ئاماده‌نین هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی بكه‌ین وه ته‌نانه‌ت هاوپه‌یمانیش له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه ناكه‌ین كه ده‌چنه بن شانی پارتی و یه‌كێتی بۆ ڕاستكردنه‌وه‌یان."
"پێم باش بوو بەم شێوازی هەڵبژاردنە کورد بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی عێراق نەکات، چونکە ئەوە زیانێکی زۆر لە ڕێژەی دەنگەکانی کورد دەدات"
"كه‌سێك ئه‌وه‌نده ئازابێت جا په‌رله‌مانی عیراقی بۆچیه بۆ دێت ده‌بێته ئه‌ندام،یا ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌كات بابێت له‌به‌غداد له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی بڵێت،بڕوام به‌یه‌كپارچه‌یی خاكی عیراق نیه."
"ئه‌وانه‌ی ڕه‌خنه‌ی سوێند خواردنه ده‌ستوریه‌كه له‌من ده‌گرن،خۆیان پاشكۆی وڵاتانی ده‌ره‌كی و بێگانه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ركه‌س ئه‌و قسانه بۆ من ده‌كات با بۆخۆی بكات نه‌ك من."
"پەیامنێر و ڕۆژنامەنوس هەبووە لە ئیشەکەی خۆی دەرچووە و بۆتە بەشێک لە خۆپیشاندەران، لە هەمان کاتدا ئێمە بە دواداچونمان کردووە و دەستنیشانمان کرد کە هەندێک لە خۆپیشاندەران بە چەک و چەقۆوە هاتبونە خۆپیشاندانەکان."
ئەم فرە لیستیەی کورد بۆ هەڵبژاردنی ئەم جارەی پەرلەمانی عیراق دیاردەیەکی تەندروست نیە، پارتی دیموکراتی کوردستانیش وەک گەورەترین حیزب هەوڵ دەدات لە دوای هەڵبژاردنەکان هەموو لیستە کوردییەکان لە یەک لیستدا یەک بگرن
"لایه‌نه كوردییه‌كان به‌یه‌ك لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانیان نه‌كرد چونكه پارتی و یه‌كێتی ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كانیان وا تێكداوه هه‌لومه‌رجێكی وایان هێناوه‌ته ئاراوه كه‌ناكرێت هه‌مووان به‌یه‌ك لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ین"
"لیستی هه‌ڵبژاردنی گۆڕان و كۆمه‌ڵ و هاوپه‌یمانی به‌ناوی ئه‌لوه‌ته‌نه،مه‌به‌ستیان وه‌ته‌نی عیراقه،هیوادارین بتوانن خزمه‌تی وه‌ته‌نی عیراق بكه‌ن،ناوه‌كه‌ش دوركه‌وتنه‌وه‌یه له‌شوناسی كوردایه‌تی و كوردستانی بوون"
"یەکێک لەو کەسانەی باس دەکرێت و ناوی دەهێنرێت منم، بەڵام ئەو کەسەی لیژنەی لێکۆڵینەوە لەسەر من پێکدێنێت سەری باوکیشی لە تاشە بەردی دا لەبەر ئەوەی من یەکێتیم، وە هیچ کەس هێزێک ناتوانێت من لە یەکێتی دەربکات"
جموجۆڵی گوماناویش هەیە کە لە ناو یەکێتیدا خەڵکانێک هەن کە کار بۆ بەرهەم دەکەن، بۆیە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکهاتووە لەسەر ئەو کەسانە،دوای لێكۆڵینه‌وه لیژنه‌كه بڕیارده‌دات."
"هه‌موو كاتێك دادگا كاریگه‌ری خۆی هه‌بووه،له دادگا كاری زۆر كراوه و ڕێ و شوێنی توندیش به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه گیراوه‌ته به‌ر كه پێشێلكارییان به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران یا هه‌ركه‌س پێشێلكاری كردبێت گرتۆته به‌ر به‌ڵام دادگا كاره‌كانی خۆی ناداته ڕاگه‌یاندنه‌كان."
