ئەلمقدام، بە یەکێک لە چالاکوانە سەرەکییەکانی خۆپیشاندانەکانی دژە حکومەت دادەنرێت و داوای لادانی دەستەبژێری سیاسی عێراق دەکات. چالاکوانانی لایەنگری دیموکراسی ئەم دەستەبژێرە سیاسییەی عێراق بە بێ توانا و بە گەندەڵ ناودێر دەکەن.
ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارێکی پەسەندکرد بۆ درێژکردنەوەی مۆڵەتی ڕێگەدان بە گەیشتنی یارمەتیـیە مرۆیـیەکان بۆ ناو سوریا لە ڕێگەی دەروازەی باب ئەلهەوای سەر سنووری تورکیاوە
چالاکوانێکی فەلەستینی لە کاتی دەستگیرکردنی لەلایەن هێزە ئاسایشیـیەکانی دەسەڵاتی فەلەستینی لە نزیک شاری ئەلخەلیل گیانی لەدەستدا، ئەمەش ناڕەزایـیەکی زۆری لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە لێکەوتەوە
لە ڕاگەیاندنێکی ئاسایی کورتدا کە پیرۆزباییکردنی لە ڕەئیسی تیادا نەبووە بە بۆنەی سەرکەوتنەکەیەوە لە هەڵبژاردنەکەی ڕۆژی هەینی سەرۆکایەتی ئێراندا.
ۆرێک لەو ڕاگەیاندنانەی تاڵیبان لەلایەن حکومەتەوە گومانیان دەخرێتە سەر و پشتڕاستکردنەوەیەکی سەربەخۆیانەی ئەو ڕاگەیاندنانەش کارێکی قورسە بەتایبەتی لەو ناوچانەدا کە هەر ڕۆژە و بە دەست لایەکەوەیە.
بەپێی تەلەفزیۆنی شانشینی ئوردون، پاش ئەوەی گوناهبارکردنەکان خوێندراونەتەوە دادگا گوێی لە قسەی 2 گەواهدەر گرتووە لەسەرجەمشەش گەواهدەر کە چواریان لە بواری لەشکریدان و دووانیشیان سیڤیلن.
هەوڵەکان بۆ کۆتاییهێنان بە 10 ساڵی توندوتیژی لە لیبیادا، حکومەتی قۆناغی گواستنەوەی لیبیا و هەروەها ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەگەیەنێتە ئەڵمانیا بۆ بەشداریکردن لەم کۆبوونەوە ڕوو بە ڕووەدا کە بە سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکرێت.
لاپید، ئەندازیاری پێکهێنانی ئەم هاوپەیمانێتییەی حکومەتی ئیسرائیلە کە ڕۆژی 13ی مانگی 6 دەسەڵاتی گرتە دەست و کۆتایی بە حکومەتەکەی بەنجامین نەتەنیاهۆ، سەرەک وەزیری پێشووی ئیسرائیل هێنا.
سەرۆکی نوێی ئێران هاوکاتی گوناهبارکردنی وڵاتانی ڕۆژئاوا بە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، دەشڵێت "ئەوەی لە ماوەی چەندان ساڵی کارکردنیدا کردوویەتی هەمیشە بە ئاڕاستەی داکۆکیکردن بووە لە مافەکانی مرۆڤ."
پارتی کۆنەپارێزی میانڕەو و هەروەها پارتی دیموکراتی کریستیان بە خێرایی دەنگی پشتیوانی خۆیان بۆ لێسەندنەوەی متمانە لە سەرەک وەزیر ڕاگەیاند و بەمەش زۆرینەی پێویست بۆ ئاوەها بڕیارێک بەدەستهات.
دادگای دەستوریی تورکیا نوسراوی گوناهبارکردنی هەدەپەی پەسەند کردووە، بەڵام ئەو داوایەی کراوە بۆ داخستنی ئەژماری بانکیی هەدەپە، ڕەت کراوەتەوە "لەم قۆناغەدا".
لە مانگی 3دا، موحەمەد جەعفەری، کاربەدەستی پیشەسازی ناوکی ئێران ڕایگەیاند کە دەشێت ئەو کارگە ناوکییە لەکار ڕابگیرێت چونکە ناتوانێت پارچە و پێداویستییەکان لە ڕوسیاوە وەربگرێت بۆ کارگەکە، بەهۆی ئەو سزایانەی لە ساڵی 2018دا خراونەتە سەر بانکەکانی ئێران.
سەرکوتکردنە دڕندانەکانی ئەنجومەنی لەشکریی میانمار دژ بە خۆپیشاندرانی وڵاتەکە بۆتە مایەی کوژرانی بەلایکەم 870 کەس، وەک لە ڕاپۆرتی ڕێکخراوێکی چاودێریدا لە میانمار ئاماژەی پێکراوە.
جین ساکی، وتەبێژی کۆشکی سپی دەڵێت "لە سەردانەکەی سەرۆک غەنی و دکتۆر عەبدوڵا عەبدوڵادا تیشک دەخرێتە سەر پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئەفغانستان هاوکاتی کشانەوەی هێزە سەربازییەکانی ئەمەریکا."
ئەمەریکا پێشتر سزای سەپاندۆتە سەر ڕەئیسی بەهۆی دەستهەبوونی لە کوشتنی هەزاران زیندانی سیاسی لە ساڵی 1988داهاوکاتی کۆتاییهاتنی شەڕی هەشت ساڵەی عێراق ئێران.
بەڕێوبەرایەتی سەرۆک جۆو بایدن، ئاماژەی داوە بەوەی ئامادەیی تیادایە بگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنە ناوکییەکە، بەو مەرجەی ئێران وابەستەی تەواوەتی بە ڕێککەوتنەکەوە هەبێت لە بەرامبەر هێورکردنەوەی سزاکانی ئەمەریکا لەسەر کۆماری ئیسلامی ئێران.
ئاژانسەکانی هەواڵ لە ڕوسیاوە دەڵێن؛ سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە و کاتژمێر 09:20 بە کاتی مۆسکۆ، فڕۆکەکەی باڵیۆز ئەنتۆنۆڤ کەوتۆتە ڕێ بەرەو شاری نیویۆرک و لەوێشەوە بۆ شاری واشنتۆن دی سی پایتەخت.
وێنەیەکی هەردوو سەرۆکی ئەمەریکا و تورکیا کە ڕۆژی دووشەممە لە میانەی کۆبوونەوەی ڕێبەرانی ناتۆ لە برۆکسل گیرا، کاردانەوەی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا، بە تایبەتی لە ناو تورکیا کە بەشێکی زۆری تورکەکانی توڕە کرد
سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت کۆبوونەوەیەکی ئەرێنی و زۆر باشی لەگەڵ سەرۆکی تورکیا ئەنجامداوە و تاوتووێی چۆنیەتی هەنگاونان بەرەو پـێشەوەیان کردووە لە ژمارەیەک بابەتدا.
زیاتر نیشـان بده