سورێن بێستون، نوسین و کارە هونەرییەکانیشی دەکاتە ناسنامەی خۆیی و نەتەوەکەیشی و لە نیشتمانی دووهەمیدا دەیخاتە بەردەم ئەڵمانیاییەکان و پێیان دەڵێت ئەوە منی کورد و منی مرۆڤ لەبەردەم دیدی ئێوەدا.
لە نێوەندی هەڵکشانی پەتای کۆرۆنادا، هەرێمی کوردستانی عێراق لە قەیرانگەلێکی قوڵدا دەژی، وەک زۆرێک لە چاودێر دەڵێن لەوەتای کورد لە عێراقدا فەرمانڕەوایەتی خۆی دەکات، کێشە و قەیرانەکان هێندەی ئێستا قوڵ و ئاڵۆز نەبوون.
شانۆی شەقام، یەکێکە لەو هەوڵە نوێیانە کە دەشێت بگوترێت تەمەنی ئەم نومایشتە شانۆییانە چەند دەیەیەک زیاتر نییە، بەڵام خەریکە بەرەو ئەوە جدەڕوات کە جێی خۆی بکاتەوە لە ڕووی ئەو گەشەکردنەی بەخۆوە دەیبینێت
ساڵانە بە سەدان کەس لەو ڕێگە سەختانەدا بۆ گەڕان بەشوێن ژیانێکی تردا گیان لەدەستدەدەن و ئامارەکان ژمارەی تراژیدیمان نیشان دەدەن.
لە 28 ساڵی ڕابردودا، تەنانەت پەرلەمانی هەرێمی کوردستان هێندەی ئەوەی بۆتە دامەزراوەیەک بۆ ناکۆکی و ناتەبایی، هێندە نەبووەتە ئەو دامەزراوە نیشتمانیەی بتوانێت کارە سەرەکییەکانی خۆی ڕابپەڕێنێت.
ئایا ئەم ڕەوشەی لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا هاتۆتە ئاراوە، بە بەرنامەیە یان بەرەنجامی کەموکوڕی و کەمتەرخەمیی دەسەڵاتدارانی کوردە لە هەرێمەکەدا؟
شاعیر بەردەوام خەونی خۆی دەنوسێتەوە، پرسیاری گەورە و نوێ لای خوێنەرانی دروست دەکات، ئەو پرسیارانە دەوروژێنێت کە بە خۆی بزانێت یان نەزانێت، ئێمەی خوێنەر دەکاتە بەشێکی دانەبڕاو لە پێکەوەگرێدانی هەموو ئەو شتانەی لەو واڵاییەدا دەمانهێنن و دەمانبەن.
پێنەدانی موچە بۆتە یەکێک لە گرفتە سەرەکییەکانی خەڵک لە کاتێکدا دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستانی عێراق، پێدانی موچە دەبەستنەوە بە بڕی بودجەی هاتوو لە بەغداوە و هەروەهاش بە بەرزی و نزمی نرخی نەوتەوە.
ئەو کاتەی "ڕاگەیاندن یان میدیا" وەک ژانرێکی گرنگ بەسترایەوە بە شارستانییەتەوە، هەر ئەو کاتەش بوو کە دەگوترا زمانی میدیا دەبێتە بەشێکی دانەبڕاو لە داڕشتنی شارستانییەت
لەگەڵ ئەو هەموو هەوراز و نشێویانەی لەبەردەم سیاسەتەکانی تورکیادا هەن، بەڵام ئانکەرە پێدادەگرێت لەسەر ئەوەی هیچ وڵاتێک بۆی نییە لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستدا بەشوێن سوتەمەنیدا بگەڕێت ئەگەر ڕەزامەندی تورکیای نەبێت.
ئەحمەد نەبەز، هونەرمەندی شێوەکار، یەکێکە لەو هونەرمەندانەی سەرکێشی لەگەڵ ڕەنگ و فڵچەدا دەکات، سەرکێشییەکە ڕێک دەزانیت مەبەستیەتی هونەرمەندێک بێت بۆ مرۆڤ و مرۆڤایەتی
دەشێت لە سیستەمی دیموکراسیدا، هەبوونی پەرلەمانێکی کارا بە گرنگ ناودێر بکرێت، ئەگەر بتوانێت ئەرکەکانی خۆی بەبێ هیچ گرفت و کۆسپێک بەجێبگەیەنێت بۆ چاودێریکردنی دەسەڵاتی جێبەجێکردن.
زۆربەی کارە هونەرییەکانی ئەوسا، بەردەوام ئاوڕدانەوە بووە لەو واقیعەی تیایدا ژیان بەڕێدەکرا و دیمەنەکانی ئەو نومایشتە شانۆییانە هەریەکەیان وێستگەیەک بوون لە ژیانی ئێمە.
زۆرێک لە چاودێر جەخت دەکەنەوەلەوەی گرفتی هەرە سەرەکی ئەو وڵاتە لە سیستەمی فەرمانڕەوایەتیدایە نەک لە تاکە کەسەکاندا بۆ فەرمانڕەوایەتی کردن.
سەردار عەبدوڵای هونەرمەند، دەستێکی ڕەنگین و ورد و کارامەیە لە هونەری مۆزایکدا، لە کارە هونەرییە ناوازەکانیشیدا هەر تەنها کاشی بەکارناهێنێت، بەڵکو وەک مەتریاڵ پەنای بردۆتە بەر خوری و لبادیش.
نەک هەر لەم ڕۆژەی رۆژنامەگەریی کوردیدا، بەڵکو لە زۆر بۆنەشدا باس لە کوژرانی ڕۆژنامەوانان دەکرێن, بەڵام زۆر بە دەگمەن باس لەوە دەکرێت چی دەتوانرێت بکرێت تا ئەو کارەساتانە ڕوونەدەنەوە.
لە ساڵی 2003وە، لە حکومەتی کاتی عێراقەوە، بۆ حکومەتەکانی ئەیاد عەلاوی و نوری ئەلمالیکی و ئیبراهیم جەعفەری و حەیدەر عەبادی و عادل عەبدولمەهدی، ئایا توانیویانە خەونی عێراقییەکان بێننەدی؟
شیعری ئاوێزان نوری، پێمان دەڵێت بەر لەوەی تۆ بتەوێت ببیتە ئەو شاعیرە بە ئاگایە لە هەموو دنیا، پێویستە خوێنەرێکی و وردبین بیت تا بتوانیت وێنە شیعرییەکانت تژی بکەیت لە بیرکردنەوە بۆ ئایندە.
بەپێی ئەو ئامارەی کاربەدەستانی تەندروستی بڵاویان کردەوە، زیاتر لە 300 کەس توشی کۆڤید 19 بوون و بەرزبوونەوەی ئەو ژمارانەشیان بەستەوە بەوەی بەشێک لە خەڵک ڕێوشوێنەکانی بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە دانراون، پێشێل دەکەن.
زیاتر نیشـان بده