شه‌وى پینجشه‌ممه چه‌كدارانی داعش به پینج ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو و شه‌ش خوكوژه‌وه خۆیان گه‌یاندووەته ناو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و پۆلیسی قه‌زای مه‌خمور و ته‌قاندووەته‌وه و كه به‌و هۆیه‌وه ژمارەیەک پیشمه‌رگه و پۆلیس گیانیان له ده‌ستدا
ڕۆژی شه‌ممه پاش شه‌ڕو پێکدادانێکی قورس له نێوان سوپای عێراقی و چه‌كدارانی داعش له گوندی مه‌هانه و نه‌سیر نزیكه‌ی دوو هه‌زار هاووڵاتی عه‌ره‌بی ئه‌م گوندانه له ده‌ست چه‌كدارانی داعش هه‌ڵهاتوون و خویان گهیاندۆتە ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی پێشمەرگە و له بنكه‌ی وه‌رزش و لاوانی قه‌زای مه‌خمور نیشته‌جێ كراون.
رۆژی پێنجشه‌ممه به‌رپرسانی میحوه‌ری مه‌خمور رایانگه‌یاند سوپای عێراقی پشت به‌ستن به فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان هێرشی كردووته سه‌ر بنكه و مۆڵگه‌كانی چه‌كدارانی داعش و توانیویانه چه‌ند گوندێك له میحوه‌ری مه‌خمور كۆنترۆڵ بكه‌ن.
باڵیۆزی ڕووسیا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ هاوكاری کردنی پێشمەرگە لەڕووی سەربازییەوە لە شەڕ دژ بە داعش نیشاندا و هەر لەو کۆبونەوەیەدا باس لە پرۆسەی سیاسی ئاییندەی عێراق، ئازادكردنی موسڵ، قه‌یرانه‌كانی ناوچه‌كه و شه‌ڕی داعشی كراوه.
پاش کۆبونەوە ڕاگەێندراوەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان راگهیهنراوێكیان بڵاوکردەوە كه تێیدا هاتووه، لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا لەسەر چەندین بنەمای بنەڕەتی بۆ چارەسەر و بەرەوپیرەوە چوونی داخوازییەكانی گەلی كوردستان و پاراستنی ئەزموونی هەرێمی كوردستان كۆک بوون.
له سنووری قه‌زای چۆمان شه‌ڕ ده‌كه‌وێته نێوان دوو بنه‌ماڵه‌ی گوندی شێركاوه و دێگه، له ئه‌نجامدا ئه‌ندامێكی خولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان كه سه‌ر به لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو به ناوی شێخ فه‌تاح دێگه‌یی ده‌كوژرێت و تەرمەکەشی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری ده‌كرێت
حزبی سۆشیالیست دیموكراتی كوردستان هه‌ستاوه به داخستنی باره‌گاكانیان له هه‌ریه‌كه له شاره‌كانی هه‌ولێر و سۆران و دهۆك، چونكه وه‌ك خویان ده‌ڵێن ماوه‌ی 27 مانگه بودجەیان له حكومه‌ت وه‌رنه‌گرتووه
ڕۆژی شه‌ممه له پیرمام كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی و مه‌كته‌بی سیاسی به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌رێوه‌چوو بارزانی فەرمانی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی چاکسازی بۆ به‌رپرسانی حزبه‌كه‌ی دەرکردووه، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتۆگۆ له سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت ئه‌و لیژنانه‌ی كه‌وا دروست ده‌كرێن چۆن ده‌بێت و كێ تێیدا به‌شدار ده‌بێت و كه‌ی ده‌ستپێده‌كات،
سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا باسی قه‌یرانی دارایی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و پێی وایه زیاتر له 95% داهاتی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر نه‌وته و نه‌وتیش ئێستا دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینیوه
حكومەتی عێراق و ئێران لە سەر ئەوە رێكەوتبوون كە زیندانیان یەكتر ئاڵۆگۆڕ بكەن لەم بارەیەوە چەندین جار زیندانیان ئاڵۆگركردووە لە نێو ئەو زیندانیانە هاووڵاتیانی كوردی هەرێمی كوردستانی تێدا هەبووە كاتێك رادەستی عێراق كراون
لوقمان عەبدوڵڵا شێخە كارگێری مەڵبەندی 3 ی یەكێتی نشتیمانی كوردستان لە هەولێر كوژرا ، كوشتنی ئەم كارگێرەی مەڵبەندی سێی یەكێتی وەک باس دەكرێت بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە بووە نەک سیاسی و لە لایەن برازایەكی خویەوە كوژراوە.
مه‌سعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و لە هەمان كاتدا سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان چه‌ند بڕیارێكی گرنگی سه‌باره‌ت به پێداچوونەوە بە موڵك و ماڵی بەرپرسان و كەسانی سەر بە پارتی و ئەوانەی لەژێر سێبەری پارتیدا كاریان كردووە دەركرد
ئامانج عەبدوڵڵا رایگەیاند لە نێوان هەردوو ساڵی 2014 و 2015 زیاتر لە 388 هاووڵاتی باشووری كوردستان بوونەتە قوربانی، لە دواین ئاماریشدا 88 كەس دۆزراونەتەوە
رۆژی هەینی فڕۆكە شەڕكەرەكانی هاوپەیمانان بە رابەرایەتی ئەمەریكا سێ جار هێرشیان كردە سەر داعش لە میحوەری ناوەران و تێیدا زەرەر و زیانێكی زوری مادی و بە تایبەتی گیانیان بە داعشی گەیاندووە كە چەندین چەكداریان لێ كوشتووە
بەبۆنەی 70 هەمین سـاڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردسـتان، ئەمڕۆ پـێـنجشەممە لە هۆڵی سەعەد عەبدوڵڵا لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردسـتانی عێراق مەارسیمێـک سـازکرا
فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوكردەوە لەسەر دۆخی هەرێم و تێیدا هاتووە پارتی ده‌یه‌وێت خه‌ڵك و هێزه سیاسیه‌كان ڕابهێنێت له‌گه‌ڵ زوڵم، یاسا شكێنی، سزادانی خه‌ڵك
دوای ئەوەی پارێزەرێك لە شاری هەولێر دیارنامێنێت و دواتر تەرمەكەی دەدوزرێتەوە خوێندنەوەی جیاجیای بۆ دەكرێت، سەندیكای پارێزەرانی كوردستان بەیاننامەیەكی بڵاوكردبوو
سەلیم شوشکەیی لابردنی خۆی لە وتاربێژی مزگەوت بۆ ململانێی نێوان حیزبەكانی كوردستان دەگێڕێتەوە و پێی وایە سزایەكی سیاسییە .
بۆ جاری دووەمە ئاشتون كارتەر وەزیری بەرگری ئەمەریكا سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات و لە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر یەكەم هەنگاوی چاوی بە سەرباز و راوێژكارانی ئەمەریكا كەوت
شەوی سێ شەممە كاتژمێر 10 بە كاتی كوردستان لە لایەن ئۆتۆمبیلێکی جۆری لاندکرۆزەری ڕەش تەقە لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كراوە لە شاری هەولێر وەك ئەندام و پاسەوانانی مەكتەبی سیاسی یەكگرتوو دەڵێن
زیاتر نیشـان بده