ژمارەیەک لە سیاسەتمەداران و ڕۆشنبیران سەردانی بنەماڵەی دەدە ئۆغڵویان کرد بۆ هاوخەمەی دەربڕین لەمەڕ کوشتنی حەوت ئەندامی ئەو خێزانە کە لە سی ئەم مەنگە لە شاری کۆنیای تورکیا لەلایەن چەکدارێکەوە کوژران.
پەرلەمانتارێکی هەدەپە کە لە پەرلەمانی تورکیا دەرکرا و ڕاپـێچی زیندان کرا، دەڵێت پاش ئەوەی 96 ڕۆژی لە زیندان بردەسەر و دواتر بێ تاوانی سەلمێنرا و ئازادکرا و گەڕاوەتەوە پەرلەمان، تەنیا پـێیان وتووە "ببورە".
بە پێی ئامارەکانی ئەم دواییانە پەتای کۆڤید – 19 گەیشتووەتە بەرزترین ئاست لە تورکیا و ڕۆژانە زیاتر لە 55 هەزار کەس دووچاری ڤایرۆسەکە دەبن و زیاتر لە 250 کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستدەدەن.
شەوی ڕابردوو پۆلیس لە ئانکەرە چووە ماڵی عومەر فاروق گەرگەرلیئۆغڵوی پەرلەمانتاری هەدەپە و بە زۆر برا بۆ زیندان.
پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) لە 1ی شەش دەستی بە "بەرنامەی تێکۆشانی دیموکراتیک" کرد. وەکو بەشێک لەو چالاکییەی ڕۆژی دووشەممە، هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا "بانگەوازی ئاشتی" ڕاگەیاند.
پارتی دیموکراتی گەلان لە 15 ی مانگی شەش ڕێپێوانێکی بە ناوی ڕێپێوانی " دژ بە کودەتای سیاسی" لە جولەمێرگ و ئەدیرنەوە دەستپێکرد و ڕۆژی شەممە لە ئانکەرە بە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی کۆتایی پێهات.
مشتومڕەکان لەسەر هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییانەی تورکیا کیشەو ئاڵۆزییەکی زۆر دروست دەکەن. لە نێو ئەو گرفتانەشدا یەکێک لە بابەتە هەر گرنگەکان کێشەی کوردە.