له هه‌فته‌ی رابوردوودا پاش ئاهه‌نگێڕانه‌کانی سوێند خواردن و ده‌ستپێکردنی دانڵد ترامپ وه‌کو سه‌رۆک کۆماری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، ژنان له زۆر شوێنی US وه به تاێبه‌ت له واشنتن DC رێپێوانێکی هه‌ره گه‌وره‌یان ساز دا که شانۆێ ناوه‌ندی چالاکیه‌که‌یان له خواره‌وه‌ی په‌نجه‌ره‌ی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا بوو. دیاره سه‌باره‌ت به‌و خۆپێشاندانانه تێبینی پۆزه‌تیڤ و نیگه‌تیڤانه هه‌یه. ئاخۆ روانینی هه‌ر تاکێک چیه بۆ رێپێوانێکی له‌و ئاست و قه‌واره‌دا؟
چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود سکرتێری پارتی سۆسیال دیمۆکراتیکی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا کاردانه‌وه‌یه‌کی توندی لێکه‌وته‌وه له لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، کۆمه‌ڵی ئیسلامی و یهکگرتووێ ئیسلامی. ئاخۆ چی له‌و لێدوانه‌دا هاتووه که وا ئه‌و لایه‌نانه‌ی نگران کردووه؟
بنکه‌ی دراوی مناڵانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هۆشداری ده‌دات میلۆنان له‌و مناڵانه‌ی که له نێوان شهر و ته‌نگه‌ژه‌کانی تردا گیریان خواردووه، له مه‌ترسی مردندان به هۆێ که‌می خواردن ئه‌گه‌ر بێت و چاره‌سه‌ری چاره‌سه‌ریانه‌ی رزگارکردنی ژیان وه‌رنه‌گرن.
دیاره زۆر جار له‌و ناوچانه‌ی گرفتاری شه‌ری ناوخۆ بوونه Safe Zone وه یاخود ناوچه‌یه‌کی ئاسایش دروستکراوه، چ ئه‌وه‌ی له 60 کاندا له هه‌رێمی کوردستان، یان پێش رووخانی قه‌زافی له شاری بنگازی له لیبیا. له پێشدا ئه‌ردوگانیش داوای ناوچه‌یه‌کی له‌و جۆره‌دا کردبوو دیاره ئه‌مریکا و وڵاتانی تر له‌گه‌ڵ ئه‌ودا نه‌بوبوون، به‌ڵام ئێستاکه گوایه سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکی دانڵد ترامپ باس له ناوچه‌یه‌کی ئاسایش ده‌کات. ئاخۆ ئه‌م ناوچه‌یه له کوێه و به چ مه‌به‌ستێکه؟
له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه سه‌جاد ( ژیار ) جه‌هانفه‌رد نووسه‌ر و لێکۆڵه‌ر له بواری زمان و فوڵکلۆری کوردی وه حه‌سه‌ن به‌له‌ده خوێندکار ماسته‌ری به‌شی کوردۆلۆژی له شاری ماردین له لایه‌ن ده‌زگاکانی ئاسایشی تورکیه‌وه ده‌ستگیر کران و پاشان له 25 ئه‌م مانگه به تاوانی ئه‌ندامیه‌تی بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان PKK دادگایی کران. رێکخراوه‌ی په‌نا کوردی Navenda PEN a Kurd له‌و باره‌یه‌وه له راگه‌یندراوێکدا نگرانی خۆێ ده‌ربریوه. ئاخۆ ئه‌و دوو کورده له‌سه‌ر چ بناغه‌یه‌ک ده‌ستگیر کراوون و وه تا چه‌ند ژیانیان له مه‌ترسیدایه؟
سه‌ردانی سه‌رۆک وه‌زیری بریتانیا خانم ثریسا مه‌ی بۆ تورکیا، له کاتێکدا دێت ئه‌و وڵاته تووشی جۆره‌ها قه‌یرانی دایه وه تا راده‌یه‌ک ئه‌مرۆ ئه‌وروپاییه‌کان به چاوێکی تره‌وه سه‌یری تورکیا و پرۆسه‌ی دیمۆکراسی له‌و وڵاته‌دا ده‌که‌ن.
