دوای کۆچی بەڕیز جەلال تاڵەبانی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی و سەرۆک کۆماری پێشووی عێڕاق، ماتەمینییەک لە نێو هەرێمی کوردستان کەوتۆتەوە
بەرپرسانی کورد دەڵێن جەلال تاڵەبانی رابەری کوردی ئەوەی بووە سەرۆک کۆماری عێراق دوای روخاندنی سەدام حوسەین لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمان بە رابەرایەتی وڵاتەیکگرتوەکانی ئەمەریکا ئەمڕۆ لە ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد .
باڵویزی نوێی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا بۆ روسیا دوێنێ لە میانەی رێورەسمێک لە کۆشکی کرملن پەڕاوی کارکردنی دایە دەستی سەرۆک ڤلادمێر پوتنی سەرۆکی روسیا و بەو جۆرە جۆن هەنتسمن بە فەرمی دەست بەکاری باڵوێزی ئەمەریکا بۆ روسیا دەکات.
گروپی دەوڵەتی ئیسلامی بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی هێرشە خۆکوژیەکەی دوێنێ دووشەممەی خستە ئەستۆی خۆی ، ئەوەی لە دیمەشقی پایتەختی سوریا ئەنجامدرا و تێدا بەلای کەم 17 کەس گیانیان لەدەستدا.
ئەمڕۆ چەند هەزار کەسێک لە دەرەوەی بارەگای پۆلیس لە شاری بەرشەلۆنە گردبوونەوە بۆ دەربڕینی نارەزایی لەدژی وەگ دەگوترێت ئەو سەرکوتکردنە دڕندانەیەی هێزەکانی پۆلیسی ئیسپانی لە میانەی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کەتەلۆنیا ی ئیسپانی بەرامبەر خەڵکان ئەنجامیان دابوو .
پۆلیس لە ستانی نیڤادەی خۆرئاوای وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا دەڵیت ؛ هێزەکانیان 23 پارچە چەکیان لەنێو ئەو ژوورەدا دۆزیوەتەوە ئەوەی ئەو پیاوەی ئەنجامدەری هێرشەکەی لاسڤگێس ی تێدا نیشتەجێ ببوو .
بەرپرسانی ئاسایش لە یەمەن دەڵین هێزەکانی شانشینی سعودی گەیشتونەتە بەندەری باشور لە عەدەن هاوکاتی جیاوازی راوبۆچونەکان لە نێوان هاوبەندی لە دژی یەمەن بە رابەرایەتی سعودیە.
بەرپرسانی لەشکری روسیایی دەڵین فرۆکە جەنگیەکانیان پاڵپشتی ئاسمانی بۆ حوکمەتی دیمەشق دابین دەکەن لە هێڕشەکەی بۆ سەر گروپی دەوڵەتی ئیسلامی لە شارۆچکەیەکی ناوەندی سوریا.
ئەمڕۆ بە هەزاران کەس لە ئیسپانیا لە گۆرەپانی سەرەکی لە شاری بەرسلۆنە یەک خولەک بە بێدەنگی راوەستان بۆ رێزلێنان لە قوربانیانی ئەو دوو هێرشە تیرۆرستیەی بە ئوتومبیل ئەنجامدران و تیایاندا بەلای کەم 14 کەس گیانیان لەدەستدا و پتر لە 100 کەسیش برینداربوون.
بەرێوەبەبەرایەتی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ وا لە دەرکردنی بڕیارێک نزیکدەبێتەوە بۆ ستراتیژێکی نوێ لەسەر جەنگی 16 ساڵە لە ئەفغانستان ، کە درێژترین جەنگە لە مێژوی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکادا.
پاڵنەری سەرەکی لە ئێستادا بۆ سازکردنی ئەم کۆبونەوەیەی ئەمڕۆی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان مەترسیانە لە ئایندەی هەرێم بەتایبەت لەسەر رۆشنایی ئەو گۆڕانکاری و پێشهاتانەی کە روبەرووی هەرێم دەبنەوە دوای کۆتایی هاتنی شەر لە دژی داعش.
