یەکێک لە رووداوە گرنگەکانی ساڵی 2017 ئەوەیە کە شەڕ لە دژی داعش لە عێراق بەرەو کۆتای دەچێت بەڵام مەترسی کاری تیرۆرستی هەر دەمێنێت . هەروەها هیچ لێکتێگەیشتنێک لە نێوان حکومەتی بەغدا و هەولێردا بۆ قۆناغی دوای شەڕی داعش نییە ئەمەش مەترسی بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق دروست دەکات.
هۆکاری نێوخۆ و دەرەکی هەن کە وایان کردووە ئەم قەیرانانە نەتوانرێن چارەسەر بکرێن . دابەشبوونی پارتە سیاسیە دەسەڵاتدارەکانی هەرێمی کوردستان بە سەر جەمسەری تورکیا و ئێران و بەرژەوەندیەکانی ئەو دوو وڵاتە لە هەرێمدا قەیرانەکانی سەخترکردووە.
هەرێمی کوردستانی عێراق لە نێو کێشەدا نقوم بووە و لە هەرێمی کوردستاندا دەست بۆ هەرشتێک دەبەیت سەرتاپای پڕە لە کێشە و گرفت ، ئەمەش هەمووی دەرئەنجامی حوکمڕانێکی عەقڵ خێڵەکی و دڵ پڕ لە قین و کینەیە.
بەڵام رەنگە گۆڕانکاری لە جێبەجێکردنی برگەکانی ستراتیژی ئەمەریکا لە سیاسەتی دەرەوەیدا لە هەرێـمێکی نائارامی وەک خۆرهەڵاتی ناوەراستدا بکرێت.
دوای ئەوەی سارکۆزی و هاوسەرەکەی دەنگیان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا دا ، سارکۆزی متمانەیی خۆی راگەیاند و گوتی من لە دۆخێکی هزریی باشدام ، ئێمە یەکەمین هەڵمەتی سەرنج راکێشمان سازداوە کە دیبەیتێکی باشی دیموکراتیانە بووە
بڵاوبوونەوەی راپۆرتێکی نوێ کە باس لە لێشاوی هێنانی چەک بە ناقانونی بۆ چەندان ساڵە لە ناوچەی ساحل دەکات، ئاستی ئەو بڕە چەکە دزراوە لە جبەخانەی لیبیایی پشتراست دەکات
ئەمین فەرەج مامۆستای زانستی سیاسی راوبوچوونی خۆی دەدات لەسەر چەندان مەسەلەی پەیوەست بە هۆکاری بەشداریکردنی هێزی پێسمەرگەی هەرێـمی کوردستان لە شەڕی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ و ئەوانەشی بڕیاریان لەو بەشدارییەی هێزی پێشمەرگە داوە.
هەڵگورد حیکمەت وتەبێژی فەرمی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان دەڵیت باشترین بەڵگەشمان ئەوەیە کە ئەو شوێنانەی لە لایەن هێزی پێشمەرگەوە ئازادکراون ، رێگەمان بە دانیشتوانەکەی داوە بچنەوە بۆ گوندەکانیان بۆ ئەوەی پێداویستیەکانیان بگوێزنەوە بۆ شوێنێکی زیاتر سەلامەت.
دکتۆر جەبار قادر دەڵێت ئەوەی لە میانەی هەڵمەتی سەرۆکایەتی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکادا دەگوترێن زیاتر بۆ کۆکردنەوەی دەنگو بەدەستهێنانی پشتیوانی دەگدەرانە و دەقاو دەق بەو جۆرە نابێت کە کاندیدەکە پۆستی سەرۆکایەتی دەگرێتە دەست.
جەنگاوەرانی کوردانی سوریا بە هەڵپەڕکێ و گۆرانی ئاهەنگی دەسپێکردنی هەڵمەتی لەشکری بە ناوی غەزەبی فورات یان گێڕا.
