عێراق لەو رۆژەوە لە دەستی رژێمی سەدام حوسەین رزگاری بوە لە جیاتی ئەوەی هاووڵاتیانی بە ئارامی و ئاسوودەیی بژێن، بە تاێبەتی دانیشتوانی بەغدا، وایان لێ هاتووە کە لە مال دەرئەچن نازانن ئاخۆ بە زیندویی دەگەرێنەوە یان نە. ئەم رووداوە تیرۆریستیانە کە لە بەغدا و شوێنەکانی تردا روو دەدات ئایا شیانی رێگریان لێ هەیە وە یاخود دانانی سنوورێک بۆ ئەو کارە تیرۆریستیانە؟ حکومەتی هەرێمی کوردستان و کوردانی دەروەی شاری بەغدا ئاگایان لە کوردەکانی بەغدادا هەیە ئاخۆ لە چ بارودۆخێکدا دەژێن؟
دیارە تورکیا بە هۆێ ئەندام بوونی لە یەکێتی ئەوروپا شوێنی تاێبەتی خۆێ هەبوە لە لایەن ئەمەریکا و وڵاتە ئەوروپاییەکاندا، هەرچەند هەر وەکو ئاماژە پێدەکرێ هەڵس و کەوتی ئەردوگان جۆرە گرژیەکی لە پویوەندیەکانیدا لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا درووست کردووە. تورکیا بە 180 پلە لە رێبازەکانێدا هەڵگەرایەوە، ئاخۆ چ خوێندنەوەیەک بۆ ئەو جۆرە هەڵگەرانەوە هەیە بە تاێبەتی لە رێبازەکانی ئەردوگاندا؟
لە چەند رۆژی رابوردوودا نوێنەری تاێبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سوریا ستیفان دیمستۆرا لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا و لە بەرامبەر پرسیارێکدا رێژەی کوردی لە سوریا بە 5% هەژمارد و هەر وەها ووتی فیدرالیزم پەست و تۆڕەی سوریەکان دەکات، کە بەم قسانە کوردیشی تۆڕە کرد. ئاخۆ کەسێکی لەو ئاستەدا چۆن دەبێ بێ گەڕانەوە بۆ سەرچاوەکان وەڵامێکی وا سەرپێیانە بدات؟
لە رۆژانی 1-2 ژۆلای ساڵی 2016 کۆبۆنەوەی ئەنجومەنی سۆسیالیست ئینترناسۆنال لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکاندا لە ژینییڤ بەرێوە چوو کە ئەو پارتە کوردیانەی ئەندامی سۆسیالیست ئینترناسیۆناڵن و ئەوانەش وەکو چاودێرن تێدا بەشداریان کرد( پارتی ئاشتی و دیمۆکراتی – BDP) یەکێتی نیشتمانی کوردستان، پارتی دیمۆکراتی کوردستان، پارتی یەکێتی دیمۆکراتیک – پەیەدە، حیزبی دیمۆکراتی کوردستان، حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، پارتی پێشڤە چووی دیمۆراتیکی کوردی – سوریا، پارتی ئازادی – سوریا) .
وەکو باس دەکرێ هەوڵدانەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردوگان لەسەر ئاستی ناوچەکە و جیهاندا دەرئەنجامێکی ئەوتۆێ لێ نەکەوتووەتەوە و تورکیا لەم جیهانەدا بێ دۆست و یار ماوەتەوە. چی بوو ئیسرائیلێک کە پەیوەندیەکانی بۆ ماوەی چەند ساڵێکە لەگەڵ تورکیا و ئەردوگاندا سڕ کردبوو، ئێستاکە وا خەریکە ئاسایی دەبێتەوە؟
ساڵێک لەمەۆپێش پاش رزگارکردنی کۆبانی چەکدارانی داعش بە جلی شەرڤانانەوە گوایە لە سنورەکانی تورکیاوە هاتنەوە کۆبانی و کوشتارگاە و کۆمەڵ کوژیەکیان ئەنجام دا.