ساڵه‌هایه له‌م سه‌رکرده و له‌و سه‌رکرده گوێبیستی ووشه‌ی جیابونه‌وه و سه‌ربه‌خۆیی ده‌بین، له بارزانیه‌وه بگره به‌ره‌و خوار، دوواترینی لێدوانه‌که‌ی هه‌فته‌ی رابوردووێ بارزانیه بۆ رۆژنامه‌ی (الشرق الاوسط) گوایه ئه‌گه‌ر بێت و مالکی بگه‌رێته‌وه پۆستی سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تی عێراق، ده‌وڵه‌تی کوردی راده‌گه‌ینێ. بارزانی زۆر جار به زاره‌کی باسی سه‌ربه‌خۆیی کردووه به‌ڵام به‌و شێوه شیانی هه‌یه؟
کاوه عه‌زیزی به‌رپرسێکی باڵای پارتی دیمۆکراتی کوردستانی سوریا ئاماژه به‌وه ده‌کات که ئێستاکه نزیکه‌ی 7 هه‌زار پێشمه‌رگه‌یان هه‌یه وه به نیازن 7 هه‌زار پێشمه‌رگه‌ی تریش که له هه‌رێمی کوردستان راهێنراوون و مه‌شق دراوون ره‌وانه‌ی رۆژئاوای کوردستان بکه‌ن. ئاخۆ په‌یه‌ده چۆن ده‌روانێته ههنگاوێکی له‌و جۆره‌دا؟ چما نگرانی و مه‌ترسی هه‌یه له گه‌رانه‌وه‌یه هێزێکی له‌و جۆره‌دا؟ مه‌گه ئه‌وانیش به‌شێک له گه‌لی رۆژئاوادا نین؟
ئه‌مرۆ جارێکی تر وت‌و وێژه‌کانی ئاشتی سه‌باره‌ت به سوریا له ئاستانه - کازاخستان ده‌ستپێده‌کات، که زۆری وا پێشبینی ده‌که‌ن چاره‌نووسی ئه‌م کۆنفرانسه‌ش له‌وانه‌ی پێشووتر واته ڤییه‌نا، ژنێڤ باشتر نه‌بێت. ئاخۆ سه‌رنه‌که‌وتنی ئه‌م کۆنفرانسه تا چه‌ند په‌یوه‌ندی به بانگهێشت نه‌کردنی په‌یه‌ده‌وه PYD هه‌یه؟
بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه سوریا بوه‌ته گۆڕه‌پانی ململانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کان له نێوان وڵاتانی ناوچه و جیهاندا، که تورکیا یه‌کێک لهووڵاتانهدایه. ئاخۆ هه‌ره ئامانجی سه‌ره‌کی تورکیا چییه له‌و ململانیه‌دا.
دیاره گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات هه‌ر چوار ساڵێک له وڵاته یه‌کگرتووه‌کان یه‌کێک له هه‌ره دیارده گرنگه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تیدایه له ئه‌مه‌ریکا. ئاخۆ چی بوو ئه‌و خاڵه گرنگانه‌ی له ووتاره‌که‌ی ترامپدا که سه‌رنجی هاووڵایانی بۆ لای خۆێ راکێشا.
به‌رنامه‌ی جیهانی خواردنی UN راده‌گه‌ینێت فیشاری به‌سه‌ردا هاتووه بۆ راگرتنی گه‌یاندنی خواردن له رێگای هێلیکۆپتهروه بۆ دانیشتوانی شاری گه‌مارۆدراوی دێر الزور
هه‌ر له‌و کاته‌ی ناتۆ له ساڵی 1949 له لایه‌ن US، که‌نه‌دا و 10 له وڵاتانی ئه‌وروپاییدا دامه‌زرا، تا ئێستا زۆری سه‌رۆکانی ئه‌مریکایی هه‌وڵی فراوانترکردنی ناتۆیان داوه، به تاێبه‌تی بۆ راوه‌ستان به‌رامبه‌ر به شۆره‌وی یان یه‌کێتیی سۆڤیه‌تی جاران، به‌ڵام دانڵد ترامپ سه‌رۆکی ههڵبژێردراووی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ناتۆ کاتی به‌سه‌ر چووه. ئایا وایه ناتۆ کاتی به‌سه‌ر چووه و کاتی نوێژه‌نکردنه‌وه‌ی هاتووه؟
