زۆر جار لە هەندێ وڵاتانی ناوەراستدا ئەرکی ئەندام پەرلەمانەکان کەوتوەتە ژێر پرسیارەوە. لە هەرێمی کوردستان راستە ئەندام پەرلەمانەکان لەسەر لیستێکی تاێبەتدا لە پەرلەمانی هەرێمدا بەشداری دەکەن، بەڵام ئەم ئەندامانە دەنگی پارت و لایەنەکانیان بە دەستهێناوون یان گەل و هاووڵاتیان، ئایا لەسەر داواکاریە گشتیەکانی هاووڵاتیاندا پێیداگری دەکەن یان داوا کاریە تاێبەتیەکانی پارتەکان
لە راپۆرتێکدا کە لە رۆژی سێشەممە لە لایەن رێکخراوەی چاودێری مافەکانی مرۆڤی بنکە وڵاتە یەکگرتووەکان بڵاو بوەتەو، پۆلیسی تورکی تاوانبار دەکرێت لە بەد رەفەتاری و ئەشکەنجەدان.
لە کاتێکدا برێت مەکگۆرگ نوێنەرى تایبەتى ئۆباما بۆ هاوپەیمانى نێونەتەویی دژى داعش و بەرپرسانی تری ئەمەریکایی دەڵێن تورکیا بەشێک نییە لە شەری دژی داعش لە موسڵ، شارەزایان و چاودێرانی تر باس لەوە دەکەن کە لەوانەیە تورکیا ئەو بوارەی بۆ رەخسا بێت لەو شەرەدا بەشداری بکات.
لە هەفتەکانی رابوردوودا پێنجمین کۆنگرەی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان – پەژاک لە هەرێمی میدیا لە سەر خاکی کوردستان بە کۆتایی هات، بێگومان کۆنگرە شوێنی هەڵسەنگاندن و پێداچۆنەوەیە بە کاروبارەکانی ئەو رێکخراوەیەدا لە نێوان هەردوو گۆنگرەی رابوردوو و ئەم کۆنگرەدا.
میدیا رۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە ژیانی رۆژانەماندا، بەڵام لەم کاتە ناسکەی کە کوردستان و هەرێمی کوردستان تێدا دەپەرێ، بە تایبەت لە روبەرووبونەوەیدا بەرامبەر بە تیرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی، ئایا میدیای کوردی بە شێوەیەکی دروست لەگەڵ بارودۆخەکەدا کار دەکات.
هەر وەکو هاووڵاتیانی کورد باس دەکەن لە هەر شوێنێکی کوردستان دوژمن پەیدا بوە گەریلاکانی هەپەگەی HPG سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان یەکسەر خۆیان بەوەی گەیاندووە و نموونەش زۆرن. ئاخۆ گەیشتنی ئەمجارەیان بۆ کەرکوک چۆن بوو؟
لە کاتێکدا گوایە داعش لە هەموو لایەکەوە لە ژێر فیشار و لە پەلەقاژەدایە، هێڕشێک و کردارێکی لەوەی کە بینیمان لە ناو کەرکوک دا ئەنجام درا. دەبێ کاربەدەستان و پەرپرسانی هێزەکانی ئاسایش لە شاری کەرکوک چ وەلامێکیان هەبێت؟ بەو پێیەی داعش لە حەوێجە جێگیرەو زۆریش لە کەرکوکەوە دوور نیین، نەدەبوایە لە چوار دەوری کەرکوک دا پەرژینێکیان درووست بکردبایە بۆ رێگا گرتن لە خزاندنی ئەو تیرۆریستانە بۆ ناو شارەکە؟
دیارە شەر جۆرەها کارەسات بە دووێ خۆێدا دێنی و لێدەکەوێتەوە، کە یەکێک لەوانە کارەساتی مرۆڤی پەنابەرانە. بە پێی میدیاکان وا چاوەروان دەکرێت نزیکەی یەک میلۆن کەس لەم شەرەدا را بکەن. ئایا بەرپرسانی عێراقی و کوردی هیچ نەخشە و پلانێکیان بۆ جێگێرکردنی ئەو کەسانە لەبەر چاو گرتوون؟
ئاژانسەکانی فریاگوزاری لە عێراق خۆیان بۆ کارەساتێکی مرۆڤایەتیانە ئامادە دەکەن.
