شه‌وی چوارشه‌ممه سێ ته‌قینه‌وه له ناوچه‌یه‌کی زۆرینه کرستیانی شاری قامیشلو خه‌ڵکی سیڤیلیان کرده ئامانج و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 16 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتدا و زیاتر له 26 که‌سیش برینداربوون
چەند ڕۆژێـکە دوو ڕۆژنامەوان لە شاری قامیشلو لە لایەن هێزەکانی ئاسایشی شارەکەوە دەستگیرکراون بە تاوانی بڵاوکردنەوەی هەواڵێـکی ناڕاست. ئەمەش بووەتە مایەی ناڕەزایـیبوونی ڕۆژنامەوانان
لەم دوایـیانە دوو کۆنگرە بۆ ئۆپـۆزسیۆنی سوریا سازکران کە یەکێـکیان لە ڕیازی پایتەختی عەرەبسـتانی سعودیـیە و ئەوی دیکەیان لە شاری دێرکی کانتۆنی جەزیرە
سێ ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو لە یەک کاتدا لە شاری تەل تەمری پارێزگای حەسەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان تەقیونەتەوە و لە ئاکامدا بە لایەنی کەم 15 کەس گیانیان لەدەسـتداوە و ژمارەیەک زۆر خەڵکیش برینداربوون
کۆنگرەی هێزەکانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریای دیموکرات لە شاری دێرکی کانتۆنی جزیرە ئەمڕۆ سێشەممە دەسـتیپێـکرد و بڕیارە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوامبێت
سەرچاوەیەکی لە هێزەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) بۆ دەنگی ئەمەریکای پشـتڕاستکردووەتەوە کەوا چەک و تەقەمەنی ئەمەریکا گەیشتووەتە دەسـتی هێزەکانیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش
هێرشی گروپە چەکدارە توندڕەوەکانی سوریا بۆ سەر گەڕەکی کوردان لە شاری حەلەب وا بۆ سێ هەفتەیە بەردەوامە. گروپەکانیش بریتین لە بەرەی نوسرەی سەر بە ئەلقاعیدە و تابوری سوڵتان موراد و ئەحرار ئەلشام
خه‌ڵکی قامیشلو تێڕوانینی جودایان له به‌رامبه‌ر کۆچکردن هه‌یه، به‌شێـکیان خوازیارن کۆچ بکه‌ن به‌ره‌و وڵاتێـکی ئه‌وروپا تاوه‌کو له‌و ڕه‌وشه خراپه‌ی تیایدا ده‌ژین ڕزگاریان بـبێت، بهشێـکیش هه‌ن ده‌ڵێن وڵاتی خۆیان جێناهێڵن
ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو لە باکوری شاری حەسەکە تەقیوەتەوە و لە ئاکامدا بە لایەنی کەم 8 کەس گیانیان لەدەسـتداوە کە سیانیان لە هێزەکانی یەپەگە بوون
یەک لە تەقینەوەکان لە ناوچەیەکی باکوری شارەکە بوو کە زۆربەی دانیشتوانەکەی کوردن و بەهۆیەوە دەیان کەسی سیڤیل بوونەتە قوربانی و هەروەها 3 ئەندامی هێزەکانی ئاسایشیش گیانیان لەدەسـتداوە
لە ناوچەی گرێ سـپی ڕۆژهەڵات کە بە مەشهورەی فەوقانی ناسراوە و نزیکەی 4 کیلۆمەتر لە شاری گرێ سـپـیـیەوە دورە، ژمارەیەک چەکداری داعش لە دوو شوێن دەرکەوتوون و لەگەڵ هێزەکانی یەپەگە بە شەڕهاتوون
بەپـێی هەواڵەکان داعش لە شاری ڕەققە کەوتووەتە هەڕەشەکردن لە کوردەکانی شارەکە و فەرمانی پـێکردوون چۆڵی بکەن، ئەگەر نا ئەوا خۆی بۆ شوێنی دیکە ڕاگوێزیان دەکات
بەپـێی هەندێـک سەرچاوە، هێزەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە قۆڵی ڕۆژهەڵاتی گرێ سـپی چوونەتە بەشێکی شارەکەوە و هێزەکانی یەپەگەی هەردوو قۆڵی ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات یەکیان گرتووەتەوە و بەمەش ڕێگای نێوان هەردوو کانتۆنی کۆبانی و جەزیرە کراوەتەوە
هێزه‌کانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه به پشـتیوانی هێزی ئاسمانی هاوپه‌یمانان و هێزی کرستیانه‌کان وا بۆ زیاتر له دوو هه‌فته‌یه له باشوری شارۆچکه‌ی ته‌ل ته‌مر له کانتۆنی جه‌زیره ده‌سـتیانکردووه به هه‌ڵمه‌تێـکی گه‌وره له دژی داعش
له پاش هێرشه‌که‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی داعش بۆ سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشـتی ئاسایشی کوردی له شاری حه‌سه‌که و بۆردومانکردنی چه‌ند گه‌ڕه‌کێـکی شاره‌که به خومپاره، ئاسایشی گشتی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی شه‌وانه‌ی له شاره‌که داوه که له کاژمێر هه‌شتی شه‌وه‌وه ده‌سـتپـێده‌کات هه‌تا شه‌شی به‌یانی
ژماره‌یه‌ک چه‌کداری داعش هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر ناوه‌ندی ئاسایشی کوردی له شاری حه‌سه‌که و له ئه‌نجامدا هه‌موو هێرشبه‌ره‌کان کوژراون یان ده‌سـتگیرکراون. هاوکات داعش به خومپاره بۆردومانی چه‌ند ناوچه‌یه‌کی شاره‌که‌ی کردووه
ئه‌مسـاڵیش خه‌ڵـکی قامیشلو وه‌کو هه‌موو شاره‌کانی کوردسـتان بۆ ماوه‌ی 5 خوله‌ک به‌بێ ده‌نگی وه‌سـتان بۆ ڕێزلێنان له قوربانیـیانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا
هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیـیه‌کان له ڕۆژئاوای کوردسـتان ڕۆژی هه‌ینی به‌ڕێوه‌چوو و له کاژمێر 8 ی به‌یانی بنکه‌کانی ده‌نگدان به ڕووی هاوڵاتیان کرانه‌وه تاوه‌کو نوێنه‌رانی خۆیان ههڵبـبژێرن
نارین عه‌فرینی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه کوردیـیهکان له کۆبانی بووه‌ته جێی سه‌رنجی جیهان به‌و توانایانه‌ی هه‌یه‌تی له به‌ڕێوه‌بردنی شه‌ڕی دژی داعش له‌و شاره‌دا، که له هه‌موو لایه‌که‌وه به هێزه‌کانی داعش چوارده‌وره‌دراوه، جگه له‌و ڕێگه‌یه نه‌بێت که ده‌روازه‌ی کۆبانی به مورشیدبیناری تورکیا ده‌به‌ستێته‌وه
عسمه‌ت شێخ حه‌سه‌ن وه‌زیری به‌رگری کانتۆنی کۆبانی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ڕه‌تکرده‌وه که ده‌ڵێن گێڵ ڕۆزنبێرگ خانمه ئیسرائیله به ڕه‌چه‌ڵه‌ک کهندیـیهکهی په‌یوه‌ندی به هێزه‌کانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه کردووه له لایه‌ن داعشه‌وه ده‌سـتگیرکراوه
زیاتر نیشـان بده