دوابەدوای مشتومڕ و گێرمە و کێشەیەکی زۆر لەسەر ئەگەر و نەگەری کردنی هەڵبژاردنی پێشوەخت، عێراقییەکان ئەمڕۆ یەکشەممە دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرانی خۆیان
هەڵبژاردنەکەی ڕۆژی 10ی مانگ، پێنجەمین هەڵبژاردنە بکرێت لەوەتای ڕوخاندنی ڕژێمە دیکتاتۆرییەکەی سەدام حوسەینەوە بۆ ناردنی نوێنەرانی گەلی عێراق بۆ پەرلەمان.
بەپێی بەرنامەی کاری ماڵپەڕی کوردیپێدیا، چەند بەشێکی هەن و کار لەسەر دۆزینەوەی زانیارییەکان و داڕشتنەوەی ئەو زانیاریانە دەکەن و زۆر جاریش کە کەسێک پەیوەندی بەم ماڵپەڕەوە دەکات و زانیاری نوێ دەنێرێت بۆی، ئەوا کارگوزارانی ماڵپەڕەکە ناوی خاوەن بابەتەکەش فەرامۆش ناکەن و وەک سەرچاوە سەودای لەگەڵدا دەکەن.
لە ڕەوشی ئێستای وڵاتێکی وەک عێراقدا، گرنگ نییە کێ چ پۆستێک بەدەست دەهێنێت، بەڵکو وەک عێراقییەکان خۆیان دەڵێن "گرنگ ئەوەیە چی لە توانادا دەبێت بیکات بۆ ئێستا و بۆ ئایندەی وڵاتەکە."
ئەو تێرۆریستانەی ئەلقاعیدە، پێشتر لە ئەمەریکا بوون، سوودیان لە دەرفەتە کراوەکانی ناو ئەمەریکا بینی و ژمارەیەکیان وەک خۆئامادەکردن بۆ ئەو هێرشانە
ئەو تێرۆریستانەی ئەلقاعیدە، پێشتر لە ئەمەریکا بوون و سودیان لە دەرفەتە کراوەکانی ناو ئەمەریکا بینی و ژمارەیەکیان وەک خۆ ئامادەکردن بۆ ئەو هێرشانە کە نزیکەی 3 هەزار کەسیان لە ناو خاکی ئەمەریکادا کوشت، چووبوونە خولی تایبەتی فڕۆکەوانییەوە.
زۆرێک لە هونەرمەندانی شێوەکار و تەنانەت ڕەخنەگرانیش بڕوایەکی زۆریان هەیە بەوەی تێگەیشتن لە تابلۆکان و قاڵبوونەوە لە ڕەنگەکاندا و خوێندنەوەی هزری هونەرمەندیش، پێویستی بە چەندان جۆری زانیارییە و هەر هەموو ئەو زانیاریانەش دەچنە خانەی ڕۆشنبیریی هونەرییەوە.
سەرۆک بایدن، لە یەکەم وتاریدا دوابەدوای کشانەوەی تەواوی سەربازەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان، جەختی کردەوە لەوەی تەنها دوو بژاردەی هەبوون بەر لە بڕیارەکەی، یەکەمیان کشانەوەی تەواوەتی بووە و دووهەمیشیان درێژەدان بووە بەو شەڕەی 20 ساڵی خایاند.
لەگەڵ ئەم قەیرانەشدا کە ڕۆژنامەوانیی کوردی تیادایەتی، هەوڵی ڕژد هەن بۆ دەربازکردنی ڕۆژنامەوانیی لەو کێشە و گرفتانەی ئێخەی گرتوون، بەڵام تا چەندێک سەرکەوتوو بوون، ئەوەیان بابەتێکی ترە.
هەندێک لە سەرچاوەکانی هەواڵ لە بەغداوە بە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆش ئاماژە بە هەندێک لێدوانی موقتەدا ئەلسەدر دەکەن و وەک دەڵێن جۆرێکە لە ئاگاهیدان بە لایەنە سیاسییەکانی وڵاتەکە.
