Accessibility links

عێراق و ئەمەریکا وتووێژەکان لەسەر داهاتووی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق دەستپێدەکەنەوە


عێراق ڕادەگەیەنێت لە هەفتەی داهاتووەوە وتووێژەکان لەسەر داهاتووی هێزەکانی هاوپەیمانان لە وڵاتەکەدا دەستپێدەکاتەوە.

یەحیا ڕەسووڵ، گوتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە ڕاگەیاندنێکدا دەڵێت، عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە 11 ی مانگی دووەوە دانوستاندنەکان لەسەر داهاتووی هاوپەیمانی سەربازی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە وڵاتەکە دەستپێدەکەنەوە.

وتووێژەکان لە مانگی یەک دەستیانپێکرد، بەڵام کەمتر لە 24 کاتژمێر دوای ئەوە، سێ سەربازی ئەمەریکا لە هێرشێکدا لە ئوردن کوژران کە ئەمەریکا ڕایگەیاند لەلایەن گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە سوریا و عێراق ئەنجامدراوە.

ڕاگەیاندنەکەی عێراق ڕۆژێک دوای هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمەریکایە لە بەغدا کە سەرکردەیەکی کەتایب حزبوڵای تێدا کوژرا.

هێرشەکەی ڕۆژی چوارشەممەی ئەمەریکا دوای ئەوە هات کە هەفتەی ڕابردوو شەپۆلێکی هێرشکردنە سەر ئامانجە پەیوەندیدارەکانی ئێران لە عێراق و سوریا و یەمەن بەڕێوە چوو دوای کوژرانی سێ سەربازی ئەمەریکایی لە 28ی مانگی یەک لە ئوردن.

XS
SM
MD
LG