لە درێژایی ئیمساڵدا چەند چالاکیەک لە لایەن پێشمەرگەکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێرانەوە لە هەندێ لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان وە بە تاێبەت لە ناوچەکانی دەوروبەری مەهاباد دا ئەنجام دراوە. ئاخۆ دیمۆکرات ئەو جۆرە چالاکیانە بە چی ناو دەبات؟
لە هەفتەی رابوردوودا بریارێک لە لایەن پاریزگای سلێمانیەوە دەرچوو بۆ فرۆشتنی زەوی و زار بە کەسانی نە کورد کە نیگەرانیەکی زۆری نەک هەر لە لایەن هاووڵاتیانی سڵیمانی وە بەڵکو لە هەموو لایەکەوە درووست کردووە. ئاخۆ بریارێکی لەو جۆرەدا تا چەند شیانی درووستکردنی مەترسیە بۆ سەر ئاسایش و ئاێیندەی هەرێمەکە؟ ئاخۆ بریارێکی لەو جۆرە چۆن دەدرێت بە بێ گەرانەوە بۆ ئەنجومەنی شارەکە، پەرلەمانی کوردستان وە یاخود ئەنجومەنی وەزیران ؟
لە ساڵیادی رۆژی جیهانی پەنابەراندا، بەرەی کوردە فەیلیەکان لە کۆمەڵگای جیهانی داوا دەکەن بە فەرمی دان بە تاوانەکانی کۆچی بە زۆرەمیلێی، لە ناوبردن و قڕکردنی کوردە فەیلیەکاندا لە دەوارانی رژێمی سەدام حوسەین دا بنێن و رێگا بگرن لە دووبارە بونەوەیاندا لە ئاێیندەدا.
بە داخەوە لە رووداوەکەی شاری شنۆدا لە نێوان پێشمەرگەکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران- حدکا و پاسدارانی جمهوری ئیسلامیدا ژمارەیەک لە پێشمەرگەکانی حیزب گیانیان لە دەست دا و چەندین لە هێزەکانی جمهوری ئیسلامیش کوژران. ئاخۆ ئەو پێشمەرگانە تا چەند چالاکیەکەیان بە بەرنامە دارێرژابوو و تا چەند ئەرکەکەیان بە ئەنجام گەیاندن؟ پارت و رێکخەاوەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان تا چەند ئەرک و خەباتی شاریان لە چیاکاندا جیا کردونەتەوە؟ لە شەری پارتیزانیدا هەمیشە زیانی دوژمن چەندین بەرامبەرە، ئەگەر ئەو ئامارانە راست بن بۆ لێرەدا زیانی پێشمەرگە زۆرترە؟ و......
کمسیۆنی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بارەی تاوانەکانی شەر لە عێراق و سوریا و بە تاێبەتی سەبارەت بە کوردە ئیزیدیەکان لێکۆڵینەوەیەکی ئەنجام داوە کە بریارە ئاراستەی ئەندامانی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایش بکرێت بۆ بریار دان، یان ئاراستەکردنی لایەنە بەرسەکانی تری جیهانی.
میدیا وە یاخود دام و دەزگاکانی راگەیاندن نەک هەر ئەمرۆ بەڵکو هەمیشە وەکو چەک و ئامرازێکی بەهێز بوونە لە چوونیەتی پێشاندانی کێشە و گرفتەکانی کات وە یاخود ئاراستە کردنی رەوتی رووداوەکان. ئاخۆ رۆڵی میدیا لە هەرێمی کوردستان چۆن لێ دەڕوانرێت. ئاخۆ میدیا لە هەرێمی کوردستان لە چ بارودۆخێکدایە وە چۆن هەڵدەسەنگرێت؟
لە دەستپێکی شەری ناوخۆێ سوریادا میلۆنان لە هاووڵاتیانی سوریا بە تاێبەتی کوردەکانی رۆژئاوا ئاوارەی وڵاتانی دراوسێ بوون، لە نێوانیان هەرێمی کوردستان. هەوڵدانەکان لە لایەن کوردە دانیشتووەکانی وڵاتانی رۆژئاواوە بەردوام بوو بۆ گەیاندنی پێداویستیەکان لە دەرمان و جل و بەرگ بۆ ئەو هاووڵاتیە کوردانە سەرەرای ئاستەنگەکان
