له رۆژی پێنجشه‌ممه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان له‌سه‌ر زاری ووته بێژیکهی جان کیربی داوای کرد په‌که‌که و هاوپه‌یمانانی هیچ رۆڵێکیان له شه‌نگاڵدا نه‌بێت، واته بچنه ده‌ره‌وه، که هاوکات نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم له دهۆک هه‌مان داخوازی کرد. ئاخۆ ئه‌م داخوازیانه له‌گه‌ڵ داخوازی تورکیادا بۆ چوونه ده‌ره‌وه‌ی په‌که‌که له شه‌نگاڵ پێکه‌وه گرێدراوون؟ ئایا پرس به هاووڵاتیانی ئیزدی شه‌نگاڵ کراوه ئاخۆ ئه‌وان چیان ده‌وێ؟ شیانی هه‌یه په‌که‌که و هاوپه‌یمانانی پاش ئه‌و هه‌موو به‌رگری و به‌رخۆدان و قوربانیه له شه‌نگاڵ بکشێنه‌وه؟
به پێی مدیاکان سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی دام و ده‌زگاکانی رۆژئاوا ره‌خنه له پێشیلیه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ له تورکیا ده‌گرن، ئه‌ردوگان ده‌ڵێت رۆژئاوا شێت بوه به‌و به‌ره‌و پێشه‌وه چوونانه‌ی که له تورکیا ده‌کرێت. ئاخۆ ئه‌ردوگان باسی چی ده‌کات، پێشه‌وه چوون له ته‌کنیکی شێوه‌ی ده‌ستگیرکردنه‌کان، هاتنه‌خواره‌وه‌ی به‌های لیره‌که‌ی، ئابوری وڵاته‌که‌ی، کام پێشه‌وه چوون؟
له کاتێکدا سۆسیالیسته‌کانی ئه‌وروپا و جیهانی عه‌ره‌ب له سلێمانی کۆده‌بنه‌وه، له‌ولاوه له هه‌رێمی کوردستان یادی له داێکبوونی مه‌حه‌مه‌د په‌یامبه‌ری ئیسلام ده‌کرێته‌وه. ئاخۆ ئه‌م جۆره یادکردنه‌وه هه‌میشه به‌و زه‌قیه هه‌بوه،یاخود دیارده‌یه‌کی نوێه؟ کۆبۆنه‌وه‌ی سۆسیالسته‌کان له سلێمانی و یادکردنه‌وه‌ی بۆنه و که‌سایه‌تیه ئاێینیهکان له لایه‌کی تره‌وه، ئایا نیشانه‌ی ئازادی بیر و باوه‌ره یان به‌ره‌و دووا چونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگایه؟
له رۆژانی رابوردوو له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له برۆسڵ 13 همین کۆنفرانسی نێۆنه‌ته‌وه‌یی یه‌کێتیی ئه‌وروپا، تورکیا و کورد به‌رێوه چوو.
دوێنی یه‌کشه‌ممه 11/12 له ده‌رئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌کدا له ئیستانبول چه‌ندین پولیس و چه‌ند هاووڵاتیی سڤیلیش کوژران، تهیریبازن ئازادیا کوردستان TAK- Teyrêbazên Azadya Kurdistanê له ته‌قینه‌وه‌که‌دا خۆێ به‌رپرسیار زانیوه. ئاخۆ ئه‌و جۆره تهقینانه چ سوود و زیانێکی بۆ کورد هه‌یه؟
لێدوانه‌که‌ی سروه عه‌بدولواحد ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق له سه‌ر لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له دهرکهوتنێکێدا له‌سه‌ر که‌ناڵی دیجله، له نێوان لایه‌نگیران و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کان به پارتی دیمۆکراتی کوردستانه‌وه، کاردانه‌وه‌یه‌کی زۆری لێکه‌وتوه‌ته‌وه. ئاخۆ سروه چی وتووه که وا ئه‌م کاردانه‌وه‌ی لێکهوتوهرهوه؟
هه‌ر له ده‌سپێکی شورشی رۆژئاڤا هه‌ندێ پارت و لایه‌ن که‌وتنه ره‌خنه گرتن و دژایه‌تیکردنی پارتی یه‌کێتیی دیموکراتیکی - په‌یه‌ده له شێوه‌ی به‌ریوه‌بردنی کاروباره‌کان له رۆژئاڤای کوردستان. چه‌ند رۆژ لهمهۆ پێش ده‌نگ و باسی ئه‌وه بڵاو بوه‌وه گوایه هێزه‌کانی په‌یه‌ده له شاری ئامووده هێڕشیان کردوه‌ته سه‌ر نووسینگه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی کورد له سوریا – ئه‌نه‌که‌سه و ئاڵای کوردستانیان سووتاندوون، به‌ڵام ئاسایشی په‌یه‌ده ئه‌و ده‌نگ و باسه به درۆ ده‌خاته‌وه.
