بەپێی راپۆرتە جیهانییەکان ڕەوشی ئازادی ڕادەربڕین و ڕۆژنامەگەریی لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا لە پاشەکشێدایە بە تایبەتی لەو وڵات و هەرێمانەدا کە بە وڵاتانی سەرکوتکاری ئازادی ڕۆژنامەگەری ناوبانگیان هەیە
شرۆڤەکار و مافناسێکی کورد کە کار لەسەر ئاسایشی نیشتیمانی هەرێمی کوردستان دەکات دەڵێت "هێزی پێشمەرگەی ڕۆژ بەشداری هیچ شەڕێکی دژە تیرۆر و داعشی نەکردووە و پشتیوانیشی لەهیچ هێزێکی کوردستانی نەکردووە دژی داعش"
هەرچەند ڤایرۆسی کۆڤید-19 زۆر بەخێرایی بەتەواوی جیهاندا بڵاوبۆوە بەڵام تا ئەم سەروەختە تەشەنکردنی خێرای ئەم ڤایرۆسە نەبۆتە جێی گومان و لێکۆڵینەوەی رژد لەو بارەیەوە.
تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا هەر کاری نەکردۆتەسەر باری تەندروستی و نەخۆشخانەکان و پێداویستییە پزیشکیی و خۆپارێزێکان، بەڵکو بە رژدیش کاری کردۆتە سەر دۆخی ئابوری
وڵاتانی پێشکەوتوو لە فەڕەنساوە تا ئیتالیا و ئیسپانیا و بەریتانیا و ئەڵمانیا هەرچی توانای خۆیان هەیە خستویانەتە گەڕ بۆ ڕووبەڕووبونەی ئەم پەتا کوشندەیە، بەڵام کەموکورتییە تەندروستییەکان تا ڕادەیەکی زۆر بوونەتە جێی نیگەرانی و فشارێکی زۆر بۆ ئەو دەوڵەتانە.
ئاسۆ کەمال نامەیەک دەنێرێت بۆ رێکخراوی تەندروستی جیهانی و دەڵێت وەڵامەکەیان بۆ من شۆکێک بووەو لەوەڵامدا نوسیویانە "120 وڵات کەموکورتی تاقیگەی پزیشکیان هەیە، 85 وڵات کەموکورتی پێداویستی خۆپارێزیی کەسیان هەیە."
بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کرۆنا بەو رادەیەی کە تا ئەم سەروەختە زیاتر لە 260 هەزار کەس لە ئەمریکادا توشبوون، حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان لەترسی بڵاوبوونەوەی زیاتر و تەشەنەکردنی لەتەوای ولایەتەکانی ئەمریکادا کۆمەڵێک رێوشێنیان گرتۆتە بەر وەک قەدەغەکردنی هاتوچۆو کەرەنتینەو دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی
تیمێکی پزیشکانی بێ سنور گەیشتوەتە ئێران بەڵام دەسەڵاتدارانی ئێرانی، نەک هەر کارئاسانییان بۆ ناکەن، بەڵکو تەگەرەش دەخەنە بەردەم دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی تایبەت لەلایەن ئەو تیمەوە.
دکتۆر ئارام گەڵاڵی ئاگاهی دەدات و دەڵێت ئەم ڤایرۆسە زۆر بە ئاسانی بڵاودەبێتەوە و خەڵکێکی زۆر بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و زیاتریش دەبێت.
زیاد لە سەد ساڵە نەخۆشی وا مەترسیدارو بەو ئەندازەیە کوشندەو خێرا لەجیهاندا بڵاونەبۆتەوە. ڤایرۆسی کرۆنا یان کۆڤید- 19 نزیکەی سەرلەبەری جیهانی گرتۆتەوە.
بەپێی هەواڵەکان و چاودێرانی باری تەندروستی جیهانی ئیتالیا هەنگاوبەهەنگاو نزیکدەبێتەوە لەبەرگرتن لە تەشەنەسەندنی زیاتری ڤایرۆسی کرۆنا لەهەرێمە جیاجیاکانی ئەو وڵاتەدا.
هەرچەندە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا یان کۆڤید-19 لە زۆرێک لەوڵاتانی جیهاندا بە خراپی بڵاوبۆتەوە، بەڵام ئومێدەکانی بەرگریکردن و خۆپارێزی و چارەسەر لەبرەودان.
لەدوای هەر کارەساتێکەوە مرۆڤایەتی دەکەوێتە بەردەم وەرچەرخانێکی فیکری و فەلسەفی و زانستی و شارستانییەوە. ئایا مرۆڤایەتی لەبەردەم پەتاو درمی ڤایرۆسی کرۆنادا توشی چ شۆک و گۆڕانکارییەک دەبێت؟
دەشڵێت "لەئێستادا لەناو شاری سلێمانی زیاتر لە چوار ئامێری پشکنین هەیە، لە گەرمیان و راپەڕین و هەڵەبجەش هەیەو وا چەمچەماڵیش ئامادەدەکرێت."
دکتۆر نەورۆز عوسمان سەعید، لێپرسراوی کۆنترۆڵی نەخۆشییە گوازراوەکانە لە پارێزگای سلێمانی و دەڵێت ئەم نەخۆشییە جەنگە لەم جەنگەشدا چەکی هێرشبردنمان بەدەستەوە نییە ئەوەی بەدەستمانەوەیە بەرگریی و خۆپاراستنە.
مرۆڤایەتی ڕووبەڕووی پەتایەکی ئاوا کوشندەو مەترسیداری کۆڤید 19 بۆتەوە، بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە بەخێرایی و تەشەنەسەندنی لە جیهاندا جێی تێڕامان و وردبوونەوەی زیاترە.
بەپێی لێدوان و چاودێرییەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی هەروادێ و ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کرۆنا لە وڵاتی چین سەرچاوەی نەخۆشییەکە لەدابەزیندایە.
لە سەرەتای مانگی دەی ساڵی پارەوە خۆپیشاندان لە بەغدای پایتەخت و کۆمەڵێک شاری باشورو ناوەڕاستی عێراق تا ئێستا بەردەوامە، سەرباری کوشتنی زیاد لە 460 کەس و بریندارکردنی هەزاران خۆپیشاندەر
بارگرژییەکانی ناوچەکە پاش هەڵکوتانە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغداو هاوکات کوشتنی سەرکردەی باڵای سوپای پاسداران کۆماری ئیسلامی ئێران قاسم سولەیمانی و موشەکبارانکردنی دوو بنکەی گرنگی لەشکری ئەمریکا
زیاتر نیشـان بده