ڕۆژی 25ی ئەم مانگە هێزەکانی سوریای دیموکرات نزیکەی 900 کەسیان ئازاد کرد کە بە تۆمەتی ئەندامێتیان لەگەڵ داعش دەستگیرکرابوون.
ئاژانسی ئەمەریکا بۆ بەرەوپێشبردنی نێونەتەوەیی ناسراو بە USAIDڕایگەیاند لەسەر داوای جووتیارانی سوریا سێ هەزار تۆن تۆوی گەنمیان بۆ ڕەوانە دەکات.
ئۆفیسی ڕاگەیاندنی هەسەدە (هێزەکانی سوریای دیموکرات) ڕایگەیاند ڕۆژی سێشەممە مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی هەسەدە نامەیەکی بۆ سەرۆک وەزیری عێراق مستەفا کازمی ناردووە.
ڕەوشی بڵاوبوونەوەی شەپۆلی چوارهەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کەوتۆتە ئاستێکی مەترسیدارەوە.
هێزەکانه سوریای دیموکراتیک هەسەدە رۆژی چوارشەممە ڕایانگەیاند کە هێزەکانیان وەڵامی هێرشێکی تورکیایان لە ناوچەی عەین عیسا داوەتەوەو هێرشەکەیان تێکشکاندووە.
ڕۆژی چوارشەممە 324 کەس لە خێزانەکانی چەکدارانی داعشی سوریایی، کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون،لە کەمپی هۆل دەرکران و ڕەوانەی شاری ڕەقە کران.
ئەمەریکا داوا لە کوردەکانی سوریا دەکات بگەڕێنەوە سەر مێزی دانوستاندن جێگری نێردەی ئەمەریکا بۆ سوریا دەیڤد براونستین جارێکی تر کۆبونەوەیەکی ئۆنلاینی لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نەتەوەیی کورد لە سوریا ENKS ئەنجام دا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات ناسراو بە هەسەدە لە ڕاگەیاندنێکدا ئەنجامەکانی ئۆپەراسیۆنی پاککردنەوەی گوندەکانی دەوروبەری ڕەقەی بۆ ڕای گشتی ئاشکرا کرد.
ڕۆژی سێشەممە 27ی ئەم مانگە، سەدان کەس لە دانیشتوانی شاری قامشلۆ یادی قوربانیانی تەقینەوەکەی ساڵی 2016یان کرەوە.
لە ڕۆژی جیهانی دژ بە ئەشکەنجەدان و ڕەفتاری نابەجێ، قوربانیانی ئەشکەنجەدان باس لە بەسەرهاتەکانی خۆیان بۆ دەنگی ئەمەریکا دەکەن.
لە ڕۆژی جیهانی بێوەژناندا، ژنەکان لە گوندی ژنواری باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا باس لە ژیانی خۆیان لەو گوندەدا دەکەن و دەڵێن لەوێ بەسەربەرزی دەژێن.
لەم ڕۆژەدا بێوەژنەکان چیرۆکی ژیانی خۆیان دەگێڕنەوە کە چەند بە زەحمەتیدا تێپەڕبوون تا بتوانن بەبێ هاوسەرەکانیان منداڵەکانیان گەورە بکەن.
ئەنجومەنی نیشتمانی کوردی سوریا (ئەنەکەسە) ڕاگەیاندنێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە داوای نەسر ئەلحەریری سەرۆکی هاوبەندی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە سەرۆکی تورکیا بۆ دەستگردن بەسەر ناوچەی دیکەی ژێر دەسەڵاتی هێزە کوردیـیەکانی سوریا
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند لە هەرێمی کوردستانی عێراق 3 نوێنەری بەڕێوەبەرایەتیـیەکەیان لەلایەن هێزە ئاسایشیـیەکانەوە دەستگیرکراون لەو کاتەی چووبوون بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر
نیوەڕۆژی ئەمڕۆ چوارشەممە لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێک بە زرێپۆشێکی لەشکری هێزەکانی ڕوسیادا 4 سەرباز بریندار بوون. بە پێی سەرچاوەیەک لە شوێنی ڕووداوەکە، تەقینەوەکە لە گوندی ئەسەدی لە ڕێگای سەرێکانی ڕوویداوە.
ڕۆژی چوارشەممە 59 خێزانی سوریایی کەسوکاری داعش لە کەمپی هۆل دەرکران و ڕەوانەی ناوچەی سیرینی هەرێمی فوراتکران.
سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ماتۆرێکی بۆمبڕێژکراو لە گوندی حومر کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی حەسەکە لە سەر ڕێگای نێوان حەسەکە و هۆل لە باکوری سوریا تەقییەوە.
فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک ژەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی، جەختی لەسەر مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی لە ناوچەکە کردەوە تا سەرکەوتنی تەواو بەسەر داعش بەدەستبێت و پشتیوانی لە بەرێوەبەرایەتی خۆسەر کرد.
زیاتر نیشـان بده