پەیوەندی پردی پێکەوە گرێدانی کاروباری ژیانی رۆژانەی تاک، پارت، حکومەت و دەوڵەتانە، بە تاێبەتی لە کارە دیپلۆماسیەکاندا کە بە جۆرەها مەرج و بەندەوە گرێدراوە. ئاخۆ لایەنە کوردیەکان شیانی هەیە لە پەیوەندیەکانیاندا لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ دەسکەوتێکی زۆرتریان دەست کەوێت تاکو لەگەڵ بەغدا؟
کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان KNK بە ئامادە بوونی پارت و لایەنە کوردستانیەکان، کەسایەتیەکان، رۆشنبیران لە رۆژانی 1 – 2 مانگی ئوکتۆبر لە برۆسڵ پاێتەختی بەلژیکا کۆنفرانسی ساڵانەەی ئەنجام دا.
ساڵانێکە گرژی کەوتوەتە پەێوەندیەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و هەر کات ئەگەر لایەنێکی تر لە دەروەی زۆنی هەولێر سەردانی بەغدای کردبێت لە لایەن دام و دەزگاکانی نزدیک لە پارتیەوە رەخنەیان لێگیراوە. سەردانی ئەم جارەی بارزانی و شاندەکەی بۆ بەغدا، ئایا بە خواستی خۆیان و پێداویستیەکانی بارودۆخەکە بوە، یاخود لە ژێر فیشاری دەرەکی، بە تاێبەت ئەمەریکا؟
چاو و راوێک هەیە لە میدیا کوردیەکان وە یاخود لە هەندێ سەرچاوەی پشت راست نەکراوو گوایە لە کاتی کردارەکانی وەرگرتنەوەی موسڵدا تورکیا دەست بەسەر شەنگاڵ و شاخی شەنگاڵدا بگرێ. ئاخۆ کارێکی لەو جۆرەدا چ مەترسیەکی هەیە بۆ سەر رۆژئاوا و هەر وەها ئاێیندەی هەرێمی کوردستان.
زۆر جار وا باس دەکرێت لەو هەرێمە کوردستانەی کە شانازی پێیەوە دەکرا ئیتر شتێک نەماوە مرۆڤ شانازی پێبکات، وە وەکو وڵاتە تۆقێنەرو و تۆتالیتەرەکانی لێهاتووە کە بە جۆرێک بە رۆژی نیوەرۆ هاووڵاتیان تورەکەیان دەکەنە سەر، رۆژنامە نووسان تیرۆر دەکرێن و بە رۆژی نیوەرو دەستگیر دەکرێن، کە دوواترینیان دوێنی 27/9 لە شاری هەولێر گوایە بە چاقۆ هێرش کراوەتە سەر چالاکوانێک.
پارتەکان، رێکخراوەکان لە قوناغی جیاواز و لە هەڵ و مەرجی جیاواز وە بە هۆکاری جیاواز لە داێک دەبن. لە هەفتەکانی رابوردوودا لە لایەن کۆمەڵێک لە رامیارزان و رۆشنبیرانەوە و لە شاری کەرکوک " بەرەی دیمۆکراسی گەل" راگەیندرا. ئەمرۆ کە لە هەرێمی کوردستاندا چەندین پارت و رێکخراوە لە ئارادیە، جین ئەو هۆکارانەی کە بوونە هۆێ لە داێکبوونی ئەم رێکخراوە نۆیەدا؟
وا چاوەروان دەکرێت لە 27/9 لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان خۆپێشاندانەکان دژ بەو بارودۆخەی لە هەرێمەکەدا هاتوەتە ئاراوە دەست پێبکات، هەرچەند بە پێی ئەو کلیپانەی بڵاو بۆنەتەوە وا پێشان دەدات تازە لە هەندێ شوێن دەستیپێکردووە.