هەر وەکو لە کاتی خۆێدا لە میدیاکان بڵاو بوەوە، پاش هەڵاتنی ئەو هێزەی لە شەنگاڵ بوون و کوردە ئیزدیەکان کەوتنە بەر شاڵاوی کوشت و بڕینی چەکدارانی داعش. گەریلاکانی پەکەکە و شەرڤانانی یەپەگە و یەپەژە لەو شارەدا جێگیر بوون بۆ بەرگریکردن لە کوردە ئیزیدیەکان، بەڵام ئێستاکە هەندێ لە میدیاکان را دەگەینن گوایە سەرۆکی ئەنجومەنی موسڵ داوای دەرچوونی هێزەکانی PKK ی کردووە لەو شارەدا. ئاخۆ داخوازیەکی لەو جۆرەدا تا چەند کارێکی درووستە لە کاتێکدا مەترسیەکان نەک هەر بۆ سەر ئیزیدیەکان زۆرە بەڵکو بۆ سەر هەمووی کوردی باشور؟
لێداون و دەرکەوتنەکانی ئەردوگان سەرۆک کۆماری تورکیا و هەوڵدانەکانی لەسەر ئاستی جیهاندا وەکو ئاماژەی پێی دەکرێت بە چاوێکی رەخنە گرانەوە سەیر دەکرێن و بە جورێکە لە هەورازێکدا سەر دەکەوێ کە بۆێ زۆر ئەستەمە. ئاخۆ بەشداری نەکردنی ئەردوگان لە بە خاکسپاردنەکەی مەحەمەد عەلی کلای دا یەکێکی تر لە شکەستەکانیەتی؟
زۆر جار لەملاو ئەولا دەبینین و دەبیستین، جا لە نەزانینەوە بێت وە یاخود بە مەبەستەوە ئەو تاوانە دەخرێتە پاڵ کوردە بە ناو شیعە نشینەکانی خانەقین، مەندەلی، جەلەولا وە یاخود کوردە فەیلیەکانی بەغدا و بەدرە و جەسان و ناوچەکانی تر گوایە لایەنە ئاێینزاییەکەیان زاڵە بەسەر لایەنە کوردی و نەتەوایەتیەکەیاندا. بێگومان وا دیارە ئەو کەس و لایەنانە لە بارەی ئەو ناوچانەو کەسایەتیەکانی شارەزایی و زانیاریەکی بە ئەندازەی پێویستیان نییە کە تا چەند لە بزوتنەوەی کوردایەتیدا ئەو کوردە شیعانە رۆڵیان هەبوە.
رێکەوتنامەی نێوان یەکێتی نیشتمانی کوردستان و گۆڕان بێگومان باسێکی زۆر لەسەر کراوە، کە بە گشتی گەلی کورد لەهەر جۆرە بوارێکدا لەگەڵ یەکگرتندایە. سەرەرای ئەوەی لایەنانێکی زۆر پشتێوانی خۆیان لەو رێکەوتنامەدا دەربریوە بەڵام کەسان و لایەنانێکی تر گۆمانیان لە سەر ئەو رێکخستنەدا هەیە.
لە وتو وێژێکی هەفتەی رابوردوودا باسی ئەوە کرا کە هەرا و هوریاکانی ئەردوگان و یاریەکانی وەکو یاری دۆمینۆ لێ هاتووە، ئەردوگان هەر دەستێک دەوەشێنی هەپ بەیاز، یان پووچی بۆ دێت وە یاخود دوو شەشی لە دەست دەمرێ. ئەردوگان ئێستاش لە بەرامبەر بریاری پەرلەمانی ئەڵمانیادا نکۆڵی لەو ژینوساێدە دەکات و دەلێت تورکیا شانازی بەو مێژووییەوە دەکات. ئاخۆ ئەم جۆرە نکۆڵی کردنە چارەسەری کێشەکە دەکات یاخود شیانی هەیە تورکیا بەرەو هەڵدێر ببات؟
لەسەرەتای ئەم هەفتە پەرلەمانی ئەڵمانیا کۆمەڵ کوژی ئەرمەنیەکانی وەکو ژینوساێد ناساند، ئاخۆ ئەمە شکەستێکی تری دیپلۆماسیە بۆ ئەردوگان و تورکیا؟
چەند رۆژ لەمەو پێش سەبارەت بە رۆڵی داواکاری گشتی لە سەوداکردندا لەسەر کەیسی رۆژنامەنووسان کۆنفراسێک لە شاری سلێمانی بەرێوە چوو، ئاخۆ چ پێویستیەکی دەکرد بە کۆنفراسێکی لەو جۆرەدا؟
زیاتر نیشـان بده