ڕێکخەرانی ئەم کۆبوونەوانە کە بە پێنجەم کۆنفرانسی برۆکسل ناودێر دەکرێت، دەڵێن " ئامانجە سەرەکییەکە لەم وتووێژانەدا، درێژەدانە بە پشتیوانی لە گەلی سوریا و هاوڕاییە لەناو کۆمەڵگەی نێونەتەوەییدا بۆ پشتیوانی لە چارەسەرییەکی سیاسی متمانە پێکراو بۆ قەیرانی سوریا."
گەواهدەران لە شوێنی تەقینەوەکەوە دەڵێن دایکێک و منداڵەکەیشی لە نێو کوژراوەکاندان و دەشڵێن "کارێکی ناخۆش بوو، ئەو ژنە جل و بەرگی دەفرۆشت لە دوکانەکەیدا لەسەر شەقامەکە کاتێک تەقینەوەکە ڕوویدا و دەستبەجێ لە جێی خۆی گیانی لەدەستدا پاش ئەوەی پارچەیەک بەر سەری دەکەوێت."
ئەم سەردانەی جۆهانسن، هاوکاتە لەگەڵ گوناهبارکردنە بەردەوامەکانی یۆناندا بەهۆی وەک دەگوترێت گەڕاندنەوەی نایاساییانەی کۆچبەران و هەروەها هاوکاتیشە لەگەڵ وتووێژی وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپادا لەسەر ڕێککەوتنێکی نوێ بۆ چۆنییەتی سەروسەوداکردن لەگەڵ دۆسێی ئەو کۆچبەرانەی هەوڵی گەیشتن بە ئەوروپا دەدەن.
ناڤاڵنی تەمەن 44 ساڵ دەڵێت "لەم چوار هەفتەیەی ڕابردوودا 10 ئاگادارکردنەوەی فەرمی بەدەست گەیشتووە لەلایەن دەسەڵاتدارانی زیندانەکەیەوە." دەشڵێت 6 دانەیان لەلایەن پاسەوانەکانی ئەم گرتوخانەیەیە کە ئێستا لێی دانراوە لە شارۆچکەی پۆکرۆڤ لە دەرەوەی مۆسکۆی پایتەخت.
دیمەنە تەلەفزیۆنییەکان ئاهەنگ گێڕانی کەشتیەوانەکان نیشان دەدەن پاش ئەوەی کەشتی ئێم ڤی ئێڤەر گیڤن لەو چەقینەی تێیکەوتبوو دەرهێنرایەوە. ئەم کەشتییە هێندەی چوار ستادیۆمی فوتبۆڵ درێژە و لە نێوان هەردوو لێواری کەناڵی سویسدا چەقیبوو.
یەکێتی ئەوروپا نیگەرانی هەیە لەوەی شکستهێنان لە تەرخانکردنی کۆمەک و یارمەتی بۆ پەنابەران لە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست وەها دەکات ئەو پەنابەرانە ڕوو لە ئەوروپا بکەن.
دەزگای کۆچبەری یو ئێن لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەردا دەنوسێت "لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 4500 کەس لە کۆچبەران گەڕێندراونەتەوە بۆ لیبیا پاش ئەو هەوڵە مەترسیدارەی داویانە بۆ پەڕینەوە لە دەریای ناوەڕاستدا تا بگەنە ئەوروپا."
عەبدولفەتاح ئەلسیسی، سەرۆکی میسر، پەیمانی سزای قورسی داوە بۆ ئەوانەی بەرپرسیارێتی ئەو ڕووداوەیان بەسەردا دەسەلمێندرێت.
چەقینی کەشتییە بازرگانییەکە لە کەناڵی سویس بە ملیار دۆلار زیانی لە ئابوری جیهان داوە و چەند ڕۆژێکیش پێویستە بۆ ئاسایی بوونەوەی هاتوچۆی کەشتییە بازرگانییەکان لەو کەناڵە گرنگەی جیهاندا.
سەرۆک جۆو بایدن لە پێشەنگی ناڕەزایی نێونەتەوەییدا بووە بۆ ئەو سەرکوتکردنە دڕندانانەی ئەنجومەنی لەشکری لە میانمار دەیانکات.
نیکۆڵ باشینیان، لەم چەند هەفتەیەی ڕابردوودا ڕووبەڕووی شەپۆلێکی ناڕەزایی بۆتەوە و داوا دەکرێت دەست لە پۆستەکەی بکشێنێتەوە بەهۆی شکستی ساڵی پاری وڵاتەکەوە لەو ململانێیەی لەگەڵ ئازەربایجاندا هەیبوو.
لەم 30 ساڵەی ڕابردوودا، عێراق 51 ملیار دۆلاری داوە بە کوێت و تا ئێستاش کە بەغدا ڕووبەڕووی خراپترین قەیرانی ئابوری بۆتەوە؛ نزیکەی 4 ملیار دۆلار قەرزی کوێتی لەسەر ماوە.
نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوام ئاگاهیداوە لە خراپبوونی ڕەوشی ئاسایشی ئۆردوگاکە کە نزیکەی 62 هەزار کەسی تیادا دەژی و لە سەدا 93یان ژن و منداڵن.
جووەکان لە سەدان ساڵ لەمەوبەرەوە لە عێراق ژیاون و وەک زۆرێک لە سەرچاوەکان ئاماژەی پێدەکەن لە ئێستادا تەنها 4 جوو لە عێراقدا ماون.
ئۆرگۆ یوونۆ، وتەبێژی پۆلیسی نیشتمانی ئیندۆنیزیا دەڵێت " دوو کەس لەسەر ماتۆڕسکیلێک بوون کاتێک خۆتەقاندنەوەکە ڕوویداوە و ئەو دوو کەسەش ویستویانە خۆیان بکەن بەناو کڵێساکەدا."
بەپێی زانیارییەکانی ڕێکخراوی کۆمەککردنی زیندانییە سیاسییەکان کە ئاماری کوژراوەکانی پاش کودەتا لەشکرییەکە دەکات، لەوەتای ڕۆژی یەکی مانگی دووی ڕابردووەوە 423 کەس کوژراون.
وەزارەتی دادی ئەمەریکا ڕایگەیاند وڵاتەکەی بەپـێی یاسا 2 ماڵپەڕی حزبوڵڵای عێراقی داخست کە گروپێـکی چەکدارە و لە لیستی ڕێکخراوە تێرۆرستیـیەکاندایە.
بەبۆنەی دووەمین ساڵیادی لەناوبردنی خەلافەتەکەی داعش، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕاگەیاندنێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ستایشی ئازایەتی و قوربانی هێزەکانی عێراق و پـێشمەرگە و سوریای دیموکراتی کرد.
ئەمەریکا سزای سەپاند بەسەر دوو کاربەدەستی چین لەسەر ئەو ڕۆڵەی بینیویانە لە پـێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی شینجیانگی ئویغورە موسڵمانەکان
سەرۆکی تورکیا ڕەخنەی لە سەرۆک جۆو بایدن گرت کە لە چاوپـێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا وتبووی "بەڵێ سەرۆکی ڕووسیا مرۆڤکوژە".
زیاتر نیشـان بده