نزیکه‌ی دوو مانگه خۆپێشاندانی مامۆستایان، خوێندکاران و مامۆستایان زانکۆ له شاری سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه، که‌لار و شاره‌کانی ده‌وروبه‌ر هه‌ر وا به‌رده‌وامه، به‌ڵام تا ئێستا نه وه‌زیری خوێندنی باڵا، نه وه‌زیری په‌روه‌رده وه نه که‌س له لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کان نه سه‌ردانیان کردوون و نه وه‌ڵامی داخوازیهنیان داونه‌ته‌وه.
هه‌رێمی کوردستان وایلێهاتووه که که‌سێک تیرۆر ده‌کرێت تا به دوواچوو و خه‌ریکی رۆماڵکردنی ئه‌و تیرۆرکردنهدای، رووداوێکی تر وه یاخود تیرۆرکردنێکی تر روو ده‌دات و ئه‌وه‌ی پێشووتر ئه‌گه‌ریش له بیر نه‌باته‌وه، که‌متر باس ده‌کرێت. پێش دوزینه‌وه‌ی بکوژه‌که‌ی رۆژنامه‌وان وداد حوسه‌ین، کوشتنی کامیرامانی KNN شوکری زینڵدین رێکانی به‌سه‌ردا هات. ئاخۆ گومان بۆ کێ ده‌چێت وه تا که‌ی پلاندانه‌ران و بکوژانی ئه‌م رۆژنامه نووس و هاووڵاتیانه وا ئازادانه له‌و ناوه دهسۆرێنهوه؟ ئاخۆ که‌ی ده‌دۆزرێنه‌وه؟
یێجگه له‌وه‌ی له خودی میدیاکانی تورکیادا ده‌بینرێت و باسی لێده‌کرێت، میدیاکانی جیهانیش هه‌ر وه‌ها باس له‌و ده‌ستگیرکردنانه ده‌که‌ن که ئێستاکه له تورکیا له ئارادایه. ئایا ئه‌مه سرۆشتی هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێکی بێ چه‌ند و چۆنه؟
لە هەفتەی رابوردوودا پەرلەمانی ئەوروپا بریاری دا لە راگرتنی داخوازی تورکیا بۆ ئەندامبوونی لە یەکێتیی ئەوروپادا، هەر دووێنیش راوێژکاری ئەڵمانی ئەنگیلا میرکڵ راگەیاند کە ئەویش دژ بە دانوستاندنە لەگەڵ تورکیا. ئاخ‌و تورکیا هیچ شانسێکی تری ماوە بۆ بەشدرابوون لە یەکێتیی ئەوروپا؟
هەموو هێماکان ئاماژە بەوە دەکەن گوایە ئەو بارودۆخەی لە هەرێمی کوردستاندا هاتوەتە ئاراوە، ئەوەندە پەیوەندی بە ململانی لایەنەکان و لە سەرەوەی هەمۆیانەوە پرسی سەرۆکایەتی هەیە، ئەوەندە پەیوەندی بە داعش و هۆکارە دەرەکیەکانەوە نییە
ماوەی چەند ساڵێکە لە دەرئەنجامی ئەو قەیرانیەی کە بەرۆکی هەریمەکەی گرتووە، کۆبونەوەی دوو قۆڵی و سێ قؤڵی و پێنج قوڵی ئەنجام دراوە وە تا ئێستا دەرئەنجامێکی لێ نەکەوتووەتەوە. ئێستا گوایە پاش پەیامەکەی بارزانی دیسان پارتی دیمۆکراتی کوردستان – پارتی دەست بە کۆبۆنەوەکانی کردووە لەگەڵ لایەنەکاندا. پەیامەکەی بارزانی کە وەکو میدیاکان دەیبینن بۆ زۆر لایەن لە ژێر پرسیاردایە، ئاخۆ چ ئومێدێک هەیە بۆ سەرکەوتنی ئەم کۆبۆنەوانە؟
