ڕۆژی یەكشەممە لە هەولێر كۆنفرانسی یەكسانی جێندەری و ستراتیژیەتی بەهێزكردنی پێگەی ژنان لە هەرێمی كوردستانی عێراقدا بەڕێوەچوو،
ڕۆژی هەینی ژمارەیەکی تر لەو کۆچبەرە کوردانەی بێلاروس گەیشتنەوە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، یەکێک لەو کۆچبەرانە دەڵێت بە زۆر ئێمەیان گەڕاندەوە.
بەشێکی زۆر لە خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان دەیانویست گردبوونەوە و خوپێشاندان بکەن بۆ گەڕانەوەی دەرماڵەکانیان بەڵام وەک خۆیان باسی لێوەدەکەن لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بڵاوەیان پێکراوە.
لە هەولێر لەژێر دروشمی چیتان دەوێ خوێندکاران دەرماڵە مافی خۆتان، گردبوونەوەی بەشێک لە خوێندکارانی کولێژ و پەیمانگەکان بەڕێوەچوو تێیدا داوای سەرەکی ئـامادەبووانی گردبوونەوەکە گەڕانەوەی دەرماڵەکانیان بوو.
خاوەن زەویـیەکانی هەشتی حەسارۆکی شاری هەولێر ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە 18 هەزار خێزان بۆ ماوەی 18 ساڵە لە حەق و مافی سەرەتایی خۆیان بێ بەشکراون
ڕێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان سکاڵای یاساییان تۆمارکردووە لە دژی ئەو کەسانەی کە هێرشیان کردووەتە سەر ڕۆژنامەنووسانی چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندن.
خاوەن كار و بەرهەمە خۆماڵیەكان و بەشێكی زۆر لە هاووڵاتیانی شار و شارۆچكە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان ئامادەی فیستیڤاڵی هەنار و ناساندنی بەرهەمە خۆماڵیەكان بوون بۆ كڕین و فرۆشتن و ساخبوونەوەی ئەو بەرهەمانە.
بڕیارە لیژنەیەکی کاربەدەستە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان سەردانی وڵاتانی بێلاڕوس، پۆڵەندا و لیتوانیا بکەن بە مەبەستی ئەوەی لە نزیکەوە هەوڵ بدەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ئەو کۆچبەرانە
ڕۆژی دووشەممە دادگاییکردنی چوار ڕاگیراوی پارێزگای دهوک لە دادگای تاوانەکانی دووی هەولێر بەڕێوەچوو، لە دانیشتنەکەی دادگادا بڕیاری سزادانی هەر چوار کەسە دەرچوو
پێنج برا لە رێگەی پڕۆژەیەکەوە کار لەسەر ئەوە دەکەن خەڵکی گوندەکانی ناحیەی سیدەکان و دەڤەری برادۆست بەگشتی لە مەترسیەکانی مین و تەقەمەنی هۆشیاربکەنەوە.
دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی خوێندکارانی 12 ئامادەیی ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکاران و قوتابیان ناڕەزایی خۆیان لەمەڕ ئەنجامەکان دەربڕی و داوا دەکەن كێشە و گرفتەكانیان چارەسەر بكرێت چونكە بەشێكی زۆر لەو قوتابی و خوێندكارانە نمرەی بەرزیان هێناوە بەڵام لەو كولێژانە وەرنەگیراون كە پێویستی دەكرد وەربگیرێن
ڕۆژی پێنجشەممە لە دادگای تاوانی دووی هەولێر دادگاییکردنی پێنج لە ڕاگیراوانی پارێزگای دهۆک بەڕێوەچوو لەو دانیشتنەدا بڕیاری ئازادکردنی ئەو پێنج کەسە درا
بڕیار وابوو ڕۆژی چوارشەممە دادگاییکردنی چوار لە ڕاگیراوانی پارێزگای دهۆک لە دادگای هەولێر بەڕێوەبچێت، بەڵام دادگاییکردنی ئەو چوار کەسە بۆ کاتێکی تر دواخرا
ڕۆژی سێشەممە دادگایی کردنی هەریەک لە مامۆستا بەدەل بەرواری و ڕۆژنامەنووس ئومێد بەروشکی لە دادگای هەولێر بەڕێوەچوو و لەو دانیشتنەدا دادگا بڕیاری یەک ساڵ زیندانی کردنی بۆ ئەو دوو کەسە دەرکرد.
ڕۆژی یەکشەممە لە سەرتانسەری عێراق و هەرێمی کوردستان پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەرێوەدەچێت، و خەڵکی ڕوو لە بنکەکانی دەنگدان دەکەن بۆ گەیاندنی دەنگی خۆیان
ڕۆژی یەکشەممە لە سەرانسەری عێراق پرۆسەی دەنگدانی گشتی بەڕێوەدەچێت بۆ ئەو مەبەستەش بەپێی زانیاریەکان هەم لە ڕووی گەشتیاری و هەمیش لەڕووی بازرگانیەوە فڕۆکەخانەکان و خاڵە سنووریەکان دادەخرێن.
ڕۆژی هەینی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بەڕێوەچوو کە تێیدا هێزە ئەمنیەکان و زیندانیانی سیاسی و ئاوارەکانی عێراقی ڕوویان کردە بنکەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
بەپێی هەواڵی چەند میدیایەکی هەرێمی کوردستان چەند ئەندامێکی هەدەپە لە هەولێر دەستگیرکران, ئەندامێکی هەدەپەش دەڵێت "هەندێک لێکتێنەگەیشتن دروست ببوو و لەگەڵ ئاسایش دانوستانمان کردووە "
ڕۆژی چوارشەممە بڕیاروابوو كە دادگاییكردنی پێنج لە ڕاگیراوانی پارێزگای دهۆک بە ناوەكانی سلێمان كەمال، عامر خالد، سلێمان موسا، فرسەت ئەحمەد و جەمال خەلیل لە دادگای تاوانی دووی هەولێر بەرێوەبچێت بەڵام دادگاییكردنەكەیان بۆ كاتێكی تر دواخرا، ئەم دواخستنە نیگەرانیەكی زۆری لای كەسوكاری ڕاگیراوان دروستكرد.
بڕیار وابوو ڕۆژی دووشەممە لە دادگای تاوانی دووی هەولێر دادگاییکردنی هەریەک لە چالاکوانانی بادینان مەسعود عەلی و بەندەوار ڕەشید و کارکەر عەباس و شێروان تەها بەڕێوەبچێت بەڵام جارێکی تر دادگاییکردنەکەیان دواخرا و ئەمەش نیگەرانیەکی زۆری لای کەسوکاری ئەو ڕاگیراوانە دروستکرد.
زیاتر نیشـان بده