کەناڵی ئەلحوڕە چاوپـێکەوتنێـکی لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیری عێراق ئەنجامداوە سەبارەت بە شەڕی دژی داعش بە تایبەتی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی موسڵ و هەروەها پەیوەندیـیەکانی حکومەتی عێراق لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و بەڕێوەبەرایەتی نوێی ئەمەریکا
ئاژانسی هەواڵگری کۆریای باشور ئەمڕۆ رایگەیاند کە دەسەڵاتداران لە کۆریای باکور سزای کوشتنیایان بەسەر پێنج بەرپرسی باڵای ئاسایشی وڵاتدا جێبەجێ کردوە و بە چەکی دژە فرۆکە تەقەیان لەو پێنج بەرپرسە کردوە و کوشتونیان
مەحمود عەباسی سەرۆکی فەلەستینی وا داوا لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی دەکات مەسەلەی چارەسەری دوو دەوڵەتی بپارێزن هاوکاتی ئەوەی کە ئیسرائیل ئاستی بنیاتنانی خانوبەرەی جولەکە نشین فراوان دەکات.
ئاژانسی فەرمی هەواڵەکانی دەوڵەتی تورکیا دەڵێت داواکارێکی گشتی وڵات دەستی بە لێکۆڵینەوەیەک کردوە سەبارەت بە شیانی هەبوونی گروپێک لە نێو لەشکردا کە دەتوانن دەست لە نێو کاروباری حکومەتی تورکیادا وەر بدەن و ئاستەنگی بۆ دروست بکەن.
فرماندەیەکی باڵای هیزەکانی پۆلیسی عێراقی دەڵیت هیزەکانی وڵات کۆنترۆڵی لای خۆرئاوای پردێکی سەرەکی موسڵیان کردوە ،ئەمەش هاوکاتی بەردەوامی شەڕ و پێکدادانێکی قورس لەدژی چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی و هەولەکان بۆ دەرپەڕاندنیان لە بەشی خۆرئاوای ئەو شارە.
کۆماریەکانی ئەمەریکا بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکانیان لەگەڵ دوژمنانی ئەمەریکا هەمیشە توندتر بوون لە دیموکراتەکان و زۆر جار پەنایان بۆ بژارەی سەربازی بردووە ،بە پێچەوانەی دیموکراتەکان کە زیاتر فشاری دپلۆماسی و ئابوری لەمەڕ کێشەکانیان پەیڕەو کردوە.
کاتێک ملیتانانی دەوڵەتی ئیسلامی لە ساڵی 2014 دا دەستی بەسەر نیشتمانی ئێزیدیەکان لە باکوری عێراقدا گرت بە هەزاران لە ئێزیدیەکان هەڵهاتن. لە ئێستادا دوو هەزار و 500 ئێزیدی لە وڵاتی یونان گیریان خواردوە و زۆربەیان لە کەمپی جیا لە کۆچبەرانی دیکە ژیان بەسەر دەبەن
من پێم وایە سیستمی ئابوری و سیاسی و لەشکری وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا لەوە گەورەترە کە تاکە کەسێك واتا سەۆکی وڵات بتوانێت ئاڵوگۆڕیان تێدا بکات ، بەڵام خودی سەرۆکی ئەمەریکا کاریگەری لەسەر کۆی سیستمی ئەو وڵاتە هەیە.
ئاژانسی فەرمی هەواڵاکانی سانای حکومەتی سوریا دەڵێت دوو هێرشبەری خۆکوژ شەوی رابردوو خۆیان لە شاری تەرتوس لە سوریا تەقاندەوە و لەئاکامدا دوو کارمەندی ئاسایشی ئەو وڵاتە گیانیان لەدەست داوە.
زیاتر نیشـان بده