لە شاری سلێمانی ناوەندی هەژان هەستا بە ڕێکخستنی کۆنفرانسێک لەژێر ناونیشانی "ئاین لە دونیای هاوچەرخدا" کە تێیدا پرسەکانی تایبەت بە درووستکردنی دیدگای نوێ بۆ ئاین تاوتوێکران.
لە ئێستادا سەرجەم بنکەکانی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدان لە پارێزگای سلێمانیدا کراوەن و بەڕێوبەری لقی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق باس لەوە دەکات
لە وتووێژێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، هونەرمەندی ناسراوی کورد مەزهەری خالقی لە بارەی گرنگی زمان و فەرهەنگ و هونەر ئەدوێت و وەک کێشەی سەرەکی چەند ساڵەی نێوان نەتەوەی کورد و نەتەوە سەردەستەکانی ناوچەکە هەژماری ئەکات، هەروەها ڕەخنە لە کاروانی هونەری کوردی ئەگرێت
لەمەڕ چوونی گەنجان بۆ ناو ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان، توێژەرێکی ئیسلامی بۆچوونی خۆی ئەخاتە ڕوو لەسەر هۆکارەکان و لە سێ خاڵدا کۆیان ئەکاتەوە
دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو بەرواری ١٧\٧\٢٠١٨ چالاکوانی سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئیقبال مورادی لە چەمی پێنجوێن جەستەی کوژراوی دۆزرایەوە کە چەند فیشەکێکی بەرکەوتبوو، کەسە نزیکەکانی مورادی پەنجەی تۆمەت بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران درێژ ئەکەن و بە تیرۆرکردنێکی سیاسی ئەیدەن لە قەڵەم
لە شاری سلێمانی پێشانگایەکی هونەری کرایەوە کە زیاد لە ١٥٠ تابلۆی هونەری لەخۆ گرتووە و زیاد لە ١٠٠ هونەرمەند تێیدا بەشداربوون لە ناوچە جیاوازەکانی عێراقەوە
بەپێی بڕیارێکی عەمید ئاسۆ تەها، بەڕێوبەری پارێزگای سلێمانی و بە ڕەزامەندی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هێزێکی نوێی پۆلیسی سلێمانی دادەمەزرێت
شاری سلێمانی بە چەندین چالاکی جۆراوجۆر یادی ٤٦ ساڵەی کۆچی حەسەن زیرەکی بەرز ڕاگرت کە خۆی لە سێ چالاکیدا دەبینییەوە
دوای ئەوەی بەنداوی دەربەندیخان تووشی کۆمهڵێک زەرەر و زیان بوویەوە لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەی ساڵی ڕابردوو، له ئێستادا پرۆسهی چاککردنهوەی بەنداوەکە له قۆناغهکانی کۆتاییدایه.
لە مەراسیمێکدا لە شاری سلێمانی پەردە لەسەر پەیکەری تۆ لابرا و یەکێک لە سەرپەرشتیارانی پڕۆژەی پەیکەری تۆ لەبارەی ماهییەت و گرنگی پەیکەرەکە بۆ دەنگی ئەمەریکا دوا
سەبارەت بە لەشکرکێشی سوپای تورکیا بو ناو خاکی هەرێمی کوردستان، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان نیگەرانی خۆی لە هەنگاوێکی لەو شێوەیە دەربڕی و پێی وایە کە ئەبێتە هۆی ناسەقامگیری زیاتر
هەندێک لە هاوڵاتیان داوا لەو لایەنانە دەکەن کە ناڕازین لە ئەنجامی هەڵبژاردن بەهۆی "ساختەکاریەوە"، پێداگربن لەسەر بەدەستهێنانەوەی مافەکانیان بە ڕێکاری مەدەنی، ئەمەش لەکاتێکدایە کە لایەنی تۆمەتبارکراو کە یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە ڕەتیدەکاتەوە ساختەکاری کردبێت
سەرۆكی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت هێزێکی چەکدار هاتووەتە سەر بارەگاکەیان لە گرتی زەرگەتە و تەقەیان لێکردوون و ئێستا خەڵکێکی زۆر بۆ بەرگریکردن گردەکە لەوێن و داوا دەکات دۆخەکە هێوربکرێتەوە
لایەنەکانی سنووری پاریزگای سلێمانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان تۆمەتبار دەکەن بە دەستکاریکردنی ئەنجامەکانی دەنگدان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ڕەتیدەکەنهوە واژۆ لەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بکەن.
ڕەحمان غەریب سەرۆكی بۆردی سەنتەری میترۆ لە وتووێژێكدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریكا باس لە ڕەوشی ڕۆژنامەنووسان دەكات و دەڵێت لە وڵاتێكی وەكو عێراقدا سەرەڕای ئەوەی یاسای ڕۆژنامەگەری ڕێكخراوە
سەنتەری جێندەر بۆ گەشەپێدان و لێکۆڵینەوە لەبارەی ئەو بەرەنگارییانەی کە ڕووبەڕووی ژنانی خۆکاندیدکردوو دەبێتەوە، بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە کە تێیدا پشتگیری بۆ ئەو ژنانەی کۆمەڵگا دووپاتدەکاتەوە کە هەوڵی مافەکانی خۆیان ئەدەن
د. سەردار عەزیز پسپۆڕ لە سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕاوێژکاری پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە وتوێژێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا باس لە کێشە و ئاستەنگەکانی بەردەم پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەکات
له چوارچێوەی چالاکیەکی گروپی ئاشتی و پێکەوەژیان لە شاری سلێمانی که له چەند خوێندکارێک پێکدێت، منداڵان له ڕەگەز و تەمەنی جیاواز هەستان به کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک و دواتریش بەکارهێنانی هەندێک لەو خاشاکانه له کاری هونەریدا
بەشێک لە هاوڵاتیانی شاری سلێمانی گەشبین نین بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و پێیان وایە هیچ گۆڕانکارییەک درووستناکات
ناسک واحید توێژەر و ڕۆژنامەنووس له لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا باسی له کێشەکانی ژنان کرد به گرنگی زانی که ژنان و پیاوان وەکوو دوو ڕەگەزی دژبەیەک نەناسێنرێن
زیاتر نیشـان بده