سەرحەد ڤارتو ووتەبێژی کۆمیتەی دیپلۆماسی کۆما جڤاکن کوردستان KCK لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لە سەرەتا پشت راستی تێکدانی سێ هیلێکۆپتەری Skorsky و زیان گەیاندن بە دووێ تر کرد بە تۆپێ هاوەن لە لایەن گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کورددستانەوە لە ناوچەی چلێ و ووتیشی ئێستاکە نزیکەی ساڵێکە شەرێکی سەخت و دژوار و بەرفراوان لە سەرانسەر کوردستاندا لە نێوان گەریلا و ئەرتەش و پۆلیسی تورک لە ئارادایە
رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان PKK عەبدوڵا ئۆجەلان هەر لە ساڵی 1999 وە لە نیمچە دورگەی ئیمرالی زیندانی کراوە، بەڵام ئەوە بۆ ماوەیەکی زۆرە نە رێگای سەردانی دەدرێت و نە هیچ دەنگ و باسێکیش لەبارەیەوە هەیە و مەترسیەکی زۆریش لە سەر باری تەندرووستی و ژیانی هەیە.
هەر پاش بڵاوبۆنەوەی راگەیاندنەکەی جێگرانی سگرتێری یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، سەرەرای قسەی توند لە هەردوو لاوە بەڵام بە گوێبیستی ئەو لێداوانانەی کە بڵاودەبنەوە هەردوو لا ئامادەن گوایە کێشەکە بە هێمنی چارەسەر بکەن. ئاخۆ هۆێ چی بوو ئەو راگەیاندە وا دەرکرا و ئێستاش چمان هیچ رووێ نەداوە و ئامادەن بە هێمنی چارەسەری بکەن؟ ئایا ئەو راگەیاندە وەکو تاقیکردنەوەیەک بوو وە یاخود هۆشداری دانێک بە باڵی گوایە بریار دەر و پاوەنخواز؟
لە رۆژانی رابوردوودا جێگرانی سکرتێری یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرکردەکانی تری یەکێتیی راگەیندراوێکیان بە ناوی ناوەندی بریار بڵاو کردەوە. ئایا ئەم شەر و ناکۆکیەی چەندین ساڵەی بە ناو بالەکانی نێۆ یەکێتیی لە راستیدا لەسەر چاکسازیەکانە، پاوانخوازی وەکو باسی لێ دەکەن یان پۆست و بەرژەوەندیەکانی تر؟
هەر وەکو روونە میدیا رۆڵێکی گرنگ دەبینێت و ئامرازێکی بە هێزە لە ئاراستە کردنی بیرو بۆچوونی هاوڵاتیان و لە دەرئەنجام رەوتی رووداوەکان. ئاخۆ چ جۆرە هەڵسەنگاندنێک هەیە بۆ رۆڵی میدیاکانی رۆژئاوا لە پەیوەندی بە کورد؟
هەر وەک دەبینین بارودۆخەکە لە هەموو بەشەکانی کوردستان زۆر هەستیارە بە تاێبەت ئێستاکە لە رۆژئاوای کوردستان کە ئەرتەشی، سوپای تورکیا دەستی بەسەر جەربلس دا گرتووە و گوایە شەر بە لایەنە کوردیەکان دەفرۆشێت. ئاخۆ لایەنە کوردیەکان تا چەند بەرپرسیارانە و هەستیارانە لەگەڵ ئەو بارە ناسکەدا سەودا دەکەن؟
لەم ئاڵۆزیەی کە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست هاتوەتە ئاراوە و لەو رۆڵە گرنگەی کورد دەیبینی، کە دەروانین، ئەوەی سەیرە لەم هاوپەیمانی و هاوسەنگیەدا تورکیا لە روسیا تێدەگات، ئێران لە تورکیا، تورکیا لە سوریا، روسیا لە ئێران، ئەمەریکا لە تورکیا و ..... بەڵام زۆری لایەنە کوردیەکان لە یەک تێ ناگەن، ئاخۆ سەرێ گریەکە لە کوێە؟
لە هەفتەی رابوردوودا تورکیا هێرشی کردە سەر جەرابلس و لە ماوەیەکی کورتدا و بە ئاسانی و بە بێ هیچ بەرگریەک دەستی بەسەردا گرت. ئاخۆ ئەمە پلانێکی داڕێژراوو و ئامادە کراوو بوو و بە ئاگاداری ئەو وڵاتانەی ئەکتەری سەرەکین لەم شەرەدا؟
لەم رۆژانەدا لە میدیا کوردیەکان باس لەوە دەکرێت ئەگەر ستاندارە جیهانیەکان و ئەو پێوەڕەی کە لە جیهانی رۆژئاوادا باوە لەبەر چاو بگرین، ئەو حکومەتەی کە هەرێمەکە بەرێوە دەبات ( کە ئەنجومەنی وەزیرانیش دەگرێتەوە) ئەو پەرلەمانەی کە هەیەتی وە ئەو بەناو سەرۆکەی کە هەیەتی و ماوەکەی بەسەر چووە، ئایا ئیتر رەواییان ماوە؟
لەم رۆژانەی دواییەدا ترافیکی دیپلوماسی و رێگاکان بە زوری روویان لە تاران کردووە و لە ماوەیەکی کورتدا وەزیری دەرەوەی تورکیا، دکتۆر بەرهەم سالح و کەریم سنجاری وەزیری ناوخۆێ هەریم سەردانی تارانیان کردو و ئێستاکەش سەلیم جبوری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەردانی تاران دەکات و چاوەرێ ترافیکی زۆرتریش دەکرێ، ئاخۆ تا چەند ئەم سەردانانە پێکەوە گرێ دراوون؟
خانەقین یەکێک لە شارە دابڕاوەکانی هەرێمی کوردستانە کە هەر لە دەمی رزگاربوونی عێراقەوە بە دەم دوو بەرێوەبەرایەتی یان دوو ( ئیداری) وە دەناڵێنێ کە لە دەرئەنجام جۆرەها کێشە و گرفتی تری لێکەوتووەتەوە.