ساڵانێکە کورد لە باشوری کوردستان خەباتی کرد، گیانیان لە دەست دا، زیندانی کران، لە سێدارەدران، ماڵوێران کران، شار و گوندیان خاپوور و وێرانە کرا بۆ ئەوەی رۆژێک بێت لەسەر خاکی خۆیان بە ئازادی بژێن، بەڵام مەخابن ئەمرۆ لە جیاتی داگیرکەری بێگانە وەکو دەووترێ داگیرکەری خۆماڵی دەیانچەوسێنێتەوە. ئاخۆ سەرانی کورد ترسیان لە چییە ئەمرۆ وەکو باس دەکرێ بە رۆژی نیوەرۆ تورەکە دەکرێت بەسەر کەسانێک کە داوای بناغەترین مافەکانیان دەکەن، رۆژنامەوانان بە رۆژی نیوەروو تیرۆر دەکرێن؟
ئەمرۆ وەکو باس دەکرێت زۆربەی رۆژنامە، رادیۆ، تەلڤزیۆن و سەتەلایتەکان لە باشوری کوردستان دەهۆڵ کوت و زورنا ژەنی لایەنێکن، ئایا لە راستیدا وایە؟
لە وڵاتانی رۆژئاوا وە بە تاێبەت لە ئەمەریکا زۆرێک لە کەسایەتیە سەرمایەدار و دەوڵەمەندەکان، ئەوانەی خاوەن کۆمپانیا و سامان و دارییەکی زۆریان هەیە ساڵانە بەشێک لە داهاتەکانیان دەبەخشنە رێکخراوە جۆرا و جۆرەکان بۆ یارمەتی دان و بەهانا گەیشتنی هەژار و نەدارەکان، جال لە دیدیکی مرۆڤایەتیانە وە یا خولادان لە Tax یان باج. ئاخۆ دیاردەیەکی لەو جۆرە لە هەرێمی کوردستاندا هەیە؟
ئەمرۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عراق باوەری لە وەزیری دارایی عێراق هۆشیار زیبار سەندەوە، ئایا یەکێیتی نیشتمانی کوردستان لەگەڵ ئەو دەنگدانەدا بوو؟ ئایا پرۆسەکە ئازادی و دیمۆکراسی بوو و کاریگەری هیچ لایەنێکی ناوخۆ وە یاخود دەرەکی تێدا نەبوو؟ ئاخۆ ئەمە بە زیانی کێ گەرایەوە، پارتی، حکومەتی هەرێم یان گەلی کورد؟
ئەوەی روونە میدیا رۆڵی گرنگی خۆێ هەیە لە ورووژاندن و تێشک خستنە سەر بابەت و رووداوەکانی رۆژ. ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە موسڵمانە دانیشتووەکانی هەرێم بە مەبەستی حەج سەردانی عەرەبستانی سعودی دەکەن و بۆ ئەو کارەش لە رووێ داراییەوە تێچوونێکی هەیە، ئەمە لە کاتێکدایە هاووڵاتیانی هەرێمەکە. لە هاووڵاتی سادە و ئاسایی و نەدارەوە بگرە تا پێشمەرگە، مامۆستا و کارمەند بە دەم جۆرەها گرفتەوە دەناڵێن. ئایا میدیاکان بە ئەرکی خۆیان هەستاوون لە ووشیارکردنەوەی هاووڵاتیان لە بارەی چوونیان بۆ حەج لەو بارودۆخەی کە هاووڵاتیانی هەرێمەکە تێدا دەژێن و لە جیاتی ئەو تێچوونەی حەج بەسەر هاووڵاتیە کەم دەست و نەدارەکان لە هەرێمی کوردستاندا دابەش بکەن، خۆ نیکوکاری بلیتێکە بۆ بەهەشت، وە وەکو دەووترێ " تا ماڵ وەستاوە مزگەوت حەرامە"
ساڵانە چەند هەزارێک لە هاووڵاتیانی موسڵمانی هەرێمی کوردستان بە مەبستی حەچ سەردانی عەرەبستانی سعودی دەکەن، بەڵام لەو بارودۆخەی کە هەرێمی کوردستان تێدا دەژێ ئەو حەجە پێویستە وە یاخود ( فەرزە) وەکو خۆیان دەڵێن؟
