لە کاتی دەستپێکردنی وتو وێژەکانی ناوکی ئەمەریکا و وڵاتانی رۆژئاوا لەگەڵ ئێران، هەمیشە باس لەوە دەکرا کە مەترسی ئەوە هەبوە ئێران پاش یەکلاکردنەوەی کێشە ناوکیەکەی لە ناوەوە دەستی واڵاتر بێت بۆ سەرکۆتکردنی هاووڵاتیانی، بە تاێبەت کورد. ئاخۆ ئەم لە سێدارەدانانەی کە دەبینرێت بەڵگەیە بۆ ئەو مەترسی و نگەرانیانانە؟
لە رۆژانی رابوردوودا میدیاکانی جیهانی وا باس دەکەن کە مەترسی هەیە لەوانەیە تورکیا ئەو رێکەوتنامەی کە لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپاییدا لە بارەی رێگاگرتن لە هاتنی پەنابەرانەوە واژوو کردبوو پابەندی نەبێت و رێزی لێ نەگرێت.
هەر وەک دەبینین بەرپرسە باڵاکانی وڵاتانی بێگانە بە بەردەوامی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن، جا هەولێر بێت وە یاخود سڵێمانی. ئەو پرسیارانە دەکرێن : ئایا ئەو سەردانانە هەر بۆ لێپرسینە و چای یان قاوە خواردنێکە وە یاخود بۆ مەبەستێکی دیرایکراوو. بۆ هاووڵاتیان جگە لە چەند سەردێڕێک لە رۆژنامە و میدیاکاندا ئاگایان لە مەبەست و ناوەرۆکی ئەو جۆرە سەردانانەدا نییە؟
هەر وەکو باس دەکرێت هەرێمی کوردستان لە بنی پیەوە تا تەوقی سەری نووقمە لە جۆرەها کێشە و گیروگرفت. ئاخۆ ئەوانەی لەسەر دەسەڵاتن و ئەم هەرێمە بەرێوە دەبەن تاچەند بەرپرسیارانە لەگەڵ بارودۆخەکەدا هەڵس و کەوت دەکەن و سەودای لەگەڵ دەکەن؟
عەرەب ووتەیەکیان هەیە کە دەڵێت" و اتفق العرب و علی ان لایتفقوا" واتە عەرەب رێککەوتن لەسەر ئەوەی کە رێک نەکەون" کە پڕ بە پێستیانە بە لەبەر چاوگرتنی ئەو دابەشبوونەی کە لە جیهانی عەرەبدا بەدی دەکرێت، بەڵام ئێستاکە ئەو نەخۆشیە بەربوەتە گیانی کورد و تا بن ئیسقانیش گوایە رویشتووە. کۆبۆنەوە دوو قۆڵی و سێ قۆڵی و چوار و پێج قۆڵیەکان و دەرئەنجامەکانیان سەڵمێنەری ئەو ووتەی پێشێنەن.
رۆژنامەوانی وە یاخود کارکردن لە دەزگاکانی میدیا و راگەیاندندا کارێکی وا ئاسان نییە ئەگەر بێت سنوورەکان وا تەسک بکرێنەوە و ئازادی بیرورا دەربڕین سنووردار بکرێت. کەسانێک وا بیر دەکەنەوە میدیاکار لە هەرێمی کوردستان ئەو بۆنەوەرەیە کە بە بەردەوام (کبریاء) ی وە یاخود شکۆێ یان شانازی بە خۆبوونیەوە دەشکێنرێت.
سەرۆک کۆماری ئێران حەسەن رۆحانی وەکو بەشێک لە بەرنامەی ساڵانەیدا لە هەفتەی رابوردوو سەردانی ئوستانی کرماشانی کرد لە رۆژهەڵاتی کوردستان کە لە کاتی پێشکەشکردنی ووتارەکەیدا نەک هەر بە دروشم لێدان چەندین جارقسەکانی پێ بڕا بەڵکو ژمارەیەک لە هاوڵاتیانی کوردی یارسان بۆ بێزاری دەربڕین دەمی خۆیان دۆریەوە.
