دیارە زۆر جار هاووڵاتیانی سڤیل ئەگەر بێت و لە ناوچەکانی شەر و تەقەکردندا خۆیان دەرباز نەکەن شیانی هەیە بکەونە بەر شەرە تەقەی لایەناکاندا و زیانی گیانی لێ بکەوێتە. ئێستاکە هەندێ لە میدیاکان باس لەوە دەکەن گوایە لەو ناوچانەی شەر لە ئارادایە لە سوریا و رۆژئاوای کوردستان شەرڤانانی کورد رێگری لەو هاووڵاتیە سڤیلیانە کردوون بۆ هەڵاتن وە یاخود دەرباز بوون بۆ ئەو ناوچانەی کە ئاسایشی تێدا جێگیرە.
ساڵانێکە شەرێکی دژوار لە نێوان سوپای تورکیا و گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان PKK لە ئارادیە، بێجگە لەو ماوە کورتەی لە دەستپێکی پرۆسەکانی ئاشتیدا، فرۆکەکانی تورکیا بەسەر قەندیل و دەڤەری میدیا و ناوچەکانی تری کوردستاندا بە بەردەوامی لە فڕین و بوردوومان کردندا بوونە. ئاخۆ ئەم هێڕش و بوردوومانانە تا چەند ئامانجی خۆیان پێکاوون و ئەو ئامارانەش کە بڵاو دەکرێنەوە تا چەند راست و درووستن؟
زۆر جار ئەو پرسیار دەکرێت، چ لە لایەن خودی کوردەوە، لێکۆڵەران، نووسەران، بۆ لە سەدەی 21 دا تورکیا نەک هەر بە دژی گەلی کورد لە تورکیادا راوەستاوە بەڵکو لە هەموو بەشەکانی تری کوردستانیش و ئەردوگانیش دەڵێت" ئێمە دژ بە دەوڵەتێکی کوردیداێن ئەگەر بێت و لە ئەرژەنتینیش دروووست بکرێت".
دیارە بەو بارودۆخەی رۆژهەڵاتی کوردستان تێادایە مرۆڤ وە یاخود لایەنەکان بە دووای بەهانەیەکدان کە چالاکیەک ئەنجام بدەن. ئێستاکە گوایە رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران بە نیازی سەردانی شاری مەهاباد دایە، پێشنیاری ئەوە دەکرێت کە بە چ شێوەیەک پێشوازی لێبکرێت.
وەکو لە لایەن چاودێران و شیکەرانەوە باس دەکێت هەرا و هوریاکانی ئەردوگان و یاریەکانی وەکو یاری دۆمینۆ Dominoes لێ هاتووە، هەر دەستێک دەوەشێنێ وە یاخود هەر زارێک دەخات یان ( هەپ بەیاز) ی بۆ دەردەکەوێت وە یاخود دوو شەشی لە دەست دەمرێ. ئاخۆ هۆێ چییە؟ روانینەکانی دوور بین نیین، یان لێکدانەوەکانی درووست نیین؟
پاش کردارە لەشکەریەکانی مانگانی رابوردووێ سوپای تورکیادا لە شارەکانی سوور – ئامەد، جزیرە، نسیبین، وان، سلۆپی، هەکاری و ناوچەکانی تر، میدیاکان خۆجەیی و جیهانی و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ باس لە کۆمەڵ کوژی و پێشلکاریەکانی مافی مرۆڤ دەکەن.
