هەروادێ و دەنگی داواکارییەکان گەورەتر دەبن بۆ زیاترکردنی ژمارەی کورسییەکانی نوێنەرایەتیکردنی ئێزدییەکان لە پەرلەمانی عێراقدا.
وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند بۆ هەماهەنگی كردنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، دەوامی ناوەندەكانی خوێندنی حكومی لە 6ی مانگ ڕادەگیریت و لە 12ی مانگ دەستپێدەكاتەوە.
لە ناحیەی هەریری سەر بە قەزای شەقڵاوە بەهۆی کێشەی زەوی و کۆمەڵایەتیەوە شەڕە تەقە دروست دەبێت و بەو هۆیەوە سێ کەس گیان لەدەست دەدەن و سێی تریش برینداربوون و دەگوترێت برینی یەکێک لەو بریندارانە سەختە.
سەرپەرشتیاری تۆڕی شەمس بۆ چاودێری هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرای دەکات هاوپەیمانێتیەکیان ڕاگەیاندووە کە لە حەوت تۆڕ پێکهاتووە کۆی گشتی چاودێرەکانیان دەگاتە 10 هەزار چاودێر لەسەرانسەری عێراق بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
کاربەدەستێکی لقی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرای دەکات کە ئامادەکاریەکانیان بەردەوامن لە دابەشکردنی کارتی دەنگدان و ڕاهێنانی کارمەندان و کردنەوەی وەرشە بۆ کارمەندانی کۆمسیۆن بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەرانيش کارتی دەنگدان بەسەر ئاوارەکان دابەش دەکەن.
کاندیدەکانی کریستیان هەوڵی بەدەستهێنانی متمانەی خەڵکی کریستیان دەکەن بۆ وەرگرتنی تاکە کۆرسیەکەی پارێزگای هەولێر و هاوڵاتیانیش داوای خزمەتگوزاری دەکەن.
لە هەولێر دژی کەمی خزمەتگوزاری بۆ گەڕەکی تۆبزاوای ئەحمەدی ژمارەیەک لە هاوڵاتی و دانیشتووانی ئەو گەڕەکە خوپێشاندانیان ئەنجامدا و داوایان لە کاربەدەستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد کە کێشە و گرفتەکانیان بۆ چارەسەر بکرێن لەوانەدا قیرتاوکردنی ڕێگاو بانەکان
ڕۆژی شەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە هەولێر خاتوو ڤیۆلا ڤۆن کرامۆن سەرۆکی چاودێران لە نێردەی یەکێتی ئەوروپا بۆ چاودێری هەڵبژاردنەکانی عێراق،
بەهۆی کێشەیەکی نێوان دوو بنەماڵە لە قەزای خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر چوار کەس کوژران و چواری تریش برینداربوون بەپێی کەسو کاری ئەو کوژراو و بریندارانە و برینی یەکێک لەو بریندارانەش سەختە،
بڕیاری دواخستنی دادگاییکردن و یەکلاییکردنەوەی کەیسەکانی هەردوو ڕاگیراو مامۆستا بەدەل بەرواری و ڕۆژنامەنووس ئومێد بەرۆشکی نیگەرانییەکی زۆری لای کەسوکاری ئەو دوو ڕاگیراوەی دروستکرد چونکە وەک خۆیان دەڵێن زیاتر لە یەک ساڵە ئەو دوو کەسە ڕاگیراون وداوای ئازادكردنیان دەكەن.
بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەبارەی ژمارەی ئەو درۆنانە و پشێوی نێو فڕۆكەخانە لەكاتی ئەنجامدانی هێرشەكە، دەڵێت تەنها یەك گەشت هەبووە و فڕۆکەکەمان لە ئاسمان هێشتەوە تا دڵنیابووین كە هیچ زیانێك بە فڕۆكەخانەكە نەگەیشتووە.
بەرپرسی دەزگای فەرماندەی هێزی پێشمەرگەی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ئاشکرای کرد بە سێ فرۆکەی بێفرۆکەوان و تۆپخانە هێرشی ناوچە سنوریەکانی هەرێمی کوردستان کراوە و زیانێکی زۆری دارایی بە خەڵکی ئەو ناوچانە گەیشتووە بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.
ڕۆژی چوارشەممە دادگاییکردنی پێنج لە چالاکوان و مامۆستایانی پارێزگای دهوک لە دادگای تاوانی دووی هەولێر بەڕێوەچوو، بەڵام بڕیاری دواخستنی درا. پاش هێنانی ڕاگیراوان بۆ دادگا و ئامادەبوونی دادوەر و پارێزەران و ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی کوردستانی عێراق،
فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی کەمپی ڕۆستەم جودیان کرد لە مەخمور و بەپێی کاربەدەستانی کەمپەکە ژنێک و منداڵێک برینداربوون و زیانی ماددیش بەر بە 10 ماڵی نێو کەمپەکە کەوتووە
ڕۆژی چوارشەممە کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی کوردستانی عێراق دەستپێدەکاتەوە بڕیار وایە لەم وەرزەی یاسادانانی پەرلەماندا چەندین پڕۆژە و پێشنیازە یاسا بخرێنە بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی پەرلەمان و دوای گفتووگۆکردنیان پەسەند بکرێن،
دوای کۆبوونەوەکەش لە پرێس کۆنفرانسێکدا ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا دەڵێت " لە ڕۆژانی داهاتوودا فەڕەنسا یارمەتی و کۆمەک دەگەیەنێتە نەخۆشخانەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە و هاوکاریەکانمان بەدەوام دەبێت."
کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان کاردانەوەی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا زۆرێک لە کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان و عێراق و چاودێرانی سیاسی بۆچوون و بەراوردی جیاجیا لە نێوان حکومەتەکانی ئەفغانستان و عێراق و هەرێمی کوردستان دەخەنە ڕوو
ئەندامێکی لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی کوردستانی عێراق ئاشکرای دەکات کە دوو ڕاپۆرتی قۆناغەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی هاتووەتە پەرلەمانی کوردستان کە کاری گرنگ و دڵخوشکەری تێدابووە
هەلز ئەحمەد ئەندامی پەرلەمانی کوردستانی عێراق لە لیژنەی پەروەردە و فێرکردن لە وتووێژێکیدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت "دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ هیچ بارگرانیەکی دارایی ناخاتە سەر حکومەت بەڵکو 18%ی میلاکی وەزارەتی پەروەردە لە مامۆستایانی وانەبێژ پێکهاتووە".
زیاتر نیشـان بده