زۆر جار باس لەوە کراوە کە میدیا ئامرازێکی زۆر بەهێزە لە کارتێکردن لە سەر بیر و بۆچوونی تاک و کۆمەڵگا و گۆرینی ئاراستەکان. شەر کاتێکی هەستیارە وە چوونیەتی سەوداکردنی میدیاکان لەگەڵ ئەو شەرەدا هەستیارترە. ئاخۆ میدیای کوردی تا چەند لە شەری دژ بە دەوڵەتی ئیسلامی داعش بەرپرسانە هەڵس و کەوتی کردووە؟
لە رۆژهەڵاتی ناوەراست بە گشتی و لە بەشەکانی کوردستان و هەرێمی کوردستان بە تاێبەت، گەمە و یاری و پلانی پشتی پەردە زۆر هەبوە و هەیە، بەڵام ئایا قەت کورد رۆڵێکی سەرەکی هەبوە لە بریار و پلانی ئەو گەمە و یاریانەدا؟
لە هەفتەی رابوردوودا تورکیا لە هەنگاوێکی بێ وێنەدا دەیان رادیو و تەلڤزیۆنی کوردی داخست، ئێستاش لە ئەوروپا MedNuce TV و Newroz TV یش کەوتوونەتە بەر هەمان جۆرە شاڵاو. ئایا ئەمە درێژەپێدانی هەمان ئەوەیە کە لە ناوەوەی تورکیادا روو دەدات؟
تا دێت لە کرداری وەرگرتنەوەی موسڵ نزدیکتر دەبینەوە و هەر کام لە تورکیا و ئێران دەیانەوێ بەهەر جۆرێک بێت لەو کردارەدا بەشداری بکەن. ئاخۆ بۆ گومانێکی زۆر هەیە لە بەشداریکردنی ئەو دوو وڵاتەدا؟
هەمیشە ئەوەی لە میدیاکاندا دەبینین و لە خەڵکی ناوچەکەوە دەبیستین، فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا بە بەردەوامی بە ئاسمانی قەندیل و ناوچە سنوریەکانی هەردوو بەری کوردستان لە فرین، چالاکی و بۆمبارانکردندان. کەوتنە خوارەوەی فرۆکەیەکی F16 لە لایەن گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستانەوە، ئایا ئاماژەیەکە بە چڕتر بۆنەوەی شەر و پێکدادانەکان لە نێوان لەشکەری تورکیا و گەرەیلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان؟
ساڵەهایە پەیوەندیەکانی ئێران لەگەڵ زۆری وڵاتانی ناوچەکە و جیهاندا گرژی تێکەوتووە، بگرە هەڕەشە لە یەک کراوە و هەندێ جاریش پێکدادانی بچووکیش هەبوە. ئاخۆ شیانی هەیە رۆژێک ئەم هەڕەشانەی کە لە نێوان ئێران، عەرەبستانی سعودی وە یاخود تورکیادا هەیە، شەرێکی گەورەتری لێبکەوێتەوە؟
تورکیا زۆر بە هیوا بوو لە کردارەکانی رزگارکردنی مۆسڵ دا بەشداری بکات، بەڵام وا دیارە نە حکومەتی عەبادی و نە ئەمەریکاش لە زاری برێت مەکۆرگ نێردراوی ئوباما بۆ هاوپەیمانیەتی لە شەری دژ بە داعش لەگەڵ ئەوەدا نیین. ئاخۆ ئەم بریارە کۆتاییە وە یاخود هێشتا شیانی بەشداریکردنیان هەیە بەو پێیەی ئەردوگان بە ئاسانی کۆڵ نادات؟
بریارە لە چەند رۆژی داهاتوودا لە یەکێک لە ژوورەکانی پەرلەمانی بریتانیادا کۆرێک بۆ سالار مەحمود ئەندام پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ساز بدرێت بۆ باسکردن لەسەر بارودۆخی هەرێمی کوردستان. ئاخۆ کاک سالار هەڵگری چ پەیامێکە؟
زۆر جار لە دەرئەنجامی شەر و ناکۆکیەکاندا زۆر ناوچە لە سەرانسەری جیهان گۆڕانیان بەسەردا هاتووە و سەر لە نوو نەخشەی ئەو ناوچانە داڕێژراونەتەوە. کە دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) دەستی بەسەر ناوچەکانی سوریا و عێراقدا گرت زۆری پێیان وابوو ئیتر هەرێمی کوردستان هاوو سنووری دەوڵەتێکی نوێدایە، بەڵام زورێکی تر پێیان وایە داعش تەنها گەمەیەکی لە پێش دارێژراوە. ئاخۆ شیانی هەیە شەری رزگارکردنی موسڵ و حەلەب گؤرانێکی نوێ لەگەڵدا بهێنێ؟
ساڵانێکە لەشکەری تورکیا بێ ئەوەی کەس رێگای پێدابێت واتە نە حکومەتی عێراق و نە پەرلەمانی کوردستان لە چەندین ناوچەی هەرێمی کوردستاندا خۆێ جێگیر کردووە. لە رۆژی سێشەممە پەرلەمانی عێراق بە زۆرێنەی دەنگ بریاری چوونە دەرەوەی لەشکەری تورکیای دا لە خاکی عێراق. ئایا هاتنی سوپای تورکیا وە یاخود هەر سوپایەکی تر بۆ هەر شوێنێکی هەرێمی کوردستان وە یاخود عێراق هیچ چوارچێوەیەکی یاسایی هەیە؟
بە پێشنیاری خانم شادی سەدر لە (موسسه عدالت برای ایران) بریارە لە زانکۆێ میترۆپۆلیتانی لەندەن لە 14 ئۆکتۆبر بۆ لێکۆڵینەوە لە پەروەندە وە یاخود دۆسیەی کوژراوو و بێ سەرو شوێن بووەکانی دەیەکانی ئەم دواییەدا لە ئێران و تورکیا بەرنامەیەک بەرێوە بچێت. بێگومان بەرنامەیەکی لەو جۆرەدا زۆر گرنگە بۆ تێشک خستنە سەر پێشێلیەکانی مافەکانی مرۆڤ لەو وڵاتانەدا، بەڵام چ جیاوازیەکی هەیە لەگەڵ ئەو بەرنامانەی کە زۆر جار لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکاندا لە ژنییڤ ساز دەکرێت؟
زیاتر نیشـان بده