پاش ئەوەی ئەحمەد داوودئۆغڵۆ دەست لە کار کێشایەوە دوێنی یەکشەممە 22 /5 تورکیا بیناڵی ییلدرمی وەکو سەرۆک وەزیر هەڵبژارد، ئاخۆ ئەم هەڵبژاردنە لە دەرئەنجامی ئەوەی داوودئۆغڵۆ ئەرکەکانی ئەنجام نەدا، ناکۆکیەکانی نێوان ئاکەپە وە یاخود وەکو پێداویستیەک بوو؟
کێشەی کەرکوک دیسانەوە لە دەمی سەردانی ئەم جارەی دکتۆر نەجمدین کەریم ئوستاندار یان پارێزگاری کەرکوک بۆ واشنتن کەوتە نێوانەوە. بە پێی میدیاکان دیارە دیسان وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لەگەڵ مانەوەی عێراقێکی یەکگرتوودایە. مانەوەی چارەنووسی کەرکوک و ناوچەکانی تری دەرەوەی هەرێمی کوردستان بەو شێوەی ئێستای لە ئەستۆێ کێدایە؟ بۆ دەبێ کورد چاوەڕوانی بریاری ئەمەریکا وە یاخود هەر لایەنێکی تر بن بۆ گەڕانەوەی ئەو ناوچانە بۆ سەر هەرێمی کوردستان؟
دوێنی پەرلەمانی تورکیا بریارێکی پەسەند کرد لە گۆڕانکاریەکی کاتی بۆ دەستورەکەی بۆ ئەوەی رێگا بدات لە دادگاە کردنی پەرلەمنتارەکان بە لادانی مافی پاراستنیان وە یاخود پارێزبەندی پەرلەمانیان. ئاخۆ ئەم جۆرە بریارە شیانی نییە تورکیا بەرەو قەیرانیەکی گەورەتر لەوەی کە تێدایە را بکێشێ؟
دیارە ناکۆکی، جیاوازی و پەرتەوازی ئاستەنگە لەبەرامبەر هەر کێشەیەکدا بگرە تا بگاتە کێشە نیشتمانی و نەتەوایەتیەکان، لە کاتێکدا هەموو لایەک پیرۆزبایی لە رێکەوتنەکەی نێوان یەکێتی و گۆڕان دەکەن گوایە" دیسانەوە تازە مەسئولەکان شەریان راگەیاند" و دژە بەوە راوەستاوون.
هەمیشە باس لەوە کراوە کە سەرکەوتن لە یکگرتندایە وە تا لایەنە کوردیەکان یەکگرتووتر بن لە سەرکەوتن نزدیکتر دەبنەوە. ئاخۆ هاووڵاتیان وە یاخود لایەنەکان چۆن دەڕواننە ئەو جۆرە رێکەوتنەی نێوان یەکێتی وگۆڕان؟
سەلام عەبدوڵا یەکێک لەو لێکۆڵەر و چاودێر و چالاکانەدایە کە بە بەردەوامی لە دەرکەوت و لێدوان و نووسینەکانێدا، جگە لە بابەتە جۆرا و جۆرەکان رەخنەکانی ئاراستەی وڵاتە سەرمایەدارەکان دەکات، بە تاێبەت ئەمەریکا، بریتانیا و هەندێ وڵاتانی تری ئەوروپایی. جاران جیهان بە زۆری لە نێوان دوو کامپدا دابەشکرابوو، کامپی گوایە " سۆسیالیستی و کۆمۆنیستی و کامپی سەرمایەداری و ئیمپریالیستی" ئایا ئەمرۆ جیهان ئیتر بەو شێوە ماوەتەوە؟
لە درێژایی مێژوودا چەندین پارت و رێکخراوە یان وەکو لاشەیەکی مردوویان لێ هاتووە و لە ناو چوونە وە یاخود بە هێز و توانایەکی نوێەوە خۆیان ساز داونەتەوە وە یاخود بە پێی پێداویستیەکانی قوناغە جیاوازیەکاندا ناوکانیان هاتووەتە گۆڕان، وە لە جیهان و کوردستانیشدا چەندین نموونە هەن، بەڵام وەکو باس دەکرێت هەندێک لە پارتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە رابوردوودا گیریان خواردوو و بگرە لە سەر ناوەکانیشدا جیاوازی و ناکۆکیشیان هەیە و گوایە توانای سازدانەوەشیان تێدا نەماوە. ئاخۆ چۆن دەروانینە ئاێیندەی پارتەکانی رۆهەڵاتی کوردستان؟
هەندێ لە میدیاکانی هەرێمی کوردستان لە زاری ئاری هەرسین ئەندامی پەرلەمانی هەرێمەوە رادەگەینن گوایە ووتویەتی" کارانەکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان هیچ کاریگەریەکی لەسەر دۆخی هەرێم دا نانێت"
لە سەرەتای مانگی رابوردوو هونەرمەند رەسوڵ خوڕەم لە وڵاتی فینلاند Fenland پێشەنگایەکی فۆتۆگرافی پێشان دا کە تێدا ئەو وێنانە پێشان درا لە چەندین وڵاتانی ئەوروپایی بە کامیرای موبایل گرتبوو. کاک رەسوڵ خوڕەم کە بێجگە لە وێنە گرتن هەر وەها سەرگەرمە بە کارە هونەریەکانی تر، لە نێوانیاندا فیلمێکی داکیۆمەنتری بە نێوی گۆرانبیژانی سەر شەقام و لە خانەوادەیەکی هونەریەوە هاتووە و لە چەندین لە راگەیاندنەکانی باشوری کوردستانیشدا کاری کردووە.
