ڕزا حەمە، یەکێکە لەو شاعیرانەی هێدی هێدی هەنگاوی خۆی دەنێت. هیچ کاتێکیش هێندەی ئەوەی شیعرەکانیم خوێندونەتەوە، هەستم نەکردووە بەوەی ئەم شاعیرەمان فشاری لە وشە کردبێت، بەڵکو بە پێچەوانەوە ئازادییەکی رەهای بە وشەکان داوە تا بە خواستی خۆیان باڵەفڕکێی خۆیان بکەن لە واڵایی شیعرەکانیدا.
تا ئێستا کۆمیتەی پێداچوونەوە و داڕشتنەوەی دەستوری سوریا نەگەیشتوونەتە ئەنجام لەسەر داڕشنەوەی دەستورەکە و کۆبوونەوەکان دواخراون بۆ کاتێکی نادیار.
گرنگە بزانرێت لە تابلۆ هونەرییەکاندا، هونەرمەند چۆن کاری لەسەر دروستکردنەوە و داڕشتنەوەی ماناکان کردووە بەو شێوازەی خودی هونەرمەند خۆی بڕوای پێیەتی، جا ئا لێرەوەیە کە پەیوەندییە ئۆرگانییەکانی نێوان هونەرمەند و بینەر دروست دەبن.
لێدوانەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بووە مایەی توڕەیی و ناڕەزایی باڵێۆزی ئەمریکا بۆ یو ئێن، بەو ئەندازەیەی ئەو وڵاتانەی دژی ئەم هەنگاوەی ئەمریکان بۆ سەپاندنەوەی سزا نێونەتەوەییەکان بەسەر ئێراندا بە "تێرۆریست" ناودێر بکات.
پێویست بە یاسا هەیە بۆ پاراستن و جێگیرکردنی ئەو مافانەی پەیوەندییان بە ئازادییەکانی تاکە کەسەوە هەیە، نەک ئەوەی لە پەرلەمانەکاندا بۆ پێشێلکردنی ئازادییەکان یاسا تێبپەڕێندرێت.
زۆربەی ڕەخنەگران هاوڕان لەسەر ئەوەی کۆڵەکەکانی شیعر، وەک زمان، سێوازەکانی دەربڕین، لاسایی کردنەوە، فەرامۆشکردنی جوانکاری و موزیک لە وێنە شیعرییەکاندا ڕووبەڕووی کێشە بوونەتەوە.
ەکارهێنانی چەکی پێشکەوتوو لە شەڕەکاندا سیمایەکی تری ئەم قۆناغە نوێیەی هێرشەکانی تورکیایە، لەوانە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و چەکی تری قورس و پێشکەوتوو.
هاوکاتی سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی سەرەک وەزیری عێراق بۆ واشنتۆن دەستدەکرێت بە گەڕی دووهەمی دیالۆگی ستراتیژی نێوان ئەمریکا و عێراق.
جموجۆڵەکانی تۆڕە تێرۆرکارییەکەی دەوڵەتی ئیسلامی بەتایبەتیش لە ناوچە جێناکۆکەکانی عێراقدا هەروادێ و زیاتر دەبن لە ناوچەکانی پارێزگای دیالە و تکریت و موسڵ و هەروەها کەرکوکیش.
ڕزگار باهیر، ناوێکی نوێ نییە لە هونەری نواندن لە شانۆ و درامادا، ئێستا وەک زۆربەمان ئاگادارین، ڕزگار و هاوکارەکانی تری پێکەوە درامای "بەختە باران" پێشکەش دەکەن.
کازمی ژمارەیەک پەیمانی داوە بە عێراقییەکان، یەکێکیان کردنی هەڵبژاردنی پێشوەخت بوو، کە داوایەکی سەرەکی خۆپیشاندەرانی وڵاتەکەیەتی.
هەندێک لە لایەنە سیاسییەکانی عێراق و بەتایبەتیش بەشێک لە لایەنە شیعەکان هەر لە ئێستاوە لێدوانی ئاگرین و وروژێنەر دەدەن سەبارەت بە هەڵبژاردن.
مەوجود سامان، لە دوو دنیادا دەنوسێت، دنیایەکیان ڕاستەوخۆ لەگەڵ نیشتماندایە، کە دەکرێت بڵێم بۆتە قۆناغێکی تۆکمەی ئەزموونی ئەم شاعیرەمان، دنیای دووهەمیشی ئەو تێکستە شیعریانەن کە دوور لە نیشتمان نوسیونی.
پارتی و یەکێتی کە بە دوو لایەنی سەرەکی فەرمانڕەوای هەرێمی کوردستان دادەنرێن، هێندەی تەمەن و دەسەڵاتی خۆیان لەناو هەرێمی کوردستاندا، ناتەبا و ناکۆکن.
حکومەتی عێراق بە توندی پێشێلکارییەکانی تورکیا ڕەتدەکاتەوە و ئیدانەی دەکات و داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی ئەو هێرش و پێشێلکاریانەی تورکیا دەکات.
حەسەن زیرەک هەر تەنها هونەرمەندێکی گۆرانیبێژ نەبووە، بەڵکو بە هەموو مانایەک خوێندنگەیەکی گەورەش بووە بۆ گۆرانی و موزیکی کوردی و زۆرێکیش لە هونەرمەندان و نوسەرانی ئەمڕۆش بە گەنجینەی گۆرانی و ئاوازی کوردی دادەنێن.
لەگەڵ ئەوەشدا کە ئانکەرە دەڵێت کردە لەشکرییەکانی بە مەبەستی لێدانی پارتی کرێکارانی کوردستانە، بەڵام دەیان کەسی سیڤیل کوژراون و بریندارن لە ناو هەرێمدا و بە سەدان خێزانیش بۆ پاراستنی ژیانیان، زێدی خۆیان جێهێشتووە و ئاوارەبوون.
لە ئێستادا تورکیا لەشکری خۆی بردۆتە عێراق و سوریا و هەروەها لیبیاشەوە و نیگەرانییەکانی خۆی کردۆتە بیانوو بۆ ئەو هێرشانە کە زۆرێک لە چاودێران بە لەشکرکێشی و پێشێلکردنی سەروەری وڵاتان ناودێری دەکەن.
دادپارێزی گشتی لە تاران دەڵێت ترامپ و زیاتر لە 30 کەسی تریش بە گوناهبار دادەنێت بەهۆی دەست هەبوونیان لە کوژرانی قاسم سولەیمانی لە شاری بەغدا.
حکومەتی عێراق جەخت دەکاتەوە لەوەی نابێتە بەشێک لە ململانێی هیچ دوو وڵاتێک بە ئەمریکا و ئێرانیشەوە، بەڵکو پەیوەندییەکی دۆستانەی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و جیهانیشدا دەوێت کە لەسەر بنچینەی بەرژەوەندی هاوبەش بێت.
زیاتر نیشـان بده