وەکو دوبینرێت و دەبیسترێت دەوڵەتی تورکیا بە فەرمانی ئەردوگان ئەوەی دەیەوێ دەیکات، چ لە دەستگیرکردنی هاووڵاتیانی ئاساییەوە بگرە تا میدیاکاران و پەرلەمانتاران. ئاخۆ ئەگەر بێت و تورکیا فیشارێکی دەرەکی لەسەر بێت دەتوانێ هەر وا لەسەر ئەو کارە بەردەوام بێت؟
رێکخراوەی " لوتکەی جیهانی نوێ" لە رۆژانی 26/27 نۆڤامبر لە شاری ئۆسلۆ – نورویژ بەرنامەیەکی سازداوە بۆ ناساندن و پشتێوانیکردن لە بەرێوەبەرایەتی خۆسەری رۆژئاوا، بە بانگهێشتکردنی بەرپرسان و نوێنەرانی رۆژئاوا و رامیار زانان و دپلۆماتانی نێۆنەتەوەیی، ئەکادیمیسیۆن، رۆژنامەنووسان، خوێندکاران و هونەرمەندان لە بەرنامەیەکی کەلتوری، فەرهەنگی. سیاسی‌دا.
دیارە لە دەرئەنجامی ئەو گرژیەی کە کەوتوەتە پەیوەندیەکانی نێوان تورکیا و وڵاتانی رۆژئاوا( EU.USA) کاردانەوەی جۆرا و جۆر لە هەردوولا کەوتوەتەوە. ئاخۆ ئەم ئاڵۆزی و گرژیانە، ئالۆزتر و گرژتر دەبنەوە یان شیانی هەیە چاک ببنەوە؟
تا ئێستا هەموو لایەنەکان رەخنە و گازندەیان بوو گوایە بارزانی دەست بەرداری پۆستەکەی نییە، بەڵام چەند رۆژ لەمەو پێش ئەو پێشنیاری کرد کە کەسێک بۆ پۆستەکەی دەستنیشان بکرێت.
بە پێی میدیاکان حکومەتی تورکیا بریاری دەستگیرکردنی 48 رامیار زان و کەسایەتی کوردی داوە لە نێوانیان رێبەرانی کۆما جڤاکن کوردستان KCK وەکو زوبێر ئاێدار و رەمزی کەرتاڵ و چەندین لە رێبەرانی پارتی کرێکارانی کوردستان PKK وەکو جەمیل بایەک، موراد قەرەیڵان، فەهمان حوسەین و هەر وەها سالح موسلم هاو سەرۆکی پارتی یەکێتیی دیموکراتیکی کوردی PYD .
پەیامەکەی دوێنی مەسعود بارزانی بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان و هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ و حکومەتێکی نوێ و کەسێکیش کە جێگای بگرێتەوە، گەرچی چەند خاڵێکی پۆزەتیڤانەی تێدایە بەڵام لە هەمان کات خاڵانێکی تریش هەن کە جێ پرسیار و مشت و مڕ کردن لەسەریاندایە.
ووتارەکەی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە بەعشیقە لەوانەیە دڵی ئەو کەسانەی کە لەوێدا کۆبونەوە خۆشکردبێت، بەڵام بەوەی لە میدیاکان و تۆرە کۆمەڵایەتیەکاندا دەبینرێت تۆرەییەکی زۆری لێکەوتوەتەوە.
زیاتر نیشـان بده