لێکۆڵه‌ران و شێکه‌ره‌وان هه‌موو به نیگرانیهوه ده‌رواننه هاتنه خواره‌وه‌ی لیره‌ی تورکی به‌رامبه‌ر به دۆلار و دراوه‌کانی تردا که ئه‌مرۆ گه‌یشتووه‌ته 3.9 و پێشبینی ده‌کرێت بگاته چواریش. ئاخۆ تورکیایه‌ک که چه‌ند ساڵ له‌مه‌و پێش به‌ره‌و پێش تاوی ده‌نا، چ بوو به‌م رۆژه گه‌یشت؟
ساڵه‌هایه که‌مجار بوه که گوێبیستی له سێداره‌دان نه‌بین له ئێران‌دا و ئێستاش دیسانه‌وه باس له سێداره‌دانی 26 که‌سی تر ده‌کرێت گوایه به تاوانی که‌ره‌سته هۆشبه‌ره‌کان، که ژماره‌یه‌ک له‌و که‌سانه‌دا کوردن. ئاخۆ تا چه‌ند ئه‌و تاوانانه‌ی که به‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌دا سه‌پێندراوه، یان دراوه‌ته پاڵیان به ره‌وا ده‌بینرێن؟
کۆمه‌ڵێک له چالاکوانانی سیاسی کوردستان نامه‌یه‌کیان ئاراسته‌ی رێبه‌ری باڵای ئێران ئایه‌توڵا خامنه‌یی کردوون گوایه بۆ سه‌رنج راکێشانی بۆ کێشه‌ی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان. ئاخۆ نووسینی نامه‌یه‌کی له جۆره له کوێه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه؟
له‌م ساڵانه‌ی دواییه‌دا تورکیا وه به تاێبه‌ت ئه‌ردوگان جۆره‌ها تاکتیکی به کار هێناوه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه دوور و نزدیکهکانی. ئاخۆ ئه‌ردوگان له‌و هه‌وڵانه‌یدا ئه‌مرۆ به کوێ گه‌یشتووه؟
ئه‌ندرێ کارڵۆڤ باڵێۆزی روسیا له تورکیا دوێنی له لایه‌ن مه‌ولود مه‌رت (مه‌رد) ئالتنتاشهوه له ئه‌نکارا تیرۆر کرا. ئاخۆ کێ له‌وه‌دا به‌رپرسیاره؟ بۆ مه‌ولود که ته‌نها که‌سێک بوو کوژرا له جیاتی ده‌ستگیرکردنی؟ کوشتنه‌که‌ی تا چه‌ند گومان درووست ده‌کات له شاردنه‌وه‌ی راستیه‌کان؟ باری سۆسیۆ – ساێکۆلۆژی تورکیا تا چه‌ند کاریگه‌ری هه‌بوه له‌سه‌ر به بارهێنانی ئه‌و جۆره که‌سانه و به‌و جۆره بیرکردنه‌وه(mentality) ، کاریگه‌ری ئه‌و کاره تیرۆریستیه له سه‌ر باری ناوخۆێ تورکیا و په‌یوه‌ندیه‌کانی له‌گه‌ڵ روسیا و جیهانی ده‌ره‌وه.
بێگومان هه‌موو لایه‌ک دژ به شهر و کاری تیرۆره له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ده‌رئه‌نجام هاووڵاتیانی سڤیل و بێگوناه زیانیان پێی ده‌که‌وێت. له کاتێکدا تورکیا له به‌رامبه‌ر دوو ته‌قینه‌وه‌دا شڵه‌ژاوه و ئه‌ردوگان داوای یه‌کێتیی و یه‌کرێزی ده‌کات بۆ جۆڵانه‌وه‌ی هه‌ستی ناسیونالیستی تورکه‌کان، هه‌رچه‌ند به ناو دژ به پارتی کرێکارانی کوردستانه، به‌ڵام وه‌کو باس ده‌کرێ به کردار دژ به گه‌لی کورده. کورد له به‌شه‌کانی تری کوردستان کاردانه‌وه‌یان چی بوه وه یاخود چیان کرد له‌و ده‌مه‌ی تانک و له‌شکه‌ری تورکیا شار و شارۆچکه‌کانی باکوریان ته‌خت و وێران کرد.
گروپێک له پارێزه‌رانی خۆبه‌خش له سه‌رانسه‌ر عێراقه‌وه سه‌ردانی هه‌ولێر و دهۆک ده‌که‌ن بۆ نوێنه‌رایه‌تی و به‌رگریکردن له که‌یسی تیرۆرکردنی رۆژنامه‌نووس وداد حوسه‌ین.
زیاتر نیشـان بده