ئەمرۆ شەممە 19 نوڤامبر کۆنفرانسی کۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە شاری رۆتردام لە هۆلەند دەستیپێکرد، کە برایار وایە چەند بابەت لە پەیوەندی بە خەباتی ژنانەوە لە رۆژهەڵاتی کوردستان تێدا باس بکرێت.
خۆپێشاندانەکانی سلێمانی، هەڵبجە و کەلار و ناوچەکانی تر هەر وا بەردەوامە، بەڵام رەخنە هەیە کە لەوانەیە نە لە هەولێر دەنگ بداتەوە وە نە لە مەسیفیش گوێیان لێبێت.
دیارە دوو لایەن کە ناکۆکی دەکەوێتە نێوانیاندا نەک هەر لە بەرەکانی شەردا دژ بە یەکتر رادەوستن و لولەی چەکەکانیان ئاراستەی یەکتر دەکەن بەڵکو لەبەرەی کۆمەڵایەتیشدا و لە شەرێکی رەوانیدا هەموو جۆرە ئامرازێک بە کار دێنن بۆ تێکدانی رێزەکانی لایەنە بەرانبەرەکە و لاوازکردن و لە ناو بردنیان.
کێشەی ناوچە کوردستانیەکانی دەورەوەی هەرێم هێشتا بە هەڵپسێردراوی ماوەتەوە و کەمتر لەسەر زاری کاربەدەستان و بەرپرسانی هەرێمە و تەنها لە ئەرشیف و تاقەکانی پارتەکان و حکومەت و سەرۆکایەتیدا ماوەتەوە. خانەقین یەکێک لە هەرە شارە کۆن و دێرینەکانی کوردستانە کە سەدام حوسەین ٣٠ ساڵ پاشی خست و ئێستاکەش لە سایەی حکومەت و دەسەڵاتی کوردیەوە لە کاروانی گەشەکردن و پێشەوە چوونی شارەکانی تری هەرێمدا لە هەموو رووێیکەوە دووا کەوتووە و بە جێماوە.
ماوەیەکە ئێران بە نیازی سەودایەکی چەک کرینە لە روسیا بە بڕی 10 بیلۆن دۆلار. شایانی ئاماژە پێکردنە زۆربەی چەکی ئێران ساختی ئەمەریکادایە و بە هۆێ گەماروە ئابوریەکانی UN و ئەمەریکا و وڵاتانی هاوپەیمانی، ئێران نەیتوانیوە پێویستیەکانی لە چەک دابین بکات و بەم پێیە رووێ کردوەتە روسیا.
فراکسیۆنی پارتی دیمۆکراتی کوردستان راگەیندراوێکی دژ بەو لایەنانە بڵاوکردوەتەوە گوایە داوایان کردووە لە ئەگەری پابەند نەبوون بە رێکەوتننامەی نێوان هەولێر و بەغدا ئەوا حکومەتی ناوەندی راستەوخۆ سەودا لەگەڵ پارێزگاکاندا بکات.
لە رۆژانی رابوردوودا لە شاری سلێمانی کۆبۆنەوەکانی جڤاتی نیشتمانی بزۆتنەوەی گۆڕان بەرێوە چوو. دیارە جیاوازی دید و بۆچوون لە ناو رێکخراوەیەکدا کارێکی ئاساییە، ئاخۆ جیاوازیەکان لەسەر پرسە جۆرا و جۆرەکان لە ناو گۆڕاندا تا چ ئەندازەیەکە؟
لە رۆژانی 22،23،24 مانگی ئوکتۆبر و لە هەلومەرجی ئالۆز و قەیراناوی رۆژهەڵاتی ناوەراستدا کۆنگرەی دووەمی کۆمەڵگای دیموکراتیک و ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان ( کۆدار ) لە هەرێمەکانی پاراستنی لە کوردستان بەرێوە چوو.