مەحمود نەجمەدین، یەکێکە لەو ڕۆماننوس و چیرۆکنوسانەی نایەوێت بە ناوی نوێگەرایی و تایبەتمەندێتییەوە تێکستەکانی پڕ بکات لە نوسین و دەستەواژەی ئاڵۆز،بە پێچەوانەوە لە تێکستەکانیدا یارییەکی هزری و زمانەوانی وەها لەگەڵ خوێنەرانیدا دەکات کە دەیانخاتە بەردەم خوێندنەوە و بیرکردنەوەیەکی فرە ڕەهەندیی
تاڵیبان لە مانگی پێنجەوە برەویدا بە شاڵاوەکانی بۆسەر پارێزگاکانی وڵاتەکە و هەموو ڕۆژێکیش دەستکەوتی زیاتری هەبووە لەو شەڕانەدا و جێ پێی خۆیی قایمتر دەکرد لە پایتەختی پارێزگاکاندا.
لە دەقە عیرفانییەکاندا ئاسمان و زەوی ئاوێزانی یەکدی دەبن؛ ئەم ئاوێزان بوون و یەکتر لە ئامێزگرتنەش دەشێت وەک کردەیەکی ئازادانەی ڕاستەقینە ئەقڵ و گیان یان ڕۆح سەیر بکرێت، بەڵام کامیان لەناو کامیاندا فەنا دەبێت؟ ئەمەیان بابەتێکی ترە و وەڵامەکەی دەیان و بگرە سەدان بەرنامەی پێدەوێت.
موسا باباخانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بووە و وەک هاوڕێکانیشی باسی دەکەن؛ کەسێکی چالاک و زیرەک و وردبین بووە لە ئەرکەکانیدا و بەوپێیەی خەڵکی شاری کرماشان بووە، توانیویەتی لە زێدی خۆیی و ناوچەی ئیلام تۆڕێکی گەورەی پەیوەندی و چالاکی دروست بکات.
زۆرێک لە هونەرمەندانی شێوەکار، بەشدارییەکی گەورەیان هەیە لە ڕەنگ کردنی مێژوودا، یان دروستتر بڵێم، ئەو مێژووە بە ڕەنگ دەنوسنەوە.
خواستی داگیرکردن و دەستبەسەرداگرتنی شەنگال و ناوچەکانی تری زێدی ئێزدییەکان، مێژوویەکی کۆنی هەیە. عەباسییەکان، سوڵتانەکانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانلی چەندان هێرشی خۆیان کردۆتە سەر زێدی ئێزدییەکان و زیانی گەورەی گیانی و ئابوریشیان لە دانیشتوانی ئێزدی و ئاینەکانی تریش داوە.
شیعر جۆرێکی تری خود نوسینەوەیە، بەڵام هەتا ئێستا ڕەخنەی کوردی ئاوڕێکی ڕژدی لەم خود نوسینەوەیە نەداوەتەوە، ئەگەر هەشبێت ئەوا زۆر کەمن و ڕەخنە و لێکۆڵینەوەکانیش زیاتر بوونەتە کاری تاکە کەسیی، نەک ئەوەی بەرهەمی نێوندێکی توێژنەوەی هزر بێت و بتوانێت دیدگای شاعیر یان چیرۆکنوسمان بۆ ڕاڤە بکات.
لەگەڵ ئەوەشدا کە دۆسێی سەربازەکانی ئەمەریکا لە عێراق تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە بووە، بەڵام دۆسێی هەڵبژاردن لە عێراقیش تەوەرێکی گرنگ بوو، کە کۆشکی سپی و وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکاش بە بایەخێکی زۆرەوە باس لەو هەڵبژاردنە چاوەڕوانکراوەی مانگی 10ی عێراقییەکان دەکەن.
کەم نین ئەوانەی زمانی کوردی بە زمانێکی داتاشراو یان بە لقی زمانێکی تری نەتەوە سەردەستەکان دادەنێن و پێشدەچێت ئەو جۆرە ڕوانیانە بە مەبەست و بە بەرنامەش بێت.
ئەمەریکا بڕیاری خۆی داوە تا لە ئەفغانستان بکشێتەوە پاش ئەوەی ئامانجە هەرە سەرەکییەکانی خۆی بەجێگەیاندووە لە ماوەی ئەم بیست ساڵەی ڕابردوودا. شەڕی ئەفغانستان درێژخایەنترین شەڕی ئەمەریکا بووە.
زیاتر نیشـان بده