لە دەمێکدا کێشەی کوردە فەیلیەکان چ لە عێراق، هەرێمی کوردستان وە یاخود ئێران لە گۆشەیەکدا دانراوە و پشت گوێ خراوە، لە رۆژانی رابوردوودا و بە دەستپێشخەری کەسانێکی غەمخواری کەیسی کوردە فەیلیەکان لە برۆسڵ پایتەختی بەلژیکا و لە ناو پەرلەمانی ئەوروپادا کۆنفرانسێک ساز درا.
لە پێکدادانەکانی رەبەت لە کوردستانی ئێراندا لە نێوان گەریلاکانی پەژاک – کۆدار( بە پێی پشت راسرکردنی خۆیان) و هێزەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران، لەسەر تۆرە کۆمەڵایەتیەکان مشت و مرێکی لێ کەوتووەتەوە ئاخۆ کام هێزی کوردی تێدا بەشداری کردووە. ئەگەر پەژاک بە فیرمی دانی پێی داناوە کە ئەوان لەو کردارەدا بەشداریان هەبوە و کاک حەسەن شەرەفی جێگری سکرتێری حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێرانیش دەڵێت ئێمە ئەنجامان نەداوە، ئیتر ئەو مشت و مرانە لەسەر چ بنەمایەکە؟
لە کردارە دژە گەریلاکانی(Counter Guerrilla - Contra Guerrilla ( هێزەکانی ئێرانیدا دژ بە شەرڤانانی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان، پێکدادانێک هاتبووە ئاراوە کە لە دەرئەنجام چەندین لە هێزەکانی سەر بە رژێم کوژراوون، بەڵام لایەنە جیاوازەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە شێوەیەکی فەرمی یان نا فەرمی ئەو کارە لە ئەستۆێ خۆیاندا گرتووە و لەم نێوانەدا چەواشەکاریەک درووست بوە ئاخۆ کێ لەو کردارەدا بەشداری کردووە؟
دوێنی 25 ئاپریلی ساڵی 2016 هەشتمین کۆبۆنەوەی کۆمیتەی هاوئاهەنگی دیپلۆماتیکی 28 پارت و رێکخراوەی رامیاری هەر چوار پارچەی کوردستان لە لاهای – هۆلەندا بەرێوە چوو کە تێدا باس لە کۆدەنگی کورد و کاری دیپلۆماتیکی بۆ پرسی کورد و مافەکانی کرا. مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، سالح موسلم هاوو سەرۆکی پەیەدە، زوبێر ئاێدار و رەمزی کەرتاڵ لە رێبەرانی کۆما جڤاکن کوردستان، دکتۆر چیا عەباس هەڵسۆڕاوری کاروبارەکانی گۆران لە هۆڵەندا و شێخ شەماڵ لە بەرپرسانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و کاک تاهیر کەمالیزادە جێگری هاووسەرۆکی KNK و چەندین کەسایەتی تر لە نێوان بەشدار بووانی ئەو کۆبۆنەوەدا بوون.
رادیۆێ کوردی دەنگی ئەمەریکا ئەمرۆ 24 مین ساڵیادی دامەزراندنی بەرز رادەگرێت، لە کاتێکدا لە لایەن وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاوە دامەزرا، ئەو وڵاتانەی کوردستانیان بەسەردا دابەشکراوە نە دانیان بە بوونی دانابوو وە نە بە زمانەکەیان.
زیاتر نیشـان بده