لە رۆژانی رابوردوودا ژمارەیەک لە ئاژانسەکانی کوردی و جیهانی باسیان لەوە کرد گوایە کونسەی رێڤەبەری کۆما جڤاکن کوردستان KCK لە سەر داخوازی زۆری لایەنی جیهانی و هەرێمی بگەرێنەوە سەر مێزی گفت و گۆەکان، دیارە ئەم داخوازیە لە لایەنی کوردی کراوە بەڵام تا چەند لایەنی بەرامبەر ئامادەیە؟
دوێنی لە هەندێ میدیاکاندا باس لەوە کرا گوایە رێبەرایتی کۆما جڤاکن کوردستان KCK لەسەر داخوازی گەلەک هێزی جیهانی و هەرێمی بە نیازی گەرانەوەدایە بۆ سەر مێزی گفت و گۆەکان. ئایا بارودۆخەکە لە باردایە بۆ گەرانەوە بۆ سەر مێزی گفت و گۆ؟
بە پێی لێکۆڵەران لە درێژایی دەیەکانی رابوردوودا و بگرە لە پەیمانی سەعدئابادەوە بگرە تا ئەمرۆ، ئێران، تورکیا، عێراق و ئێستاکەش سوریا دژ بە کورد پێکەوە هاوکاریان کردووە. ئێستاکەش سەرەرای جیاوازیەکان لە نێوان ئەم وڵاتانەدا جارێکی تر ئێران، تورکیا و سوریا پێکەوە لەسەر مێزێک دادەنێشن گوایە بۆ پێکەوە پلاندانان لە چوونیەتی بەرەنگاربونەوەی کورد بە تاێبەتی لە رۆژئاوای کوردستان.
لە رۆژانی رابوردوودا لە کاتێکدا دکتۆر بەرهەم و ژمارەیەک لە کاربەدەستانی تری یەکێتی سەردانی تارانیان کرد، لە لایەکی ترەوە کەریم سنجاری وەزیری ناوخۆێ هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی تردا گەێشتنە تاران. ئاخۆ سەردانەکەی دکتۆر بەرهەم و شاندەکەی وەکو هاووڵاتیان دەپرسن بە نوێنەرایەتی یەکێتی بوو، باڵێکی ناو یەکێتی یان سەربەخۆ، وە یاخود سەردانەکەی کەریم سنجاری و شاندەکەی بە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم بوو یان پارتی؟ مەبەست لەم سەردانانە، یاخود ئەو جۆرە سەردانە نافەرمی و نا حکومی و لایەنانە تا چەند زیان بە قەوارە و شایەستەیی حکومەتی هەرێم دەگەینی؟
رۆژنامە نووسێکی تر لە هەرێمی کوردستان، پاش رفاندن و ئەشکەنجەدانی گوایە لە لایەن کەسانێکی نەناسراوەوە، دەکوژرێت و لاشەکەی فرێ دەدرێت. دیارە ئەمە یەکمین جار نییە لە هەرێمی کوردستاندا رۆژنامەنووسێک دەکوژرێت، بەڵکو لە ساڵانی رابوردودا چەندینی تر بە هەمان شێوە کوژراوون و بکوژانیان بە سزایان نەگەیشتوون و دەستگیر نەکراوون. ئاخۆ هەرێمی کوردستان ناوچەیەکی ئاسایشە بۆ رۆژنامەنووسان؟
تیرۆرکردنی رۆژنامەوانی ئاژانسی رۆژ نیوز وداد حوسەین لە شاری دهۆک دیارە یەکمین دوواترینیشی نییە وەکو خودی رۆژنامەنووسان باس دەکەن. ئاخۆ رۆژنامەوان وداد چ گوناهێک وە یاخود چ تاوانێکی کردبێت کە ژیانی ببێتە باج بۆێ؟
زۆر جار کە لایەنێک، کەسێک یاب کاربەدەستێک لە هەرێمی کوردستانەوە سەردانی ئێران دەکەن، لەسەر تۆرە کۆمەڵاتیەکان کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە و جۆرەها قسەیان پێدەکرێت. ئاخۆ هۆێ ئەم کاردانەوە و بێزاری دەربڕینە چیە؟
بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکانی نێوان لایەنەکان لە هەرێمی کوردستان، بە تاێبەت یەکێتی و گۆڕان لەگەڵ پارتیدا، ئەوەی تێبینی دەکرێت لە بەرامبەر هەر هەنگاوێک بۆ چارەسەرکردنەکان، مەرجێک وە یاخود مەرجانێک دادەنرێت. ئایا ئەو مەرجانە ئەوەندە بەرزن کە نەکرێ بازیان بەسەر دا، یاخود ئەمە کارێکی ئاساییە؟
زیاتر نیشـان بده