ساڵانێکە رێکخراوەی تیرۆریستی داعش بە بێ راوەستان بەردەوامە لەسەر چالاکیەکانی، هەر لە دەوروبەری دیمەشق و حەلەبەوە بگرە تاکو خانەقین و کەرکوک. رێکخراوەیەک ئەوەندە لێ دەکوژرێ، هێشتا هەر چەکداری ماوە، ئەوەندە لە تانک و تۆپ و چەکەکانی تێک دەدرێت، هێشتا چەکی ماوە شەری پێ بکات. تانکی هەیە، زرێپۆشی هەیە، ماشینی هەیە و هێشتا گاز و بەنزینی لێ نەبڕاوە. ئاخۆ کێ وەڵامی بۆ هەیە داعش ئەو پێداویستیانە لە کوێ و چۆن دابین دەکات؟
پاش کودەتا سەرنەکەوتووە لەشکەریەکەی تورکیا، کەسانێکی زۆر هەر لە لەشکەریەکانەوە بگرە تا ئەکادیمیست و رۆژنامەنووسەکان بە کۆمەڵ دەستگیر کراوون. ئاخۆ چ هەڵسەنگاندن وروانینێک هەیە بۆ کاردانەوەکانی جیهانی رۆژئاوا بەرامبەر بەو دەستگیردنانە؟
هەروەکو دەبینین و دەبیستین کورد، پێشمەرگە لە هەرێمی کوردستان لە بەرەکانی پێشەوەی شەری دژ بە تیرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامیدان، بەلام ئەوەی تێبێنی دەکرێت و رەخنەی لێ دەگێردرێت تا ئێستا بۆ هیچ کام لەو کۆڕ و کۆبۆنەوانەی کە لە بارەی داعشەوە ئەنجام دراوون، چ ئەوەی لە عێراق، ئەوانەی لە ئەوروپا ئەنجامدران وە یاخود ئەوەی لە چەند رۆژی رابوردوودا لە واشنتن ئەنجامدرا بانگهێشت نەکراوون.
هەرێمی کوردستان لە دوو – سێ دەیەی رابوردوودا سەرەرای ئەوەی لە رووێ ئاسایش و ئارامیەوە لە عێراق جیا کراوەتەوە، بەڵام کەم ئەو ئارامییەی کە باسی لێ دەکرێت بە خۆیەوە بینیوە، بە تاێبەتی لەم ساڵانەی دواییەدا و هەر جار رووداوێک دەیهەژێنێ. ئێستاکە پاش بڵاوبۆنەوەی هەزاران ئیمێل و بەڵگەنامەی ئاکەپە ، پارتی فەرمانرەوای تورکیا لە لایەین مەڵپەری ویکیلێکسەوە، هەندێ لە میدیاکان ئاماژە بەوە دەکەن کەسانێک لە هەرە کاربەدەستە باڵاکانی هەرێمی کوردستاندا تییەوە گلاوون. ئاخۆ ئەم بەڵگانە تا چەند پشت راست دەکرێن و یاساکانی عێراقی و هەرێم چۆن دەرواننە ئەو جۆرە پەیوەندیانە؟
لە 14 ژولای لە بەردەم ماڵی یەکێک لە چالاکوانانی سڤیل لە شاری خانەقین بۆمبێکی دەنگی لە لایەن موتورسوارێکەوە تەقینرایەوە. سەرەرای ئەوەی بۆمبەکە هیچ زیانێکی نەگەیاندووە بەڵام نگرانی ئەوە هەیە کە ئەو تەقینەوە بە مەبەستی چاوترساندن بێت و داوای بە دوواچوون و لێکۆڵینەوە دەکرێت.
زۆری شارەزایان و شرۆڤەکاران گومان دەخەنە سەر کۆدەتا لەشکەریە سەرنەکەوتووەکەی تورکیا و چۆنیەتی ئەنجامدانی و ئاخۆ کێ لە پشتنی داڕشتنی ئەو کۆدەتایەدا بوە.