لە رۆژانی رابوردوودا لە سەر تۆرە کۆمەڵایەتیەکان و هەندێ لە میدیاکاندا چەند ڤیدیۆیەک بڵاوبونەوە کە وا پێشان دەدات پیاوانێکی چەکدار گوایە سەر بە ئوپۆزسیۆنەکانی سوریا لە (جبهە التحریر – جبهە النسرە) و تورکمانەکان زۆر بە سۆکایەتیکردنەوە هێزەکانی ئەمەریکایی لە شاروچکەی الراعی دەردێنن. ئاخۆ بۆ ئەمەریکا بەو جۆرە سۆکایەتیکردنە رێگا دەدات ؟
وەزارەتی دەرەوە دارێژەری رێبازەکانی دەرەوەی وڵاتە یەکگرتووەکاندایە، بەڵام زۆر جار ئەم وەزارەتە رێبازەکانی لە رۆژهەڵاتی ناوەراست کەوتۆنەتە بەر رەخنە. ئاخۆ شارەزایانی وڵاتە یەکگرتووەکان خوێندنەوەیەکی وورد و درووستیان لە پێکهاتە نەژادی و ئاێینیەکانی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەراستدا هەیە؟
لە پاش شەری جیهانی دووەمەوە تا ئێستا ئەوەی تێبینی دەکرێ هیچ کام لە وڵاتە دیمۆکراسیە ئەوروپاییەکان تووشی شەر و دەرگیری نەبوونە، کەچی وڵاتانی جیهانی سیەم و بە ریسکاچوودا هێشتا لە نێۆخۆدا وە یاخود لەگەڵ دراوسیەکانیاندا لە شەر و ئاژاوەدان.
چەند رۆژ لەمەوپێش مەحەمەد ئۆجەلان لە زیندانی ئیمرالی سەردانی عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان PKK ی کرد ، ئاخۆ مەحمەد ئۆجەلان هیچ نووچەیەکی دڵخۆشکەری پێی بوو بۆ کورد و تورکیا و گەلانی جیهان؟
یەکێک لە تاێبەتی و تاێبەتمەندیەکانی هەر تاکێک لە نەتەوەیەکی دیار کراوودا شانازی بە ناسنامەی نەتەوە بوونیەتی، بەڵام باس لە کز بوونەوە و لاوازی ئەو شانازی بوونە دەکرێت لە نێۆ هەندێ کوردا. ئاخۆ ئەو بۆچوونە تا چ رادەیەک راستە؟
کارەساتی 11 سیپتامبر لە ساڵی 2001 زنجیرەیەک بوو لە چوار هێرشی تیرۆریستی لە لایەن رێکخراوەی تیرۆریستی القاعدەوە بۆ سەر وڵاتە یەکگرتووەکان کە تێدا هەزاران کوژران و بەلای کەم 10 بیلۆن دۆلاریش زیان بە خان و بەر و ساختمانەکانی گەیاند. ئاخۆ قەت مرۆڤ بیری دەکردەوە کەسێک، کەسانێک وە یاخود لایەنێک ئەوەندە قین و تۆڕەییان لە دڵدا بێت، کارەساتێکی لەو ئاستەدا ئەنجام بدەن؟
هەر وەکو دەبینین و زۆری میدیاکانی جیهان باس دەکەن، حکومەتی تورکیا لە چەندین بەرەوە لەگەڵ کوردا لە شەر و پێکداداندایە، لە باکور، لە زۆری شارەکاندا کردارە لەشکەریەکان، دەستگیرکردن و لادانی شارەوانەکان، لە سنووری باکورەوە تا قەندیل تۆپباران و بۆمباران و ئێستاکەش هاتنە ناوەوەی سوریا و هێرش بردنە سەر شەرڤانانی YPG یەپەگە. ئاخۆ تا چەند ئەم کردارانەی تورکیا لە چوار چێوەیەکی یاساییدایە؟
زیاتر نیشـان بده