سەرۆک براک ئۆباما ئەمڕۆ یەکشەممە رەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆکی تورکیا دڵنیا کرد کە واشنتن بەڵینی ئەوەدەدات ئەنجامدەرانی کودێتا شکست خواردووەکەی لە دژی حوکمەتەکەی ئەردوغان ئەنجامدرا ، ئەو کەسانە رووبەڕوی دادگایکردن دەبنەوە.
ئاژانسی هەواڵەکانی حکومەتی تورکیا دەڵێت ؛ بەرپرسی پێشوی پۆلیسی شاری ئەستەمبول رەوانەی بەندیخانە کراوە ، ئەمەش وەک بەشێک لە بەردەوامی هەوڵەکانی حکومەتی تورکیا بۆ بەدواداچوون و لێپێچینەوە لە ئەندامانی ئەو بزوتنەوەیەی کە فەتحوڵا گیولن رابەرایەتی دەکات
مامۆستا ئەمین فەرەج دەڵێت دەبێت لایەن ناکۆکەکانی نێو یەکێتی یان کێشەکانیان چارەسەر بکەن و لەسەر خاڵە هاوبەشەکان رێک بکەون، یان پێدەچێت جیابوونەوەیەکی دیکە لەنێو یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا رووبدات.
لەم ساتەی ئەم هەڵبژاردنە پڕ هاژوهوژەدا لە وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکادا ، راستڕەوان و چەپڕەوان گومانیان لە بێخەوشی سیستمی دەنگدانی ئەمەریکایی دەربڕیوە
وا پێدەچیت ئاڵۆزبوونی پەیوەندیەکانی نێوان تورکیا و وڵاتانی خۆرئاوا بگاتە خاڵی قەیران. کودێتا شکست خواردوەکەی 15 ی مانگی تەموزی رابردوو لە تورکیا و کاردانەوەکانی حکومەتی ئەو وڵاتەی ئاکامی کودێتاکە، کەلێنی فراوانی نێوان ئەنکەرە و هاوپەیمانە خۆرئاواییەکانی خستوەتە ڕوو
دکتۆر جەبار قادر شیکار و پسپۆڕ لە کاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕستدا دەڵیت بەردەوامی جەنگ لە سوریا بووتە مایەی راکێشانی توندڕەوان لەسەرانسەر جیهانەوە بۆ ئەو وڵاتە.
مامۆستا ئەمین فەرەج دەڵیت هۆکاری شکستی کودتاکەی تورکیا زۆرن بەڵام، هۆکاری سەرەکی ئەوەیە کە پارتی داد و گەشەکرد لەو دەمەوەی هاتووەتە سەر تەختی دەسەڵات، کۆمەڵیک هەنگاوی دەستوری و یاسایی و چاکسازی ناوە بەمەبەستی کۆتوپێوەندکردنی دامەزراوەی سەربازی لە تورکیا و لاوازکردنی رۆڵی.
شاخەوان عەبدوڵا دەشڵێت نەبوونی کەسانی پسپۆر و دڵسۆز لە نێو دەزگاکانی ئاسایش و بەرگری و بەربڵاوی گەندەڵی لە نێو سیستیمی ئاسایش و هەروەها فرە لایەنی دەزگاکانی ئاسایش، بێسەروبەری خولقاندوە و چەکدارانی داعش ئەم کەموکورتیانەیان بۆ بەرژەوەندی خۆیان قۆستوەتەوە.
بەهرۆز جەعفەر دەڵیت پەیوەندیەکانی نێوان تورکیا و ئیسرائیل لە ساڵانی نەوەدەکاندا پەیوەندیەکی ئێجگار ستارتیژی و هەمالایەنە بوون. تورکیا و ئیسرائیل دووانەیەکن پێویستیان بە یەکتری هەیە لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕستدا.
