مێردی ژنەکە تۆمەتەکان ڕەتدەکاتەوە
ڕۆژی سێشەممە و بەرواری ١١ی کانوونی یەکەم، هەریەک لە پارێزگاری سلێمانی و پارێزگاری کوردستانی ئێران، بە مەبەستی کارئاسانی هاتووچۆی نێوان خاڵە سنوورییەکان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی، ڕێککەوتننامەیەکیان لە شاری سلێمانی واژۆکرد
پێشانگا هونەرییەکەی خانمی هونەرمەند مژدە فەتاح لە بینای ئەمنە سوورەکە لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو کە تێیدا کارە هونەرییەکانی پێنج ساڵی ڕابردووی هونەرمەندی تێدا نمایشکرا.
باڤی یاسین کە خانمە فیلمسازێکی کوردە باس له کاریگەری بڵاوکردنەوەی کلتووری توندوتیژی و نایەکسانی ڕەگەزی دەکات لەڕێی سینەماوە و پێی وایە دەبێت سینەمای کوردی کە لە سەرەتای گەشەسەندنیدایە
پەنجا ساڵ بەسەر دامەزراندنی زانکۆی سلێمانیدا تێپەڕدەبێت و بەولەلایەکەوە بۆنەیەوە چەندین چالاکی جۆراوجۆری زانستی و فەرهەنگی و هونەری لەلایەن خوێندکارانەوە ئەنجامدران
دوای ئەوەی بڕیارێکی نوێ لەلایەن جێگری سەرۆکی حکومەتی کوردستان، قوباد تاڵەبانییەوە دەرچوو کە تێیدا ئاماژە بەوە کراوە دەبێت هەموو ئەو بارەگا حزبییانە دابخرێن کە خاوەنی مۆڵەتی حزبی نین
ساڵێک لەمەوبەر و لە شەوی 12 لەسەر 13 ی مانگی یازدەی ساڵی 2017 بومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.3 پـلە بە پـێوەری ڕێختەر لە ناوچەیەکی نزیک شاری زەرپـێڵی زەهاوی دا و لە ئاکامدا زیاتر لە 500 کەس گیانیان لە دەست دا و زیاتر 7 هەزار کەسیش برینداربوون
لەم هەفتەیەدا لە شاری سلێمانی مەڕاسیمێک ڕێکخرا بۆ بڵاوبوونەوەی کتێبی وەرگێڕراوی (دەربەندی پەپوولە)ی مامۆستا شێرکۆ بێکەس لەلایەن د. چۆمان هەردییەوە و ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتی کورد و کەسانی بیانیی ئامادەی مەراسیمەکە بوون.
پرۆسەی ھەڵبژاردن لە پارێزگای سلێمانی بە ھێواشی دەڕوات بەڕێوە و ڕێژەی بەشداری ھاوڵاتییان لاوازە. تاکو کاژمێر 12 ڕێژەی بەشداری 14% بووە
دکتۆر بەرهەم ساڵح، دامەزرێنەری هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری بە فەرمی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش بە هاوپەیمانییەکە کرد و پەیوەندی کرد بە ڕیزەکانی یەکێتی نیشتیمانی کورستانەوە
هەر یەکێک لە دوو لایەنە سەرەکییەکەی هەرێمی کوردستان پۆستی سەرۆکی عێراق بە مافی خۆیان دەزانن و گەورە کاربەدەستانی ئەو دوو لایەنە لێدوانی جیاواز لەسەر ئەو پۆستە دەدەن.
بەمەبەستی هاوکاریکردنی تووشبوانی شێرپەنجە، خانمە هونەرمەندێک لە شاری سلێمانی پێشانگایەکی شێوەکاری بۆ تابلۆکانی کردەوە و داهاتەکەشی بە نەخۆشخانەی هیوا دەبەخشێت.
لە وتووێژێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، ڕووناکبیر و نووسەری کورد هاوژین مەلا ئەمین ڕەخنە لە سیاسەتی حزبە کوردییەکانی هەرێمی کوردستان ئەگرێت و بە بەرپرسیاری یەکەمی قەیرانەکانیان ئەزانێت
زیاتر نیشـان بده