سەید عیسا بەرزنجی، ڕێکخەری ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی له پارێزگای سلێمانی به دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند که ئەوان پڕۆژه و پەیڕەوی خۆیان هەیه و چاوەڕوانن که دەنگی عێراقییەکان بەدەستبهێنن به کوردستانیشەوه
دوای ئەوەی بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا داوای لە مامۆستایان کرد بایکۆت بشکێنن، ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی ڕایگەیاند کە ئەوان بەردەوام دەبن لە گردبوونەوە
عادل حەسەن ئەندامی ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی له لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا دەڵێت کە ئەوان بەردەوامی به خۆپیشاندانەکان ئەدەن هەتاکو سیستەمی پاشەکەوتی مووچه هەڵئەوەشێنرێتەوه
عه‌بدوڵای مه‌لا نووری، ئه‌ندامی پێشووتری په‌رله‌مانی کوردستان له لێدوانێکیدا بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت که خۆپیشاندانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی مافێکی خۆیانه
چۆمان هەردی، پرۆفیسۆری ئەدەبی ئینگلیزی لە زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی و بەڕێوبەری سەنتەری جێندەر بۆ گەشەپێدان و لێکۆڵینەوە باس لەو کێشە دەروونی و کۆمەڵایەتییانە دەکات کە ژنان لە عێراقدا ڕووبەڕووی دەبنەوە
بەرنامەی بەخشینی کەناڵی ئاسمانیی پەیام لە لایەن وەزارەتی ڕۆشنبیرییەوە ڕاگیرا و ئەوەش لە چوارچێوەی کۆمەڵێک بڕیاری نوێیە کە کەوتوونەتە بواری جێبەجێکردنەوە بە هەماهەنگی لە نێوان وەزارەتەکانی ڕۆشنبیری و ئەوقاف و ناوخۆ
بەغداد بە هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاندووە کە ئامادەن موچەی هەردوو کەرتی تەندرووستی و پەروەردە خەرج بکەن، بەڵام بەو مەرجەی ڕاستەوخۆ تەسلیمی پارێزگاکان یاخود بەڕێوبەرایەتییەکانی بکەن
یاساناسانیش ناکۆکن لەسەر ئەوەی کە دیاریکردنی 300 هەزار دینار وەکو کەمترین موچەی خانەنشینی یاساییە یان نا لە کاتێکدا لە بەغداد 400 هەزار دینار وەکو کەمترین موچەی خانەنشینی دیاریکراوە
له پارێزگای سلێمانیدا 720 هه‌زار كه‌س تۆماری بایۆمه‌ترییان كردووه و هێشتا نزیكه‌ی 500 هه‌زار هاوڵاتی ماون كه ناوی خۆیان تۆماربكه‌ن
ئەمڕۆ سێشەممه ڕێکەوتی ٢٧ی ٢ی ٢٠١٨ لیژنەیەک لە بەغدادەوە سەردانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییان کرد و لەگەڵ ئەنجوومەنی پارێزگادا کۆبوونەوە بۆ تاوتوێکردنی لیستی ناوی مووچەخۆران
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی به‌نداوی دەربەندی خان ڕێژه‌ی به‌ردانی ئاوی له 50 مه‌تری سێ جا له چركه‌یه‌كدا زیاد كرد بۆ 290 مه‌تری سێ جا له چركه‌یه‌دا، ئه‌مه‌ش ڕێژه‌ی كاره‌بای به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان بۆ چوار هێنده زیادی كردووه.
لە درێژەی کاردانەوەکان دژی لەشکرکێشی سوپای تورکیا بۆ سەر شاری عەفرین، شاری سلێمانی هەفتەی پشتگیری لە عەفرین ڕادەگەیەنێت کە تێیدا چەندین چالاکی جۆراوجۆری هونەری و ڕۆشنبیری
لە بڕیارێکدا کە پێشووتر دەرچووە و ئێستا ئەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە، وەزارەتی ئەوقاف ڕێگا نەدات هیچ دەزگایەکی ڕاگەیاندن بە بێ ڕەزامەندی وەزارەت وتاری هەینی پەخش بکات
وا بڕیاره شاری سلێمانی مه‌راسیمێكی تایبه‌ت به نه‌ورۆز ڕێكبخات كه حه‌وت ڕۆژ ده‌خایه‌نێت و له چه‌ند شوێنێكی جیاجیای شاری سلێمانیدا چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت
عەتا شێخ حەسەن لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا ڕایدەگەنێت کە هەڵوێستی ئەوان لەسەر لەشکرکێشی سوپای تورکیا ئەوەیە هیواخوازن کێشەکان لەڕێی دیالۆگ و گفتوگۆوە چارەسەر بکرێن
عادل حه‌سه‌ن حه‌مه‌ڕه‌شید، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی له لێدوانێكیدا بۆ ده‌نگی ئهمةریكا ڕایگه‌یاند كه ئه‌وان بڕیاریان داوه ده‌ستبكه‌نه‌وه به خۆپیشاندان
پاش ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێک گه‌نجی هه‌رێمی كوردستان له ڕێپێوانێكدا، كه له سلێمانییه‌وه ده‌ستیان پێكردبوو، به مه‌به‌ستی گه‌یشتنه شاری عهفەرین بۆ په‌یوه‌ندیكردن به یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل، یه‌په‌گه، له لایه‌ن هێزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه ڕێگرییان لێده‌كرێت و پشێوی دروست ئه‌بێت، له ئه‌نجامدا چه‌ند گه‌نجێک بریندار ده‌بن.
لە ئێوارە خوانێکدا کە لەلایەن ڕێکخراوی دیالۆگ و کلتوورەوە بە هاوکاری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕێکخرابوو، دەنگ و ڕەنگە جیاوازەکانی شاری سلێمانی، لەسەر ئاستی ئاینی و سیاسی و کۆمەڵایەتی کۆبوونەوە و جەختییان لە گرنگی پێکەوەژیان و لێبووردەیی کردەوە
مامۆستایەکی زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت هۆکاری کۆبونەوەی حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە نەیتوانیوە هاوپهویمانێتییەکی بەهێز لە عێراقدا دروست بکات، هەربۆیە هەوڵی نزیکبوونەوە لە کورد دەدات
وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت هیچ حاڵەتێکی دەستگیرکردنی نایاسایی و ئەشکەنجەدانی تۆمەتبار لە لایەن کارمەندانی ئەوانەوە ئەنجامنادرێت و هەرکەسێکیش بیکات سزای یاسایی دەدرێت
زیاتر نیشـان بده