دەشڵێت هەڕەشە و گوڕەشەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ دەرچونی تورکیا لە نێو خاکی عێراق و راگرتنی دەستێوەردانەکانی لەنێو کاروباری عێراق لە راستیدا کاریگەریەکی ئەوتۆی نابێت و هیچ لایەنێک زۆر بە هێند وەری ناگرێت ، لەبەر ئەوەی زۆربەی وڵاتانی هەرێمە دەستیان خستوەتە نێو کاروباری عێراق.
شاری فەلوجە گرنگیەکی زۆری بۆ ئاسایشی بەغدا هەیە ، لەبەر ئەوەی لە بەغدای پایتەختەوە نزیکە و گروپی دەوڵەتی ئیسلامی زۆر بە چاکی خۆی لە فەلوجەدا قایم کردبوو ، هەروەها دۆست و یاوەرێکی زۆریشی تیدا هەبوو.
هەفتەی رابردوو براک ئۆبامای سەرۆکی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا فرمانی نوێی رێگەپێدانی بەشداریکردنی هیزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان پەسەند کرد، کە تیدا ئاستی بەربەستەکانی سەر هێرشی ئاسمانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان کەمدەکاتەوە ، هەروەها دەسەڵاتی زیاتر دەداتە ئەو هێزانە بۆ زیاتر هاوکاریکردنی هێزەکانی ئەفغانی
بە راستی دوای کارەساتی کۆمەڵکوژی ئیزیدیەکان بە دەستی چەکدارانی داعش ، ئەم راپۆرتەی دوێنێی دەستەی مافەکانی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتوەکان سەبارەت بە جینۆسایدکردنی ئیزیدیەکان مایەی خۆشحاڵیە بۆ ئیزیدیەکان لەسەر ئاستی نێوخۆ و هەروەها لەسەر ئاستی نێونەتەوەییش گرنگی و بایەخی خۆی هەیە.
هاوکاتی ئەوەی کە ئەڕشەد سالحی سەرۆکی بەرەی تورکمان و ئەندامی پەرلەمانی عێراق نوێنەرایەتی بەرەیەکی گەورەی سیاسی تورکمانی عێراقی دەکات، لەهەمان کاتدا ،چەندین پارتی دیکەی تورکمانی هەن هاوشێوەی ئەو بیرناکەنەوە.
گروپ و باڵەکانی نێو ماڵی شیعە لە مێژە لەسەر مەسەلەی دەسەڵاتی ڕابەرایەتی کێشمانکێشمان و ململانێ لە نێویندا هەبووە. بەڵام زەقبوونەوەی ئەو ناکۆکیانەی نێوانیان لە ئێستادا لەسەر داهاتی زۆری وڵاتە.
ئەوەی نێو ماڵی شیعەی عێڕاقی لە نێو خۆیدا یەکخستبوو دابەشکردنی سامان و سوود و قازانجەکان بوو لە نێوان هاوپەیمانی نیشتمانی شیعەکان ، ئەوانەی دوای هەرەسهێنانی رژێمی پێشوی سەدام حوسەین لە رێگەی دەسەڵاتی حکومڕانییەوە بەدەستیان هێناوە.
ئاستی دیاردەی توندوتیژی و توندڕەوی لە نێو وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەراستدا زیاترە بە بەراورد لەگەڵ بەشەکانی دیکەی جیهاندا.
دەشڵێت هێزەکانی داعش پەیڕەوی هیچ یاسا و رێسا و عورفێکی مرۆڤایەتی ناکەن و هەرچی بەدڕەفتاریە دەیکەن لە پێناو مانەوەیان و درێژەدان بە دەسەڵاتیان لە عێراق و سوریا.
لەنێو ئێراندا و لە دەرەوەشی هەوڵێکی زۆر لە لایەن وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و عەرەبستانی سعودی و هەروەها ئیسرائیل دەدرێت بۆ ئەوەی رێکەوتنە ئەتۆمیەکە بەرەوپێش نەچێت
شاندێكی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی لەلایەن حکومەتی بۆسنە بانگێشتکرا ، بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئاشنایان بکەن بە کارنامەی کۆڕبەندی ئابووری جیهان و سوود وەرگرتن لە ئەزمونی وڵاتانی بەشداربوو.
زیاتر نیشـان بده