ئەمە سیەمین هێڕشی تیرۆریستیە کە لە ماوەی 18 مانگی رابوردوودا لە فەرەنسا روودەدات. فەرەنسایەک کە زمانەکەی بە زمانی رۆمانس و خۆشەویستی لە جیهاندا ناوبانگە، پاریسەکەی کە هەرە جوانترین پاێتەختی جیهانە، وڵاتێک کە خاوەنی فیستیڤاڵی فیلمی سینەمایی کانە و موزیکەکەی وەکو دەرمانی ساڕێژکەرە، هۆێ چییە کەوتوەتە بەر شاڵاوی ئەو جۆرە کارە تیرۆریستیانەدا؟
گەلی کورد ئەوەندە ساڵیادی رووداو و کارەساتە دەڵتەزینەکانی دەکاتەوە کەمتر بە یادکردنەوەی بۆنەکانی تریدایە. مێژوو کورد پڕە لە کارەسات و رووداوی دڵتەزین چ لە وێرانکردنی شار و دیهاتەکانیدا بگرە تا گیان بەختکردنی رۆڵەکانی لە بەرەکانی شەڕدا و تیرۆرکردنیان لە هەر کوێ نەیارانیان دەستیان پێبگات. ئەمرۆ ساڵیادی تیرۆرکردنی دکتۆر عبدولرەحمان قاسملو دایە، ئاخۆ بەرز راگرتن و یادکردنەوەی ئەم رۆژە چ گرنگیەکی هەیە لە مێژووی کوردا؟
تەکنەلۆژی ئەلنتریکی، بە تاێبەت پەیوەندیەکان Telecomunications ئەوەندە پێشکەوتووە و بەزوویی پێش دەکەوێت مرۆڤ تا ئامێرێک دەکڕێ و تا فێری بە کارهێنانی دەبێت، ئامێرێکی نوێتر دەکەوێتە بازارەوە. ئەم ئامێرانە ئەوەندە لە بەرژەوەندی مرۆڤدایە، ئەوەندەش گومانیان لەسەر درووست بوە لە سنووردارکردنی ژیانی تاکەکان و لەوەش بەولاتر.
لە رۆژی یەکشەممە هەندێ لە میدیاکانی نزدیک بە دەوڵەتی ئێران لە نێوانیاندا تابناک باس لە رووداوەکەی رێژاو – داڵاهۆێ ئوستانی کرماشانیان کرد کە گوایە کاروانی ماشینەکانی دکتۆر هیشمەتوڵا فەلاحەت پیشە نوێنەریی شاە ئاباد – ئیسلام ئاباد لە ئەنجومەنی شۆرای ئیسلامی ئێران لە لایەن گەریلاکانی پەژاکەوە هێڕشی کراوەتە سەر کە لە دەرئەنجام دوو کەس کوژراوون و کەسانێکی تریش بریندار بوونە.
ئەو بارودۆخەی کە لە نێوان پێشمەرگەکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران – حدکا و هێزەکانی کۆماری ئیسلامی هاتوەتە ئاراوە لێکدانەوەی جیاوازی لێکەوتوەتەوە و بگرە خودی حدکاش جارێک بە هەستانەوە ناوی دەبات و جارێکی تر بە کاری تەبلیغاتی وە یاخود راگەیاند. ئاخۆ شناسایەکی درووست بۆ ئەو کارە جێێە؟
دەردێك کە لە درێژایی مێژوودا تووشی زۆری گەلان بوە بە تاێبەتی ئەو میللەتانەی کە بزوتنەوەکانیان لە قوناغی رزگاری نیشتمانیدایە، ئەوەیە بە جاشایەتی، خۆفرۆشی وە یاخود بە بەکرێ گیراوی ناوبانگە، بەڵام دیاردەی جاشایەتی و بەکرێ گیراوی هەر چەک هەڵگرتن نییە بەڵکۆ پێنووس بە دەستانیش دەگرێتەوە. ئایا لە هەرێمی کوردستان دیاردەیەک هەیە بە ناوی بەکرێ گیراوانی پێنووس بەدەست ( قەڵەم بەدەست – جاش قەڵەم) ؟ ئایا ئەم دیاردەیە بوەتە کەڵتوور لە هەرێمی کوردستان؟
پرسی رفراندوم لە هەرێمی کوردستان زۆر جار وەکو شەپۆلی دەریا لە هەڵسان و داکشاندا بوە، پرسێکە کە بێگومان بە سەربەخۆیی کوردستانەوە گرێ دراوە. بارزانی لەو دەمەی لەسەر دەسەڵاتە لەوانەیە لە هەموو کەس فەرەتر باسی سەربەخۆیی کوردستانی کردبێت بەڵام ئەو رەخنەی لێدەگێردرێت گوایە تا ئێستا جگە لە قسەکردن بە کردار هیچ هەنگاوێکی دانەناوە. ئێستاکە کە دیسانەوە باسی رفراندوم هاتوەتە ئاراوە و گوایە بارەکە گونجاوە بۆ ئەنجامدانی ئەو راپرسیە، ئایا لە راستیدا بارەکە گونجاوە؟
زیاتر نیشـان بده