پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی گرێبەستێکی نەوتی لە نێوان کۆمپانیایەکی ئەمریکی و هێزەکانی سوریای دیموکرات، هەڵایەکی میدیایی زۆری لێ کەوتە، جگە لەوەش ناڕەزایەتی هەردوو حکومەتی تورکیا و سوریا
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمەریکایی ڕاپـۆرتێکی لەسەر عێراق بڵاوکردووەتەوە بە ناونیشانی "لە ناو عێراقی چەتەسالاریدا" . ڕاپـۆرتەکە دەڵێت گەندەڵیـیەکی زۆر ئەو وڵاتەی گرتووەتەوە و زۆربەی سیاسیـیەکان و حزبەکان دەستیان لەو گەندەڵیـانەدا هەیە.
پاش ماوەیەک دابڕانی سیاسی نێوان پارتی و یەکێتی وەک دوو حیزبی دەسەڵات دار لە هەرێمی کوردستان، دواجار جێگری سەرۆکی پارتی دیموکرات نێچیرڤان بارزانی و هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی پاڤێڵ تاڵەبانی لە پیرمام کۆبوونەوە
لەوەتەی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق موستەفا کازمی دەست بەکار بووە، هەندێ گۆڕانکاری هێناوەتە کایەوە، سەرەڕای ئەوەی بەربەستی زۆری سیاسی
یەکێک لەو پزیشکانەی کە بەخۆی بەرپرسی بنکەی تەندروستی عەلی ناجی بوو، تایبەتە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی. پاش تووش بوونی خۆی و خێزانی بە کۆڤید 19 زیاتر لە 20 رۆژ کەرەنتین بووە
کوشتنی شیکەرەوەی سیاسی و ئاسایشی دکتۆر هیشام هاشمی لە بەغداد لە لایەن چەکداری نەناسراوەوە، شەپۆلێکی توندی ناڕەزایەتی بەدووای خۆیدا هێناوە، لە نێو توێژی رۆژنامەوانان و نووسەران و لێکۆڵەرەوان
دوا بەدوای بڵاوبوونەوە و تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان و بە تایبەتیش لە شاری سلێمانی ، ژمارەی تووشبوان و رێژەی مردنیش بەرەو زیادبوون چووە، وەک ئەم پزیشکەش ئاماژەی بۆ دەکات
سەرتیپ دەڵێت "ببینە داهاتی مانگی ڕابردووی فرۆشتنی نەوتی هەرێم 312 ملیۆن دۆلار بووە، 86 ملیۆن دۆلاری بۆ ماوەتەوە، ئەو بڕە پارەیە بۆ کۆمپانیاکانی نەوت سەرفکراوە کە هی بەرپرسە یان هی حیزبە، پارەی ئەو هەرێمە بۆ کۆمپانیاکانی نەوتە"
هاتنی تورکیا بۆ نێو خاکی عێراق و لە رێگەی هەرێمی کوردستانەوە، ساڵانە بەهۆی هەبوونی پەکەکەوە رووییان داوە، بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانیان یان شەڕ لە سەر سنووری نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیادا
بڕیاری کەمکردنەوەی موچەی فەرمانبەران لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، ناڕەزایەتیـیەکی زۆری ئەو توێژەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێ کەوتووەتەوە، لە شاری سلێمانیش خۆپیشاندان بەڕێوە چوو
هەرچەندە دروشمی کابینەی نۆهەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان چاکسازییە و بەردەوام لە زاری سەرۆکی وەزیرانیشەوە ئاماژەی بۆ دەکرێت، وەلێ هێشتا کارە کردەییەکانی ئەو چاکسازییەی باس دەکرێن بەرجەستە نەکراون
لە هەرێمی کوردستاندا کۆمەڵێک ڕاگەیاندن هەن، هەر لە میدیای نوسراوو بینراو تا ماڵپەری جۆراو جۆر، لە بەرنامەی ڕوانگەدا ڕۆژنامەوانێک کە چەند ساڵێکە لە ئەمەریکا دەژی و سەرقاڵی خوێندنی زانکۆیە لە بواری ڕاگەیاندن، قسە لە سەر رەوشی میدیا دەکات
لە چەند ڕۆژی ئایندە وابڕیارە دانیشتنی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغداد بەڕێوە بچێت، لەسەر گرفتەکانی نێوان هەردوولاو ئەو گرفتانەش کە ساڵانێکە لە نێوانیاندا کەڵەکە بووە، لە ئێستاشدا دیارترینیان نەناردنی موچەی فەرمانبەرانە لە لایەن بەغداوە
کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد بوونەتە کۆمەڵێک کێشەی کەڵەکە بوو کە بەردەوام مشتومڕیان لەسەر دەکرێت و شاند لە هەردوولایانەوە ڕەوانە لای یەکتردکرێن بۆ چارەسەرکردنیان
پەرلەمانی کوردستان ڕۆژی پێنجشەممە بە تەنها لیستی پارتی دیموکرات و دەنگی کۆتاکان توانیان دانیشتنی پەرلەمان ببەن بەڕێوەو تیایدا پارێزبەندی لە ئەندام پەرلەمانی کۆمەڵ سۆران عومەر سەندرایەوە.
لەم کاتەی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرفتی پـێدانی موچەی فەرمانبەرانی هەیە، گرفتە سیاسیـیەکانی نێو هەرێمەکەش ڕوویان لە زیادبوون کردووە، بە تایبەتی پاش ئەوەی پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتارێک هەڵگیرا
لە هەرێمی کوردستان تۆڕە کۆمەڵایەتیـیەکان و پێگە ئەلەکترۆنییەکان پڕ بوون لە دەنگی ناڕەزایەتی و ڕەخنەی توند لە کاربەدەستان و بەرپرسانی سیاسی هەرێمی کوردستان
سیاسییەکانی کورد ئەوانەی مەلەفی نەوتیان لە لایە، بۆچی نەیانتوانی نەوت بکەنە داهاتێکی باش بۆ بوژانەوەی ئابووری هەرێمەکە؟ ئایا نەوت داهاتێکی نیشتیمانییە یان بووەتە داهاتی کۆمەڵێک بەرپرس؟
زیاتر نیشـان بده