دەوڵەتی تورکیا هێشتا لە تاودایە لە دەستگیرکردنی بەرهەڵست و رەکابەرەکانی، لە رامیار زانەکانەوە بگرە تا رۆژنامەنووسان. ئایا ئەردوگان و دەوڵەتی تورکیا بێجگە لە گۆڕینی دەستور و دەسەڵاتەکانی سەرۆک کۆمار مەبەستێکی تری هەیە؟
هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا بە کۆتایی هات و دانڵد ترامپ سەرەرای ئەوەی زۆری میدیاکانی ئەم وڵاتە لە دژیدا راوەستابوون، بردیەوە، بەڵام گرنگ ئەوەیە هیلری کلینتن بە شێوەیەکی شارستانیانە دانی بە شکەستەکەی نا و پێرۆزبایی لە ترامپی کرد. ئایا هەر وەکو ئەمەریکاییەکان جیهانی دەرەوەش بە پەرۆش و دڵەراوکیەوە چاویان لەم هەڵبژاردنەدا بوو؟
پاش کۆتایی هاتنی هەڵبژاردنەکان و یەکلابونەوەی، ئەمەریکاییەکان ئێستاکە دەتوانن پشوویەک وەربگرن و هەناسەیەک بکێشن. دیارە ئەوەندە ئەمەریکاییەکان بەم هەڵبژاردنەوە سەرقاڵ بوون، جیهانیش هەر وەها. ئاخۆ کورد لەسەر کام لەم کاندیدانە گرەوی دانابوو؟
ئەمرۆ دوواترین رۆژی هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکادایە و شیانی هەیە لە درەنگانێکدا ئەمشە یەکلا ببێتەوە ئاخۆ ترامپ یان کلینتن دەباتەوە. خەڵکی کوردستان وە بە تاێبەتی هەرێم چۆن دەرواننە ئەم هەڵبژاردنە و گرەویان لەسەر کێ داناوە؟
پاش دەستگیرکردنی سەدان رۆژنامەنووس و دەیان هەزار لە بەرهەڵستان و ئێستاکەش دەستگیرکردنی سەرانی هەدەپە و ئەندامەکانیان، ئەو پرسیارە دەکرێت ئاخۆ تورکیا چی لێهات، ئەمە بوو ئەو مۆدیل و دیمۆکراسیەی کە رۆژئاوا باسی لێدەکرد؟
لە رۆژی پێنجشەممە دادگای برۆسڵ بریاری دا ئەو کەسانەی کە لە پەیوەندی بە چالاکیەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانەوە لەو وڵاتەدا دەستگیر کرابوون وە یاخود لە ژێر لێکۆڵینەوەدا بوونە پەیوەندی بە خەباتی چەکداریەوە هەیە نەک کاری تیرۆریستی.
زۆر جار سەختە پێشبینی ئەوەی کرد ئاخۆ لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا چی روودەدات. بەوەی کە لە تورکیا دەگوزەرێ و بەو پێیەی ئەردوگان زادەی هەمان فەرهەنگ و کەڵتوورە، شیانی پێشبینکردنی ئەوە هەیە ئاخو سبەی چی دەکات؟
زۆر جار ئەو سەردانانەی کە لە لایەن هێزەکانی هەرێمی کوردستانەوە بە تاێبەتی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیمۆکراتی کوردستان بۆ ئێران و تورکیا دەکرێن، دەخرێنە ژێر زەڕەبین و قەبە دەکرێنەوە. ئێمە دەزانین رەخنەگرتن مافی هەر تاکێکە بەڵام تا چەند هەڵس و کەوت و کاردانەوە لەگەڵ ئەو سەردانانەدا بە شێوەیەکی تەندرووست ئەنجام دەدرێن؟
لە کاتێکدا بریار بوو مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان و سەرۆکی ماوە بەسەر چووی هەرێم سەردانی ئێران بکات، شاندێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانی کوردستان سەردانی ئێران دەکات. ئاخۆ ئەم شاندە چی پێیە بۆ ئێران وە بە هیوای چییە لە ئێرانەوە بە سەوغاتی یا بە دیاری بۆ هەریم ببات؟
چالاکانی ئوپۆزسیۆنی سوریا لە UN و کۆمەڵگای نێۆنەتەوەیی داوا دەکات بۆ هەوڵدان لە ئازادکردنی دەیان هەزار لە دەستگیرکراوەکاندا لە سوریا.
تا ئێستا مشت و مر هەبوو لەسەر بەشداری کردن و نەکردنی حەشدی شەعبی لە شەری رزگارکردنی موسڵ دا، بەڵام بە پێی میدیاکان ئەوانیش لە رۆژی یەكشەمە بونە بەشێک لەو هێزانەی شەری داعش دەکەن. ئاخۆ چۆن بوو پاش ئەو هەموو بەرەنگاریەی لە بەشداری نەکردنیان ئێستا رێگایان پێی دەدرێت؟ نگرانی چییە لە بەشداریکردنی ئەو هێزە، مەگەر ئەوانیش عێراقی نیین و لە شەرەکانی پێشووتریشدا بەشداریان کرد؟
وەکو باس دەکرێ و ئەوەی شاراوە نییە تورکیا رۆژانە قەندیل و ناوچەکانی تری کوردستان بۆمباران دەکات و جیهان بێدەنگە و گوێ لە هیچ نییە، لە باکور شارەکان وێران دەکرێن، ئەوروپا و ئەمەریکا بێدەنگن، تورکیا دێتە رۆژئاوا و خاکی سوریایشی داگیردەکات، هەموو هەر بێدەنگن، بگرە یەکێتی ئەوروپا و ئەمەریکاش کارێکی ئەوتویان نەکرد بۆ راگرتنی هاتنە ژورەوەی تورکیا و داگیرکردنی خاکی سوریا و بۆمبارانکردنی ناوچەکانی ژێر دسەڵاتی یەپەگەی هاوپەیمانی ئەمەریکا لەشەری داعش. ئاخۆ کورد و رێکخراوە کوردیەکان لە تاراوگە چیان کردووە بۆ فیشار درووستکردنە سەر تورکیا بۆ راگرتنی ئەو جۆرە رێبازەی دژ بە کورد؟
زیاتر نیشـان بده