"لە ئێستادا مەترسی گەورە ڕاستەقینە لەسەر شەنگال بەتەنها گەڕانەوەی پێشمەرگەیە بۆ ناو شەنگال،خەڵكی ڕاستەقینەی شەنگال و ئێزیدی نایانەوێت پێشمەرگە بگەڕێتەوە دەیانەوێت سوپای عیراق لەناو شەنگال بێت "
" ئه‌وه ڕاست نیه و كه‌س بۆ ڕۆیشتنی په‌كه‌كه نه‌گریاوه، بەڵکو کۆمەڵێک خەڵکی"شه‌لاتی" خۆیان بوون كه مێشكیان شۆراوه و ده‌رزی و حه‌بیان پێدراوه ئه‌وانه ته‌مسیلیان ده‌كرد و پێده‌كه‌نین."
"له‌م چه‌ند مانگه‌ی دواییه‌دا خه‌ڵكی شه‌نگال زۆر بێزاربوون له په‌كه‌كه،چونكه وه‌ک وتم،به‌سه‌دان كوڕ و كچی ده‌ساڵ و دوانزه سالان بردووه لهمهقهڕهكان كردویانه به‌چه‌كدار،وه له خانه‌سور خه‌ڵك ده‌ڵێن ماڵ و كه‌لوپه‌لمان براوه."
پەیامنێری کەناڵی ئاسمانی کوردسات دەڵێت ئەمڕۆ سێشەممە لە کاتی ڕوماڵکردنی خۆپیشاندانی مامۆستایان لە قەزای ئاکرێ لەلایەن ئاسایشی پارتیەوە هێرشی کراوەتەسەر و دەموچاویان شکاندووە
"حه‌یده‌ر عه‌بادی ڕاست ناكات و درۆ ده‌كات و خوا ڕووی ڕه‌ش بكات ده‌یه‌وێت هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵوه‌شێته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕاستگۆ بوایه له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وا ده‌بوو چوار ساڵ بوایه پاره‌ی جوتیارانی هه‌رێمی بناردایه."
"له‌ناو یه‌كێتیدا هه‌ر به‌دوو كه‌س یا چه‌ند كه‌سێك ئاڕاسته‌یه‌ك هه‌ن من خۆشم سه‌ری لێ ده‌رناكه‌م ئاڕاستهكان چین و مه‌به‌ستیان چیه؟ئه‌جێندایان چیه؟"
"به‌رپرسه‌كه ناسراوه له‌ناو خه‌ڵكدا ته‌نانه‌ت هه‌رگیز به‌بیرمدا نه‌هاتووه ئه‌و به‌رپرسه ته‌كلیفی وام لێبكات."
كۆمه‌ڵێك فه‌رمانبه‌ری بندیوار هه‌ن كه (سودانی و ئێرانی و لیبی)ن ئه‌مانه به فه‌رمانبه‌ر دامه‌زراون،وه هه‌ندێك خه‌ڵكیش هه‌ن عه‌ره‌بن و دامه‌زراون به وه‌زیری خانه‌نشین له‌هه‌رێمی كوردستان یه‌كسه‌ر دامه‌زراون و خانه‌نشین كراون به‌پله‌ی وه‌زیر كه هه‌ر وه‌زیریش نه‌بوون له‌كوردستان."
جەنابی كاك نەوشیروان و هەندێك لەبەرپرسانی بەڕێزی گۆڕان پێیان وتم:گوێ مەدە بەو قسانە تۆ لەبەر ئەوەی كارێكی زۆرت لەبەر دەست بووە هەركات كەسێك ئیشێكی نایاسایی داوای لێت كردبێت بۆت نەكردبێت ئیتر ئەو تۆمەتانەت بۆ دروست دەكات."
زیاتر نیشـان بده