ئەو جووتە برایە کە تەمەنیان 9 و 13 ساڵانە لە کاتی رۆژدا چالاکن ، بەڵام هەر کە خۆر ئاوا دەبێت هەردووکیان دەچنە سوڕی لە هۆش چوون و ناتوانن نە بجوڵێن و نە بڕۆن
داودئۆغڵوی سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە وتەکەیدا گوتی من گلەیم لە هیچ کەسێک نیە و لە هیچ کەس نیگەران و توڕە نیم.
حەسەن روحانی سەرۆکی ئێران داوای ئازادی ئاخافتنی زیاتر لە وڵاتەکەیدا دەکات و دەڵێت نابێت ئەوانەی رەخنە لە حکومەت دەگرن زیندانی بکرێن. ئەمڕۆ لە میانەی بەشداریکردنی لە پێشەنگای ساڵانەی پەرتوک لە تاران روحانی گوتی نابێت رەخنە گران دەست بەسەر بکرین یان زیندانی بکرێن.
رۆژنامەوانێکی تورکی لە رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامەوانی ئامادەی بەردەم داگا بووە بە تۆمەتی سوکایەتیکردن بە رەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆکی ئەو وڵاتە.
بە دەیان هەزار لە شیعەئاینزاکان ئەمڕۆ لە عێراق لە سەر مەزاری ئیمام موسای کازم لە ناوچەی باکوری بەغدای پایتەخت گردبوونەوە بۆ بەشداریان لە رێورەسمی ئاینی ئەو ئیمامەی سەدەی هەشتەمی شیعەکان ، ئەمەش وێڕای لە ئارادابوونی هەرەشەیەکی توندرەوان دوای ئەو دوو تەقینەوەیەی کە جیهادیەکان لەم هەفتەیەدا ئەنجامیاندا
هەڵکوتانە سەر پەرلەمانی عێراق لە لایەن دۆست و لایەنگرانی موقتەدا سەدر ی کەسایەتی شیعەی عێراقی هەم سیناریۆیەکە و هەم ململانێ و ناکۆکی نێوان ماڵێ شیعەیە ،هاوکات رەهەندی نێوخۆ و هەرێمیشی هەیە.
هەڵکوتانە سەر تەلاری پەرلەمانی عێراق کارێکی چاوەڕوانکراو بوو ، لە بەر ئەوەی خودی موقتەدا سەدر وەک نارازایی لە دژی گەندەڵی و بە تاڵانبردنی سامانی عێڕاق، هەفتەی رابردوو دەواری لە نێو ناوچەی سەوز لە بەغدای پایتەخت هەڵدا
هەفتەی رابردوو لە شاری دیاربەکری زۆرینە کورد نشین لە باشوری خۆرهەڵاتی تورکیا رێورەسمی رۆژی مەولودی پێغەمبەری ئیسلامیان گێڕا.
بەهۆی ئەوەی ئەمریکا بەرپرسیارێتی سیاسی و تەنانەت ئەخلاقی لە عێراق ئەستۆدایە، هەربۆیە ئەو گۆڕانکاریانەی لە عێراق و لە هەرێمەکەدا روودەدەن ، بەلای ئەمریکاوە گرنگە و بەشیکە لە ستراتیژیەتی خۆی لە ناوچەکەدا.
پەرلەمانتارانی مانگرتوی نێو پەرلەمانی عێراق لەسەرتادا 174 پەرلەمانتار بوون کە داوای گۆڕینی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکەن ، لە ئێستادا ژمارەی ئەو پەرلەمانتارانە کەمبووەتەوە و بووتە 81 ئەندام
دەشڵێت بە پێچەوانەوە ئێران باس لەوە دەکات کە عەرەبستانی سعودی و بەشێک لە وڵاتانی عەرەبی ئەوانن پشتیوانی و داکۆکی لە تیرۆریزم دەکەن. دەشڵێت عەرەبساتانی سعودی دەستی هەبووە لە کارەساتی یازدەی سێپتێمبەر و بەشێک لە تێرۆریستان لە سعودیەوە چووبوون بۆ ئەمەریکا.
بێگومان گروپی دەوڵەتی ئیسلامی و گروپە تیرۆرستیەکانی دیکە سوود لە ململانێ سیاسیەکان لە عێراقدا وەردەگرن و ئەو هەلە بۆ بەرژەوەندی خۆیان دەقۆزنەوە، هەربۆیە حەیدەر عەبادی هەر لە سەرەتاوە هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری لە دابەشکردنی پۆست و دامەزراندنی کابینەی نوێی حکومەت دەرکرت
بەر لە گردبونەوەی ناڕەزایی کە بڕیارە لە قاهیرەی پایتەختی میسر دژی بە حوکمەتی ئەو ولاتە ئەنجام بدرێت لە دژی راگەیاندنەکەی سەرۆک عەبدول فەتاح ئەلسیسی پەیوەست بە رادەسکردنەوەی کۆنترۆڵی دوو دوورگە لە دەریای سوردا بە شانشینی سعودی ،بۆ ئەو مەبەستە وەزارەتی ناوخۆی میسری بارودۆخی ئاسایشی بە هێز و تۆکمە کردوە.
دادگای باڵای بەرازیل هەوڵێکی سەرۆکی وڵات دیڵما رۆسێف ی رەتکردەوە کە بە مەبەستی بەربسەتکردنی پرۆسەی بە فەرمی تۆمەتبارکردنی سەرۆکی ئەو وڵاتەیە
هەردوو کاندیدی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا سەنەتۆری ستانی ڤێرمۆنت بێرنی ساندەرز و هیلەری کلنتن ی وەزیری پێشوی دەرەوە, شەوی رابردوو لە بروکلن لە نیویۆرک دیبەتێکی دوو قۆڵی پڕ مشتومڕیان ئەنجامدا بەر لە دەنگدانی بەرایی ئەوەی بڕیارە رۆژی سێ شەمەی ئایندە سازبکرێت.
شیکاران دەڵێن وا پێدەچێت کە هەوڵیکی شکستخواردووی کۆریای باکور ئەمڕۆ بۆ هەڵدانی موشەکێکی بالستی مەودا مامناوەند شکستێکی لەشکری نەبێت ، بەڵکو بەشێکە لە پێشەڕەوی سروشتی ئەو وڵاتە لە گەشەکردنی پرۆگرامی چەکی ئەتۆمی خۆیدا.
جیاوازی راوبۆچوونی سیاسی لە نێوان رەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆکی تورکیا و ئەحمەد داود ئۆغلوی سەرۆک وەزیران دووبارە دێنەوە گۆڕێ ، هاوکاتی ئەوەی تورکیا رووبەڕوی سەختی و دژواری نێوخۆ و نێونەتەوەیی دەبێتەوە.
هەر ساڵە و رێکخراوی جیهانی تەندروستی لە ساڵیادی دامەزراندنی خۆیدا سەنگ دەخاتە سەر نەخۆشیەکی بەربڵاو لە جیهاندا، سەنگو دروشمی ئەم رێکخراوە لەمساڵدا مەسەلەی بەگژداچوونەوەی نەخۆشی شەکرەیە ئەوەی هەتا دێت ژمارەی توشبووانی لە زیادبووندایە.
سوپای تورکیا رایگەیاند فرۆکە جەنگیەکانی وڵات هێرشی ئاسمانی نوێیان کردوەتە سەر بنکە و بارەگاکانی سەرهەڵداوانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە باکوری عێراق.
زیاتر نیشـان بده