ئەگەر ئۆپراسیۆنێکی لەشکری لە رەققە نەکرێت ، واتا ئۆپراسیۆنێکی بەربڵاو و گەورە ، ئەوەی کە پێناچێت لە ئارادا بێت ، ئەوا گروپی داعش پێگەی هەر دەمێنێت و مەترسیەکانی ئەم ملیتانانە درێژەیان دەبێت.
هەرچەندە تورکیا پێداگری لەسەر بەشداریکردنی لەشکری لە شەڕی گرتنەوەی موسڵدا دەکات و هەرچی عێراقیشە بەردەوام ئەو هەڵوێستەی تورکیای لەوبارەیەوەی رەتکردوەتەوە ، بەڵام پێموایە کە وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا چارەسەرێکی مام ناوەندی بۆ ئەو رەوشە دەدۆزێتەوە.
شەڕکردن لە دژی گروپی تیرۆرستی داعش بووەتە خواستێکی نێودەوڵەتی و ئێمەی کوردیش لە نێو ئەم هاوکێشەیەدا ئامادەگیەکی بەرچاومان هەیە ، هەروەها هەندێ ناوچەی کوردستانیش هەن کە لە ژێر دەسەڵاتی چەکدارانی داعش دایە هەربۆیە رزگارکردنی موسڵ بۆ کورد گرنگە.
تورکیا ناتوانێت لە دەرەوەی ئەو رێکەوتنانەی نێوان وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا کە فرماندەیی هێزەکانی نێونەتەوەیی دژی داعش دەکات و نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەغدا دەستەبەرکرا ، لەدەرەوەی ئەم رێکەوتنانە تورکیا ناتوانێت بەشداری لە شەڕی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵدا بکات.
پەیوەندی پارتە کوردیەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق بە هێزە هەرێمییەکانەوە ، هەندێکیان پەیوەندی ئایدۆلۆژیاین و هەندێکیان پەیوەندی بەرژەوەندی ئابوری و هەروەها لەشکریە.
شیروان شەمێرانی دەڵێت تورکیا وەک زلهێزێکی هەرێمی و نێو دەوڵەتی گەرەکێتی توانا و هەژموونی خۆی لە ناوچەکەدا پیشان بدات و هەوڵدەدات سونەکانی موسڵ و دەوروبەری لە هێزەکانی حەشدی شەعبی شیعەکان بپارێزێت
دکتۆر شێرکۆ حەمە ئەمین دەڵێت لە 12 ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2015 و بە بڕیارێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ، پەرلەمانی کوردستان پەکخرا ، لەو کاتەشەوە هەوڵی بەرچاو بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان بەدی ناکرێت و پارتە سیاسیەکانیش نەیانتوانی پەرلەمان وەگەڕ بخەنەوە
جەنگی نێو خۆی سوریا کاریگەری زۆری لەسەر هەموو بوارەکانی ژیانی هاوڵاتیانی سوریا هەبووە و ماڵوێرانی و مەرگ و کاولکاری گەورەی بەدوایخۆیدا هێناوە و روسیا و رژێمی بەشار ئەسەدیش بەردەوامن لە پـێشێلکردنی ئەم ئاگر بەستەی هەنووکە.
دکتۆر کەمال سەیدۆ دەڵێت حوکمەتی ئەردوغان خۆی رێگەی پەڕینەوەی بە چەکدارانی داعش بۆ نێو خاکی سوریا دەدا و ئێستاش گوایە بە ناوی دابڕینی ئەو گروپە لە جیهانی دەرەوە چووەتە نێو خاکی سوریاوە
بەربژاری پارتی کۆماری ئەمەریکا بۆ پۆستی سەرۆکایەتی وڵات دۆناڵد ترەمپ رۆژی شەممە لە وتەیەکیدا لە کڵێسەیەکی زۆرینە رەش پێشت لە شاری دیترۆیت بە ئامادەبوانی گوت؛ من گەرەکمە هاوکاری لە بنیاتنانەوەی شارەکەتاندا بکەم و هەروەها ئەو کارە نا دروستانەی لە نێو وڵاتدا هەن ، ئەو هەڵانە راست بکەمەوە.
زیاتر نیشـان بده